Daily Archives: تشرینی دووه‌م 4, 2024

ڕاگــری پەیمــانگــە بەشــداری لە مەراســیمێکــی ڕێــزلێنــان بۆ ژمــارەیەک لە مامۆســتایان دەکــات

ئەمڕۆ دوو شەممە 4ــی تشرینی دووەمی 2024, بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محمەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، کاروباری قوتابیان و بەشەناوخۆییەکان، ڕاگری پەیمانگە (پ.ی.د. تیران جمیل پیرۆ) و چەندین میوان مەڕاسیمێکی ڕێزلێنان بۆ بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆمان بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە تایبەت بوو بەو مامۆستایانەی کە پلەی شایستەیان لە پێوەرەکانی پڕۆسەی دڵنیایی جۆری بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 بەدەست هێناوە.

سەرەتای مەراسیمەکە سەرۆکی زانکۆ وتارێکی پێشکەشکرد و دوای بەخێر هینانی میوانان باسی ڕۆڵ و ئەرکی مامۆستایان لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری کرد.

لە کۆتایی مەراسیمەکە بڕوانامەی ڕێزلێنان بەسەر ئەو مامۆستایانە دابەش كرا.

پیرۆزبایی لە مامۆستایان دەکەین هیوای بەردەوامیان بۆ دەخوازین.

بۆبینینی تەواوی وێنەکان دەتوانن کلیک لێـــــــــــرە بکەن

سەرۆکی زانکۆ بەشداری لە ئاهەنگی ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمریکا دەکات

بەئامادەبوونی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر ئاهەنگی ڕۆژی سەربەخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەچوو.

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەسەر بانگهێشتی کۆنسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر، بەشداریی کرد لە ئاهەنگی ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمریکا.

لە رێوڕەسمەکەدا کە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، پارێزگاری هەولێر، ژمارەیەک لە وەزیر و پەرلەمانتاران، نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسییەکان ئامادەی بوون، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پیرۆزبایی ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمریکای لە کۆنسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر کرد.

بەسەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆ کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ دوو شەممە 4ی تشرینی دووەمی 2024، بەسەرپەرشتی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 3ی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 لەسەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوەچوو.


کۆبوونەوەکە بەئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروبارەکانی کارگێڕی و دارایی، زانستی و خوێندنی باڵا، قوتابییان و بەشەناوخۆییەکان و ئەندامانی ئەنجومەن بەرێوەچوو، تێیدا چەند تەوەرێکی گرنگ گفتوگۆ و بڕیاریان لەبارەوە درا.


تەوەری یەکەم بریتی بوو لە کاروباری گشتی، کە تێیدا بەدواداچوون بۆ مۆدڵ و کۆرس بووک و فیدباکی قوتابیان کرا.

تەوەری دووەم تایبەت بوو بە کاروباری قوتابیان، لەم تەوەرەشدا باس لە ئامادەکاری بۆ پێشوازی قوتابیانی تازە وەرگیراو کرا و دروستکردنی لێژنەی پێشوازی لەسەر ئاستی کۆلێژ و پەیمانگەکان دوپاتکرایەوە، هەر لەهەمان تەوەر گفتۆ گۆ دەربارەی ئاهەنگی دەچووان کرا.

لە تەوەری سێ یەم باس لە کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا کرا.

تەوەری چوارەم کاروباری کارگێڕی و دارایی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

تەوەری پێنجەم و کۆتایی پێک هاتبوو لە کاروباری سەنتەری توێژینەوە.

سەرۆکی زانکۆ بەشداری لە 25ــەمین کۆربەندی قوتابیانی داهێنەر دەکات

ئەمڕۆ دوو شەممە 4ی تشرینی دووەمی 2024, پ.د.ئیدریس محمەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، لەگەڵ پ.ی.د.یوسف مستەفا رەسول یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ بەشداریان لە 25ــە مین کۆربەندی قوتابیانی داهێنەر لەژێر ناونیشانی ‘ئاکاری ژیری دەستکرد و کاریگەری لەسەر توێژینەوەی زانستی’ کرد.

 

لەم کۆربەندەدا ژمارەیەک لە مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆمان تێیدا بەشدارن، هەر لەم کۆربەندەدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.

 

کۆربەندەکە لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر لەژێر چاودێری ئەمینداریەتی گشتی کۆمەڵەی زانکۆ عەرەبیەکان ئەنجومەنی عەرەبی بۆ راهێنان و داهێنانی قوتابیان بەرێوە چوو، کە لەلایەن زانکۆی سەڵاحەدین بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی تیشک میوانداری کۆربەندەکە دەکرێت.