Daily Archives: ئه‌یلول 11, 2024

راگری پەیمانگە وۆرکشۆپێکی تایبەت بە تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیا لە پۆلی داهێنەرانە بۆ ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ و قوتابخانەکان ئەنجامدا

راگری پەیمانگە وۆرکشۆپێکی تایبەت بە تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیا لە پۆلی داهێنەرانە بۆ ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ و قوتابخانەکان ئەنجامدا

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئەیلوولی 2024، د. طالب محەمەد شەریف راگری پەیمانەی تەکینیکی مێرگەسۆر لەژێر ناونیشانی “تێکهەلکێشکردنی تەکنەلۆجیا لە پۆلێکی داهێنەرانەدا” وۆرکشۆپێکی تایبەتی بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و مامۆستایانی قوتابخانەی یادی ناحکومی لە نێو کامپی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر رێکخست.

لە وۆرکشۆپەدا د. طالب تیشکی خستە سەر تایبەتمەندییەکانی مامۆستای سەردەم و ئەو بنەمایانەی کە مامۆستا لە باشەوە بۆ مامۆستای ئیلهامبەخش و گەورە دەگۆڕێت، هەروەها بەشێوەیەکی ورد باسی لە رێگاکانی “پەرەپێدانی خودی” لە لایەن مامۆستایانەوە کرد بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بۆ زیاتر خزمەتکردنی قوتابییان لە دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردەدا.

لە وۆرک شۆپەکەدا کە بەشێوازێکی ئینتراکتیڤ پێشکەشکرا، چەند پلاتفۆرمێکی دیجیتاڵی تاقیکرانەوە و بە پێی پسپۆرییە جیاوازەکان کە سوود بە قوتابیان دەگەیەنێت، لە کۆتاییشدا بەشداربووان سوپاسی راگری پەیمانگەیان کرد و رایانگەیاند کە سوودێکی زۆریان لە وۆرکشۆپەکە بینیوە.

راگەیاندنیپەیمانگەیتەکنیکی_مێرگەسۆر

 

مامۆستایەکی وەرزشی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەبێتە پاڵەوانی پاڵەوانییەتی نێودەوڵەتی ئەنتاڵیا بۆ تێنسی سەرزەوی

مامۆستا وریا عەبدولقادر سەرپەرشتیاری گشتی وەرزشی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتی نێودەوڵەتی ئەنتاڵیا بۆ تێنسی سەر زەوی لەسەر ئاستی یاریزانە دێرینەکان و دوو مەدالیای زێرو سێ مەدالیای زیوی بەدەستهێنا.


لە میانی بەشدارییکردنی لە یارییەکانی دوو پاڵەوانییەتی نێودەوڵەتیی ئەنتاڵیا بۆ تێنسی سەر زەوی بۆ ماوەی 12 ڕۆژ، بە بەشداریکردنی یاریزانانی وڵاتانی تورکیا، ئەلمانیا، ڕوسیا، بەلجیکا، سویسڕا، ئازاربایجان، جۆرجیا و عێڕاق، مامۆستا وریا عەبدولقادر توانی پێنج مەدالیا بەدەست بێنێت.

 پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پیرۆزبایی لە مامۆستا وریا عەبدولقادر کرد بەبۆنەی بە دەستهێنانی نازناوی پاڵەوانییەتییەکە و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست، هاوکات هەموو پشتیوانییەکی بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانییەتی دیکەی بۆ دووپات کردەوە.

 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی بە خولی پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دەهێنێت

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئەیلوولی 2024، بە ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رێوڕەسمی کۆتایی هاتنی خولی پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی لە سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوەچوو.

‎لە رێوڕەسمەکەدا هەریەکە لە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروبارەکانی کارگێڕی و دارایی و زانستی و خوێندنی باڵا و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ ئامادەیبوون، سەرۆکی زانکۆ بەخێڕهاتنی مامۆستایانی سەرپەرشتیار و میوانان کرد و گوتی: ٸێمە وەکو  زانکۆ بەرنامەمان وا پلانی بۆ دانراوە کەبەردەوام بتوانین وۆرک شۆپ و خولی تایبەت بۆ کارمەندان و فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆ بکەینەوە .

ھەر لەھەفتەی یەکەم و دووەمی ساڵی نوێی خوێندن بەرەو سێیەم و چوارەم خول دەڕۆین بۆ ٸەوەی بەردەوام بتوانین ٸاستی زانستی و ٸاستی هۆشیاری بەرزبکەینەوە، مەبەستمانە ٸەو تەکنەلۆژیاو زانستە نوێیە بەمامۆستایان و کارمەندانی زانکۆی ٸاشنا بکەین.

لەبەشێکیتری وتارەکەیدا گرنگی فێربوونی زمانی ئینگلیزی خستەڕوو، بەرزکردنەوەی توانای مامۆستایان و کارمەندانی زانکۆی بە یەکێک لە کارە گرنگەکانی زانکۆ نیشاندا ،دواتر هیوای سەرکەوتنی بۆ مامۆستایان و بەشداربوانی خولەکە خواست.

 

‎بەڕێوەچوونی خولەکە بە سەرپەرشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی بۆ ماوەی ١٥ رۆژ بەردەوام بوو کە خولی دووه‌مى به‌ هێز كردنى زمانى ئاخاوتنى ئينگليزي بوو و له‌ ئه‌نجامى ياداشتى لێگه‌يشتنى نێوان زانكۆى پۆليته‌كنيكى هه‌ولێر و ده‌زگاى University Institute ئەنجامدرا كه‌ تيايدا 60 بەشداربوو لە مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانى زانكۆمان به‌سه‌ركه‌وتوویی بڕوانامه‌ی بەشداربوونیان پێ بەخشرا.

بۆ بینینی سەرجەم وێنەکان بە کوالێتی بەرز تکایە کلیک لــــــــــــێـرە  بکە.

 

ڕاگری پەیمانگە لەگەڵ هۆبە کارگێڕیەکان کۆبۆوە

بەڕێز (پ.ی.د. تیران جمیل پیرۆ) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بەجیا لەگەڵ هەریەکە لە هۆبەکانی تۆمار و ئایتی و دارایی و میلاکات کۆبۆوە بە مەبەستی بە ئەلکترۆنی کردنی زانیاری مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگە، هەروەها سەبارەت قوتابیان ئەوانیش زانیارییەکانیان بە ئەلیکترۆنی دەکرێت.
بەڕێزیان ئەو هۆبانەی پەیوەستن بەم کارە ڕایسپاردن، کە بە شێوەیەکی ڕێک و پێک کارەکان ئەنجام بدەن.
بەڕێزیان ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوکاری و پاڵپشتیەک بۆ ئەوەی کارەکان بە باشی بەڕێوە بچن.

         هۆبەی ڕاگەیاندن و چاڵاکییەکان 
        پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر       
١١/ ئەیلوول/٢٠٢٤