سەرۆکی زانکۆ سەردانی هۆلەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیانی کرد .

بەرواری١٢-١٢-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ د ادریس محمد طاهر ) سەرۆکی زانکۆی پۆیتەکنیکی هەولێر ،بە یاوەری بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی پزیشکی هەولێر ( د فرهنگ علی عوڵا ) یاریدەدەری ڕاگر سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی قوتابیانیان بۆ( سیمستەری پایزە ) ‌ کرد ، لەم بەسەر کردنەوەیە ، بۆئەوەی لەنزیکەوە ئاگاداری پڕۆسەکە بن و گوێیان بۆ داواکاریەکان گرت ، دواتر سەردانی لێژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانیان کرد و سەرنج و تێبینیەکان باسی لێوەکرا .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر\ زانکۆی پۆڵیتەکنیکیهەولێر سەرکەوتنێکی مەزنی نێودەوڵەتییان تۆمار کرد

قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر\ زانکۆی پۆڵیتەکنیکی
هەولێر سەرکەوتنێکی مەزنی نێودەوڵەتییان تۆمار کرد

رۆژی پێنجشەمە١٨/١٢ /٢٠٢٤ ، قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر/زانکۆی پۆلیتەکنیکی کە بەشداربووی پڕۆگرامی (Global Solutions Sustainability Challenge)، توانیان لە قۆناغی کۆتایی لە پاڵەوانی پێشبركێییەکی نێودەولەتی پلەی دووەم بەدەست بهێنن و ببنە براوەی خەڵاتی دارایی پڕۆگرامەکە.
لە درێژەی کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی (IREX)ی ئەمەریکی، پۆلێک لە قوتابیانی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی هەولێر / پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر لە چالاکییەکی نێودەوڵەتی شان بە شانی زانکۆکانی عێراق و ئەمەریکا و ئوردن بۆ ماوەی (8) ھەفتە بەشداربوون.
چالاکییەکە بریتی بوو لە پێشبرکێیەک لە ژێر ناونیشانی (Global Solutions Sustainability Challenge), تایبەت بوو بە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ یەکێک لە ئالێنگارییەکان لە ڕێگەی دورستکردنی بەرھەمێک و ناساندنی بۆ بازاڕی کار. قوتابییانمان توانییان بەرھەمێک بۆ مەبەستی هونەری و کەلتوری و گواستنەوە لە رێگای 3D printing پێشکەش بکەن.
شایانی باسە، تیمی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر / زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە قۆناغی پێش کۆتایی توانی یەکێک بێت لە (٥) تیمی سەرکەوتوو لە قۆناغی کۆتایش قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر توانی بەرگری لە مانەوەی بکات و پلەی دووەم لەسەر ئاستی جیھانیش بەدەست بێنێت و ببێتە یەکێک لە براوەکانی خەڵاتی دارایی چالاکییەکە.
جێگەی دڵخۆشیمانە، تیمەکەمان (Future Forward: Art Without Borders ) Team 7 لە لایەن ئامادەبووانەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا و توانیمان ژمارەیەکی باش دەنگ بۆ تیمی دڵخواز بەدەست بێنین ئەمەش لە ئەنجامی پێشکەشکردنی ئەدایەکی زۆر باشەوە کە دروستکردنی پۆتالێک بەناوی ( بەرەو داهاتووی هونەری بێسنور) کە سەکۆیەکی ئونلاینە بۆ پرکردنەوەی بۆشایی کەلتورو کەلەپورە لەرێگای بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای سەردەم و3D printing. دەستراگەیشتن بە هونەرو پارەچە هونەریەکان بە تێچوویەکی زۆر هەرزان ولە هەر شوێنێکی جیهان.
وەک سروشتی چالاکییەکان، تیمی زانکۆکانی عێراق و ئوردن لەگەڵ تیمی زانکۆکانی ئەمریکا یەکدەگرن بەمەبەستی دورستکردنی تیمێکی نێودەوڵەتی. بۆ ئەم جارە تیمی زانکۆمان لە گەل (Goldey Beacom College )ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا یەکیان گرت. تیمی زانکۆ لە لایەن دکتۆر (طالب محمد شریف عمر) راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەرپەریشتکران.
شایانی باسە، پرۆگرامی چالێنجەی بەردەوامیی چارەسەری جیهانی، یازدە تیمی دوو نەتەوەیی بە 240 قوتابی لە عێراق و ئوردن و ئەمریکاوە لێکۆڵینەوەیان لە تەحەددیاتەکانی کۆمەڵگە ناوخۆییەکانیان کرد کە پەیوەندییان بە سێ تەوەری پەیوەست بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هەبوو: هونەر و ڕۆشنبیری، میوانداری و گەشتیاری، و گواستنەوە. قوتابیان لە ڕێگەی پرۆسەی بیرکردنەوەی دیزاینەوە هاوکاریان کرد بۆ دروستکردنی چارەسەری بازرگانی داهێنەرانە..
ئەم سەرکەوتنە مەزنە پیرۆز بێت لە تەواوی قوتابی، مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆمان وپەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

 

بەشێک لە قوتابیانی زانکۆکەمان لە پڕۆگرامێکی نێودەوڵەتی پلەی دووەم بەدەست دێنن

رۆژی پێنجشەممە 19ـی کانوونی یەکەمی 2024 ، قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر،زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە بەشداربوون لە پڕۆگرامی (Global Solutions Sustainability Challenge)، توانیان لە قۆناغی کۆتایی لە پاڵەوانی پێشبركێییەکی نێودەولەتی پلەی دووەم بەدەست بێنن و ببنە براوەی خەڵاتی دارایی پڕۆگرامەکە.

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی (IREX)ی ئەمەریکی، پۆلێک لە قوتابیانی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی هەولێر / پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر لە چالاکییەکی نێودەوڵەتی شان بە شانی زانکۆکانی عێراق و ئەمەریکا و ئوردن  بۆ ماوەی (8) ھەفتە بەشداربوون.

چالاکییەکە بریتی بوو لە پێشبرکێیەک لە ژێر ناونیشانی (Global Solutions Sustainability Challenge), تایبەت بوو بە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ یەکێک لە ئالێنگارییەکان لە ڕێگەی دورستکردنی بەرھەمێک و ناساندنی بۆ بازاڕی کار. قوتابییانمان توانییان بەرھەمێک بۆ مەبەستی هونەری و کەلتوری و گواستنەوە لە رێگای 3D printing پێشکەش بکەن.

شایانی باسە، تیمی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر / زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە قۆناغی پێش کۆتایی توانی یەکێک بێت لە (٥) تیمی سەرکەوتوو  لە قۆناغی کۆتایش قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر توانی بەرگری لە مانەوەی بکات و پلەی دووەم لەسەر ئاستی جیھانیش بەدەست بێنێت و ببێتە یەکێک لە براوەکانی خەڵاتی دارایی چالاکییەکە.

جێگەی دڵخۆشیمانە، تیمی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر (Future Forward: Art Without Borders ) Team 7  لە لایەن ئامادەبووانەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا و توانییان ژمارەیەکی باش دەنگ بۆ تیمی دڵخواز بەدەست بێنین ئەمەش لە ئەنجامی پێشکەشکردنی ئەدایەکی زۆر باشەوە کە دروستکردنی پۆتالێک بەناوی ( بەرەو داهاتووی هونەری بێسنور) کە سەکۆیەکی ئونلاینە بۆ پرکردنەوەی بۆشایی کەلتورو کەلەپورە لەرێگای دروستکردنی تەکنەلۆجیای سەردەم و3D printing. دەستراگەیشتن بە هونەرو پارەچە هونەریەکان بە تێچوویەکی زۆر هەرزان ولە هەر شوێنێکی جیهان.

وەک سروشتی چالاکییەکان، تیمی زانکۆکانی عێراق و ئوردن لەگەڵ تیمی زانکۆکانی ئەمریکا یەکدەگرن بەمەبەستی دورستکردنی تیمێکی نێودەوڵەتی. بۆ ئەم جارە تیمی زانکۆمان لە گەل (Goldey Beacom College )ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا یەکیان گرت.  تیمی زانکۆ لە لایەن دکتۆر (طالب محمد شریف عمر) راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەرپەریشتکران.

شایانی باسە، پرۆگرامی چالێنجەی بەردەوامیی چارەسەری جیهانی، یازدە تیمی دوو نەتەوەیی بە 240 قوتابی لە عێراق و ئوردن و ئەمریکاوە لێکۆڵینەوەیان لە تەحەددیاتەکانی کۆمەڵگە ناوخۆییەکانیان کرد کە پەیوەندییان بە سێ تەوەری پەیوەست بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هەبوو: هونەر و ڕۆشنبیری، میوانداری و گەشتیاری، و گواستنەوە. قوتابیان لە ڕێگەی پرۆسەی بیرکردنەوەی دیزاینەوە هاوکاریان کرد بۆ دروستکردنی چارەسەری بازرگانی داهێنەرانە..

ئەم سەرکەوتنە مەزنە پیرۆز بێت لە تەواوی قوتابی، مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆمان وپەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

Global Solutions is implemented by IREX and is supported by the J. Christopher Stevens Virtual Exchange

Initiative (JCSVEI). JCSVEI is a U.S. Department of State’s Bureau of Educational and Cultural Affairs

program administered by the Aspen Institute.

 

بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆمان بەشداری لە کۆنگرەی تۆمارکارەکانی زانکۆ عەرەبیەکان لە سەلتەنەی عومان دەکات

بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆمان د. دلێر عەبدوڵا ئەحمەد بە نوێنەرایەتی زانکۆمان بەشداربو لە کۆنگرەی تۆمارکارەکانی زانکۆ عەرەبیەکان کە لە وڵاتی سلتەنەی عمان لە شاری مەسقەت لە زانکۆی نیشتمانی بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بەڕێوەچوو.

 کۆنگرەکە لە رێکەوتی 15/12/2024 تاکو 18/12/2024 لەژێر ناونیشانی “ڕۆڵی زیرەکی دەستکرد لە جێبەجێکردنی کردارەکانی وەرگرتن و تۆمارکردن لە زانکۆکان” بەردەوام بوو.

لە کۆنگرەکەدا گفتووگۆی زۆر لە شێواز و سیستمەکانی وەرگرتن لە زانکۆ جیاوازەکان بەمەبەستی پێشکەوتن و باشترکردنی سیستمی وەرگرتن کرا.

هەر لەمیانی کۆنگرەکە نوێنەری زانکۆمان ئەم هەڵەی بۆ ڕەخسا بۆ ئامادەکاری کردن بۆ واژۆکردنی یاداشتی لێک تێگەیشتن لەگەڵ چوار زانکۆی ڕوسی بەمەبەستی سودبینینی زانستی و دابینکردنی کورسی خوێندنی باڵا لە داهاتوودا،