Daily Archives: تشرینی یه‌كه‌م 9, 2024

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر مەراسیمێکی ڕێزلێنان بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی زانکۆمان ڕێکدەخات

ئەمڕۆ چوار شەممە 9ی ئۆکتۆبەری 2024, بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محمەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، کاروباری قوتابیان و بەشەناوخۆییەکان، لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و چەندین میوان مەڕاسیمێکی ڕێزلێنان بۆ بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆمان بەڕێوەچوو.

 

مەڕاسیمەکە بۆ چەند مەبەستێکی جیاواز ڕێکخرابوو ئەوانیش:

یەکەم: ڕێزلێنان بۆ ئەو مامۆستایانەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە لە ساڵی خوێندنی 2023-2024 ناونیشانی زانستیان بەرزکراوەتەوە.

دووەم: ڕێزلێنان بۆ 10 لەو مامۆستایانەی زانکۆمان کە لە ساڵی خوێندنی 2023-2024 بەرزترین پلەیان لە دڵنیایی جۆری بەدەست هێناوە.

سێ یەم: ڕێزلێنان بۆ 10 لەو مامۆستایانەی زانکۆمان کە لە ساڵی خوێندنی 2023-2024 بەرزترین سایتەیشنیان هەبووە.

چوارەم: ڕێزلێنان لەو مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیانەی کە ڕۆڵیان هەبووە لە بەڕێوەبردنی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابییان کە ساڵانە زانکۆکەمان بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە ئەنجامی دەدات.

 

 سەرەتای مەراسیمەکە سەرۆکی زانکۆ وتارێکی پێشکەشکرد و دوای بەخێر هینانی میوانان و پیرۆزبایی لە گشت مامۆستایانی زانکۆمان کرد بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مامۆستایان، دواتر باسی ڕۆڵ و ئەرکی مامۆستایانی کرد و پیشەی مامۆستایانی بەرز نرخاند و ئاماژەی بەوەکرد کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەم ڕۆژە جیهانیە و ماندوبونی مامۆستایان لەبیر ناکات.

 

لە بەشێکیتری وتارەکەیدا وتی: ئێمە بۆ سێیەم ساڵە ئەم جۆرە مەراسیمە ئەنجام دەدەین، بۆ ئەمساڵیش تایبەتە بەو مامۆستایانەی لە ساڵی خوێندنی 2023-2024 ماندوبوون و شەون و خونیان کێشاوە بۆ ئەوەی بتوانن پلەی زانستیان بەرز بکەنەوە.

جگە لەوەش بە پێویستی دەزانین سوپاس و ڕێزلێنان ببەخشین بەم مامۆستایانەی لە ساڵی خوێندنی 2023-2024 بەرزترین پلەیان لە پڕۆسەی دڵنیایی جۆری بەدەست هێناوە، ئەمەش بە ئاسانی ناکرێت و ماندوبونێکی زۆری پێویستە تاوەکو بتوانن ئەم پلەیە بەدەست بهێنن.

دواتر ئاماژەی بە بەشێکیتر لەو مامۆستایانەدا کە ئەمڕۆ خەڵاتی رێزلێنانیان پێ دەبەخشێت ئەوانیش پێك دێن لەو مامۆستایانەی کە بەرزترین پلەی سایتەیشنیان لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بەدەست هێناوە.

 

پاشان وتی: بە ئومێدی ئەوەین مامۆستایان بتوانن بەردەوام بن لە هەوڵ و کۆششیان و هانی مامۆستایانی تریش بدەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیان، ئێمە ئەم مەراسیمە بە گرینگ دەزانین بۆ ئەوەی ببێتە هۆکارێک بۆ هاندانی مامۆستایانیتریش لەبەرەو پێش چونیان لەم بابەتانە.

 

دواتر باسی بەشێکیتری بەخشینی خەڵاتی رێزلێنانی ئەمڕۆی کرد، ئەویش دابەشکردنی خەڵاتی ڕێزلێنان بوو بەسەر ئەو مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیانەی کە ڕۆڵیان هەبوە لە بەڕێوەبردنی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابییان کە ساڵانە زانکۆکەمان بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە ئەنجامی دەدات، پاشان سوپاس و دەستخۆشی خۆی لە هەموو ئەو مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیانە کرد کە ئەمڕۆ ئەم خەڵاتانەیان پێ دەبەخشرێت، وە هیوای بەردەوامی بۆ خواستن

 

لە کۆتای قسەکانیدا گرینگی بەشداریکردنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ خولی شەشەم بە ئامادەبوان گەیاند، داوای لە هەموو مامۆستایانی زانکۆمان کرد کە ڕۆڵیان هەبێت لە هاندانی خەلک بۆ ئەوەی بەشداری ئەم هەڵبژاردنە بکەن.

دوای وتارەکەی سەرۆکی زانکۆ، دەستکرا بە دابەشکردنی خەڵاتی رێزلێنان.

 

بۆ بینینی تەواوی وێنەکان بە کوالێتی بەرز دەتوانن کلیک لێــــــــــــــرە بکەن

 

سیمنار

ئەمرۆ رۆژی سێ شەمە رێکەوتی ٢٠٢٤/١٠/٨ لە ژێر چاودێری بەرێز پ.د. ایاد زکی صابر راگری کۆلێژ لە بەشی ئەندازیاری شارستانی وە بەئامادەبوونی بەرێزسەرۆک بەش پ. ی. د. بەهمەن عمر طه و هەروەها بە ئامادەبوونی بەرێز بەرپرسى دڵنیایی جۆری کۆلێژ پ.ی.د. روجوان صديق أسماعيل . لەلایەن بەرێز پ.ی.م. باسل يونس مصطفى دوو سیمنار پێشکەشکرا لەسەر ئاستی بەش بە ناونیشانی :
1-Rainfall Storm Hydrographs.
2-Unit Hydrograph and its Applications.