

ئەمڕۆ یەک شەممە 17ـی تشرینی دووەمی 2024، بە ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئاهەنگی دەرچوانی قوتابیانی کۆلێژی تەکنیکی شەقلاوە بۆ خولی 25ەمین لە بناری چیای سەفین بەرێوەچوو.
هاوکات بە ئامادەبوونی پ.ی.د.بۆتان مجید احمد یاریدهدهری سهرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، پ.ی.د. یوسف مستهفا رسول یاریدهدهری سهرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان و بەشەناوەخۆییەکان ئاهەنگی دەرچوانی پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە بۆ خولی 26ەمین لە کۆیە بەڕێوەچوو.
مەراسیمەکان لەژێر دروشمی “خولی نیشتمانسازی بە پشتیوانی زانست و کارامەیی” لە هەردووک شوێن ئەنجام دران، کە لە کۆتایی مەراسیمەکانیشدا قوتابیانی دەرچووی کۆلێژی تەکنیکی شەقلاوە و پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە بۆ سالی خوێندنی 2023-2024 سوێندی یاساییان خوارد و بروانامەی بەکالۆریۆس و دبلۆمیان لە چەندین پسپۆری جیاواز پێبەخشرا.





















یەکەم خولی راهێنانی مامۆستایانی نێودەولەتی بۆ پەرەپێدانی تواناکان دەستیپێکرد
ئێوارەی ڕۆژی شەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2024 یەکەم خولی راهێنانی مامۆستایانی نێودەولەتی بۆ پەرپێدانی تواناکان دەستپێکرا.
یەکەمین خولی راهێنانی مامۆستایانی نێودەولەتی بۆ پەرەسەندنی تواناکان بە ئامادەبونی، هەریەک لە پ.د.ئیدرس محمد تاهر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.ی.د. بۆتان مجید یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، د. تالب محەمەد شەریف ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێڕگەسور، پ.ی.د. رەنج سیروان بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆ دەستی پێکرد، ئەم خولە بۆ زیاتر پەرەپێدان و گەشەپێدانی هاوبەشە و دەولەمەندکردنی وانە پراکتیکیەکانی بواری پەروەردە خوێندنی باڵایە بۆ ناسینی جیهان لە رێگای شارەزایانی هاوبەش و ئالۆگۆڕی کەلتوری و دروستکردنی ئەزمونێکی بەهێز بۆ قوتابیان لە هۆشیاری کەلتوری و داهێنان و دروستکردنی دەرفەتێک کە هەموان تواناکانیان بخەنە گەڕ بۆ فێربونی زانست.
خولەکە بۆ زیاتر لە 50 مامۆستای زانکۆ و زیاتر لە 20 مامۆستا و بەرێوەبەر و سەرپەشتیارانی پەروەردەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرایەوە، کە بۆ ماوەی 3 مانگ بەسەرپەرشتی مامۆستایانی کۆلیجی پۆرتڤل بەردەوام دەبێت بە شێوەیەکی پرۆفیشنال.
ئەمەش لە کاتێکدایە، کە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و پۆرتفل کۆلێژی ئەمریکی بونەتە دەستە خوشکی یەکتر لە کالیفۆرنیا .
پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر هەمیشە لە رێگای پەیوەندیە ئەکادیمیەکانی هەولیداوە کاربکات بۆ پێگەیاندن و خزمەتکردنی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەلگا.
ڕاگەیاندنیپەیمانگەیتەکنیکی_مێرگەسۆر





