هۆبەی تۆماری کۆلێژی تەکنیکی سۆران ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

ڕۆژی 10ـی ئابی 2024، رەحیم جەمال بەرپرسی هۆبەی تۆماری کۆلێژی تەکنیکی سۆران ڕایگەیاند، دەرچووانی کۆلێژەکەمان ئاگادار دەکەینەوە ئەوانەی ئارەزووی درێژەدان بە خوێندنیان هەیە لە سیستەمی پۆلی تەکینک، بۆ ساڵی خوێندنی ساڵی (2024 ـ 2025) ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی ئەو لینکەی لە خوارەوە دانراوە زانیاری و بەڵگەنامەکانی خۆیان پێشکەش بکەن، بۆ ئەوەی ناویان بچێتە ناو پێشبرکێی وەرگرتن بەپێی پلانی بەشەکان و ڕێنماییەکانی سیستەمی پۆلیتەکنیک.

بەرپرسی هۆبەی تۆمار ڕاشیگەیاند، پێویست ناکات دەرچووان سەردانی هۆبەی تۆماری کۆلێژ بکەن بۆ وەرگرتنی فۆرم، چونکە هەموو ڕێنماییەکان لەم لینکەدا هەیە.

تێبینی/ لینکی پێشکەشکردن لە 2024/8/10 تاکو 2024/8/31 کارا دەبێت.

بۆ زانینی رێنماییەکان و پێشکەش کردن سەردانی ئەم لینکە بکەن

https://apply.epu.edu.iq/index.php

 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشکەشکردن بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بۆ دەرچووانی پەیمانگا تەکنیکییەکان بە سیستەمی خوێندنی پۆلیتەکنیک رادەگەیەنێت

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئاگاداری گشت دەرچووانی پەیمانگە تەکنیکیەکان دەکاتەوە، ئەوانەی ئارەزووی درێژەدان بە خوێندنیان هەیە لە کۆلێژه تەکنیکیەکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشێوەی سیستەمی پۆلیتەکنیك بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025، ئێستا دەتوانن لەڕێگەی ئەو لینکەی خوارەوە زانیاری و بەڵگەنامەکانی خۆیان پێشکەش بکەن تاكو ناویان بچێتە نێو پێشبرکێی وەرگرتن بەپێی پلانی وەرگرتنی بەشەکان و ڕێنماییەکانی سیستەمی پۆلیتەکنیک.

تێبینی:-

*لینکی پێشکەش کردن له 10/8/2024 تا 31/8/2024 کارا دەبێت.

* دەرچووانی پەیمانگەی تایبەتی دوو ساڵە دەتوانن بەشێوەی فۆرمی راستەوخۆ پێشکەش بەکەن بۆ ئەم مەبەستە پێویستە سەردانی بەڕێوبەرایەتی تۆماری گشتی بکەن لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.

بۆ زانینی رێنماییەکان و پێشکەش کردن تکایە لـــــــــــــێــــــــــــــــــــــــــــرە کلیک بکە.

سەرۆکی زانکۆ پرۆژەکانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بەسەر دەکاتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ئابی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەیاوەری پ.د.ئازاد حەسەن قادر دزەیی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی، م.بەهزاد حیلمی ئاکرەیی بەرێوبەری نوسینگەی سەرۆک زانکۆ، م.ئیزار بەرێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئەندازە و پرۆژەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆ، سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێریان کرد و لە لایەن پ.ی.د. تیران جەمیل میرۆ پێشوازییان لێکرا.لەمیانی سەردانەکەیدا سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری پڕۆژە نوێیەکانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێریان بەسەرکردەوە و لەنزیکەوە سەیری پڕۆژەکانیان کرد و لەقۆناغەکانی کارکردن و گرفتەکانیان کۆلیەوە پێشنیار و رێنمایی پێویستیان بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کارەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان خستەڕوو

خولی فریاگوزاری سەرەتایی بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات

ڕۆژی سێشەممە 6ـی ئابی 2024، لە ڕۆژی سێیەم و کۆتایی خولی فریاگوزاری سەرەتایی کە کۆلێژی تەکنیکی سۆران لە نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری سۆران بۆ 30 قوتابی کردبوویەوە، قسە لەسەر فریاگوزاری سەرەتایی پێشکەوتوویی برینداربوونی بڕبڕەی پشت لە ڕووداو و کەوتن و فریاگوزاری سەرەتایی سووتانی کیمیایی و دابەزینی شەکری خوێن و خوێنبەربوونی گەورە و شکانی ڕان کرا.

م.عەبدولغەفور ئەیوب مامۆستای خولی فریاگوزاری سەرەتایی، لە درێژەی خولەکەیدا، ڕاهێنانی بە بەشداربووان کرد، لە چۆنیەتی یارمەتیدانی قوربانییەکان لە هەموو دۆخە سەختەکان کە پێویستیان بە چارەسەری پزیشکی دەستبەجێ هەیە.

هەروەها بەشداربووان ئەم خولە پێشکەوتووەیان بەرز نرخاند و سوپاسی پ.ی.دسیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و ڕاهێنەری خول ـیان کرد، بۆ کردنەوەی خولی فریاگوزاری سەرەتایی و زیادکردنی زانیاری بەشداربووان لە بەشی پزیشکیدا.