روژی دوو شەممه ريكەوتى ١٦/١٢/٢٠٢٤ هوبەى تەندروستى و سەلامەتى بە هەماهەنگى لەگەل هوبەى خزمەت گوزارهەڵمەتێکی دەرمان ريشتنيان كرد لە راگرايەتى و بەشە زانستیە کان و هولەكانى خويندن وەهەرەها بەردەوام دەبێت بۆبەشە ناوخۆيەكانی كۆليژەكەمان بەمەبەستى ريگرى كردن لەبڵاوبونەوەى پەتای وەرزی فراوان
بە ئامادەبوونی پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی،پ.ی.د.یوسف مستەفا رەسول یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان ڕاگری پەیمانگە (د.تیران جمیل پیرۆ) یاریدەدەری ڕاگر (د.طارق ویسی صادق) مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان ئەمڕۆ 17-12-2024 ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕاگیرا لە پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر
ئەمڕۆ سێ شەممە 17ـی کانوونی یەکەمی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەیاوەری پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، م.ئینزار بەهجەت ئیبراهیم بەرێوبەری بەڕێوەبەرایەتی ئەندازە و پرۆژەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆ، سەردانی کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێریان کرد و لە لایەن پ.د. کەیهان زرار غەفور ڕاگری کۆلێژ پێشوازییان لێکرا.
لەمیانی سەردانەکەیدا سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری پڕۆژەکانی کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێریان بەسەرکردەوە و لەنزیکەوە سەیری پڕۆژەکانیان کرد و لەقۆناغەکانی کارکردن و گرفتەکانیان کۆڵیەوە پێشنیار و رێنمایی پێویستیان بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کارەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان خستەڕوو.
ئەمڕۆ سێ شەممە 17ـی کانوونی یەکەمی 2024 بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و کەسایەتی حیزبی و حکومی و مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆمان پانێڵێک لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەرێوەچوو.
پانێڵەکە لە لایەن پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر لەژێر ناونیشانی ”ئاڵای کوردستان و هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانی” رێکخرابوو.
د.سەعد بەرزنجی وەک بەرێوەبەری پانێلەکە و پانێڵستەکانیش پێک هاتبون لە پ.ی.د. شیت مستەفا مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، م.شاکر رەزا مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، هەیفا جاف بەرپرسی نوسینگەی هەولێر دەزگای گشتی پاراستنی ئاڵای کوردستان، سیروان گەردی چالاکوانی مەدەنی.
لە کۆتایی پانێڵەکە لەلایەن ئامادەبوانەوە پرسیار ئاراستەی پانێلستەکان کرا، پاشان بروانامەی رێزلێنان بە پانێڵستەکان و رێکخەرانی پانێڵەکە بەخشرا.