Daily Archives: ئه‌یلول 10, 2024

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجامی بەرایی وەرگیراوان بە سیستەمی پۆلیتەکنیک (پارالێڵ) بۆ ساڵی خوێندنی (2024-2025) رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجامی (بەرایی) وەرگیراوان بە سیستەمی پۆلیتەکنیک (پارالێڵ) بۆ ساڵی خوێندنی (2024-2025) ڕادەگەیەنێت، هەر فێرخوازێک تانەی لە ئەنجامەکان هەیە دەتوانێت رۆژی چوار شەممە و پێنجشەممە 11 و 12ی ئەیلوولی 2024، سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر/ بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی بکەن بە مەبەستی پرکردنەوەی فۆرمی تانە .

تێبینی: ئەنجامە بەراییەکان ئەنجامی کۆتایی نین، دوای دەرچوونی فەرمانی وەزاری لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی کۆتایی وەرگیراوان بڵاودەکرێتەوە.

 

لیستی ناوەکان:

لیستی ناوی وەرنەگیراوانی سلێمانی
لیستی پەیمانگە تایبەتەدووساڵییەکان – وەرنەگیراوان
لیستی پۆلیتەکنیک – وەرنەگیراوان
لیستی ناوی پەیمانگە تایبەتە دووساڵییەکان
لیسیتی ناوی وەرگیراوان دهۆک
لیستی ناوی وەرگیراوانی سلێمانی
لیستی ناوی وەرگیراوانی سیستەمی پۆلیتەکنیک

بەبۆنەی رۆژی جيهانى چارەسەرى سروشتی پێشانگەی هەلی کار لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر دەکرێتەوە

ئەمڕۆ سێ شەممە 10ی ئەیلوولی 2024، لەژێر چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، و بە سەرپەرشتی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر، بەرێوەبەرایەتی سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) و بەرێوەبەرایەتی پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن( DCD) پێشانگەی هەلی کار لە کۆلێژی ناوبراو کرایەوە.

 

بە ئامادەبونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، فەلاح حەسەن سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان، د.یاسین حەمەصالح بەرێوەبەری گشتی نێردراوان و پەیوەندیە ڕۆشنبیریەکان، پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، پ.ی.د. یوسف مستەفا ڕەسوڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و بەشەناوخۆییەکان و به‌شێك له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى زانكۆ و چەندین میوان پێشانگەکە بەڕێوەچوو.

 

سەرەتای کردنەوەی پێشەنگاکە سەرۆکی زانکۆ لە رێگای ووتارێک دوای بەخێرهاتنی میوانان و دەستخۆشی لە ئەنجومەنی کۆلێژی ناوبراو لەبەرامبەر کردنەوەی پێشانگەکە، گرنگی و پشتگیری خۆی بۆ زیندوکردنەوەی ئەم ڕۆژە جیهانیانە دەربڕی و بە پێویستی زانی گرنگی چارەسەری سروشتی بە خەڵک بگەیەندرێت.

 

لەبەشێکیتری ووتارەکەیدا جەختی لە دروستکردنی هەماهەنگی نێوان کۆمپانیا تەندروستیەکان، نەخۆشخانە و سەنتەرەکان کە ئەم جۆرە چارەسەرە بەکاردێنن لەگەڵ زانکۆکەمان لە پێناو ڕەخساندنی هەلی کار بۆ قوتابیانی کۆلێژی ناوبراو کردەوە.

 

 دواتر گرنگی ئەم بەشەی لەسەر ئاستی جیهان نیشان دا، ستراتیژیەتی زانکۆ بە پێداچونەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن لە بەشە پزیشکیەکان و خۆگونجاندن لەگەڵ بازاری کار خستەروو،ئاماژەی بە کردنەوەی 11 بەشی نوێ بە بیرۆکەی ئەوەی زانکۆ بتوانێت خۆی لەگەڵ بازاڕی کار بگونجێنێت و دەرچوانی ئەم بەشانە بتوانن دوای دەرچونیان بە ئاسانی هەلی کار بەدەست بێنن.

 

لە کۆتایی پێشانگەکە سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لەو کۆمپانیا، نەخۆشخانە و سەنتەرانە کردەوە کە هاوکاربوون لە کردنەوەی ئەم پێشانگەیە و هیوای سەرکەوتنی بۆ مامۆستاو قوتابیانی ئەم کۆلێژە خواست.

ڕاگری پەیمانگا پێشوازی لە پسپۆڕان و ئەکادیمییەکانی پەروەردەکردنی مێش هەنگ دەکات

ڕاگری پەیمانگا پێشوازی لە پسپۆڕان و ئەکادیمییەکانی پەروەردەکردنی مێش هەنگ دەکات

ئەمرۆ دووشەممە 9ی ئەیلوولی 2024، د.طالب محمد شەریف عومەر راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، پێشوازی لە تیمێکی پسپۆڕی هەنگەوانی و ئەکادیمی و بەرپرسی هەنگەوانانی هەرێمی کوردستانی کرد.

لە دیدارێکدا گفتۆگۆکرا لەسەر پێداویستی بەشەکان و بەرزکردنەوەی سەرچاوە ئەکادیمی و کردارییەکانی بەشی پەروەردەکردنی مێش هەنگ لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، و تیشکخرایە سەر چارەسەرکردنی ئەو کار و پێداویستی و ئاڵنگنرییانەی کە بەشی پەروەردەکردنی هەنگ ڕووبەڕووی دەبنەوە.

هەر لەو دیدارەدا پسپۆڕ و ئەکادیمییەکان تێڕوانینەکانیان لەسەر ڕەوتی ئێستای پیشەسازی، دەرفەتەکانی توێژینەوە، و بەکارهێنانی پراکتیکی پێویست بۆ پەرەپێدانی بەشەکە خستەڕوو. ئامانجی گفتوگۆکان ئەوە بوو کە قوتابیان تێگەیشتنێکی باشتریان لەسەر لایەنە زانستی و بازرگانییەکانی هەنگەوانی هەبێت، ئەمەش لەپێناو دڵنیابوون لەوەی کە ئامادەکارییەکی باشیان بۆ پیشەی داهاتوو لە بوارەکەدا کردووە.

بابەتەکانی سەرەکی کۆبوونەوەکە بریتی بوون لە باشترکردنی دەستڕاگەیشتنی قوتابیان بۆ دەرفەتەکانی کاری مەیدانی، بەرزکردنەوەی دامەزراوە تاقیگەییەکان بۆ لێکۆڵینەوە، و پەروەردەکردنی مێش هەنگ و هەماهەنگی لەگەڵ هەنگەوانانی ناوخۆیی.

بەرپرسی هەنگەوانانی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگی ئەزموونی کردەیی کردەوە، بەشێوەیەک کە چۆن پشتگیری لە بەشداریکردنی قوتابیان بکرێت لەگەڵ کۆمەڵگەی هەنگەوانی ناوخۆیی.

ڕاگری پەیمانگە سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەردانی پسپۆڕان و ئەکادیمییەکان دەربڕی و ئاماژەی بەوەکرد کە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر پابەندە بە پێشخستنی کشتوکاڵی بەردەوام و گونجاندنی بەرنامەکانی تایبت بە پەرەپێدانی دامەزراوەکە کە لەگەڵ پێداویستییە هەنووکەییەکانی گەشەسەندنی ناوچەکە و هەرێمەکەماندا بگونجێت.

لە دیدارەکە بە ڕێککەوتنێکی هاوبەش کۆتایی هات بۆ بەردەوامبوون لە هاوکاری نزیک بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی بەشی پەروەردەکردنی مێش هەنگ بەخێوکردن لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر.

ئەم دەستپێشخەرییە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر هەنگاوێکی بەرچاوە لە پێشخستنی بواری ئەکادیمی کشتوکاڵی ئابووری و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

راگەیاندنیپەیمانگەیتەکنیکی_مێرگەسۆر