ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی تشرینی یەکەمی 2024، پ.د.ٸیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر، بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی زانکۆ، پێشوازیان لە هەریەک لە د.عەلی رەشید خۆشناو سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، د.سالح المقدادی بەڕێوەبەری گشتی (Relief International) و د.دنیا بەڕێوەبەری بەشی پەرەپێدان لە ڕێکخراوی ناوبراو کرد.
لەم دیدارەدا باس لە پڕۆپۆزەلی پڕۆژەی هەڵمەتی پاراستنی ئاوی ماڵان لە شاری هەولێڕ کرا، لەپێناو کەم کردنەوەی بەفیڕۆ چوون و پاراستنی ئەم سەرچاوە گرنگە، بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا و پێشنیاری یاداشتی لێکگەیشتن لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ڕێکخراوی ناوبراو بۆ زیاتر هەماهەنگی لەم رووەوە کرا.


