Daily Archives: كانونی دووه‌م 19, 2025

راگری پەیمانگە بە یاوەری بەرپرسی نووسینگەی بەڕێز مەلا مستەفا بارزانی سەردانی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن

راگری پەیمانگە بە یاوەری بەرپرسی نووسینگەی بەڕێز مەلا مستەفا بارزانی سەردانی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن

ئەمرۆ یەکشەممە 19ی کانونی دووەمی 2025، د. طالب محەمەد شەریف عومەر راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەیاوەری سیروان حسکۆ بەرپرسی نوسینگەی مەلا مستەفا بارزانی سەردانی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانیان کرد و لە لە لایەن د.ئومێد صباح پێشوازیان لێکرا.

لە دیدارکدا باس گفتوگۆکرا دەربارەی پێشخستنی پەیمانگەی تەکنیکی میێرگەسۆر، و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران خۆشحاڵبوو بە پێشکەوتنەکانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر لە ماوەی رابردوو.

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بەڵێنی دا هاوکاربێت بۆ زیاتر پێشخستنی پەیمانگە و چارەسەرکردنی کێشە و کەم و کوڕییەکان بەشێوەیەکی گونجاو بۆئەوەی باشتر خزمەت بکات بە کایەی زانست خوێندنی باڵا و مرۆڤایەتی لە هەموو کوردستان.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆبونەوەی لێژنەی کەرتی لەگەڵ گشت سەرۆک بەشەکانی ئەندازیاری کۆلێژ و پەیمانگەکانی رێکدەخات

لەژێر چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بە ئامادەبوونی پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، کۆبونەوەی لیژنەی کەرتی لەگەڵ گشت سەرۆک بەشەکانی ئەندازیاری کۆلێژ و پەیمانگەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێوەچوو.

سەرەتا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا لەلایەن پ.د. ئەیاد زەکی صابر ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر و د.بازیان یونس محی الدین یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ پێشوازی لێکرا، پاشان کۆبونەوەکە لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێوەچوو.


لەم کۆبوونەوەیەدا چەندین تەوەر و بابەتی گرنگی زانستی دەربارەی پرۆگرامەکانی خوێندن تیشکی خرایە سەر، گفتوگۆی زانستی و ئەکادیمی لەسەرکرا، ئامانج و مەبەستی کۆبونەوەکە پێشخستن و تازەکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن و داڕشتنی بەرنامە و کاری داهاتوو بوو، کە خزمەت بە بەرەوپێشچوونی زیاتری کەرتی زانستی خوێندن بکات لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.