Daily Archives: ته‌مموز 1, 2024

شاندێکی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر سەردانی تاقیگەی (CISCO) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکەن

ئەمڕۆ دووشەممە 1ی تەمووزی 2024، شاندێکی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر سەردانی تاقیگەی نێتۆرکینگ/(CISCO)یان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرد و لە لایەن پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و پ.د. کەیهان غەفوور زرار راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر پێشوازییان لێکرا.

لە ماوەی رابردوودا کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی ئایرێکس ئەمریکی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر تاقیگەی سیسکۆیان دامەزراند و سەردانی ئەمڕۆی ئەو شاندە بۆ ئاگاداربوون بوو لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی تاقیگەکە.

پێداویستییەکانی ئەم تاقیگەیە لەسەر ئەستۆی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا و رێکخراوەی ئایرێکس دابینکراوە کە سوودێکی زۆری دەبێت بۆ پرۆگرامەکانی خوێندنی هەردوو بەشی (ICT) لە کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و (ISE) لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر کە لە ماوەیەکی نزیکدا پرۆگرامەکانی خوێندن لەم دوو بەشە لەسەر بنەماکانی نێتۆرکینگ/ سیسکۆ دەخوێندرێت و قوتابییان لە لایەنی زانستییەوە سوودمەندەبن.

شایەنی باسە ئەم تەکنەلۆژیایە نوێترین تەکنەلۆژیای جیهانییە کە لە بواری نێتۆرکینگ پەیڕەو دەکرێ وە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی قوتابییان و زانکۆمان.

سەنتەری ئەکادیمیای هواویع

ئەمڕۆ یەک شەمە ٢٠٢٤/٦/٣٠، بەڕێز پ. د. ایاد زکی صابر، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر و بەرێز یاریدەدەری راگر و سەرۆک بەشی سیستەمی زانیاری و بەرپرسی کارگێری کۆلێژ و نوسینگەی راوێژکاری پێشوازیان کرد لە تیمی قوتابییانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر و کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، کە پێکهاتبوون لە بەیار قەهار قادر قوتابی قۆناغی چوارەمی بەشی ICTE لە کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و بەشار قەهار قادر قۆناغی دووەمی بەشی ISE لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەسەرپەرشتی مامۆستا شیرین عبداللە ئەنوەر بەڕێوەبەری سەنتەری ئەکادیمیای هواوی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە وڵاتی چین بەشدارییان کرد لە پێشبڕکێی جیهانی هواوی و توانیان سەرکەوتنێکی گەورە بۆ هەردوو کۆلێژەکە و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و خۆیان تۆمار بکەن و پلەی دووەم لەسەر ئاستی جیهان بەدەست بهێنن.
وە لەم چاوپێکەوتنەدا بەرێز راگری کۆلێژ سوپاسی خۆی دەربری وە ئاماژەی کرد بە گرنگی ئەم سەرکەوتنەی کە قوتابیانی زانکۆکەمان ئەنجامیان داوە ، ئەمەش هۆیەکە بۆ زیاتر ناسینی زانکۆکەمان لە نێوان زانکۆکانی دەولەتانی جیهان.

تێزی دکتۆرای قوتابی خوێندنی باڵا(دیانا حیدر حسین )

به ئامادەبونی بەرێز ڕاگری کۆلێژ پ.د.اياد زكي صابر و ی.راگر م.سعد طلعت و سەرۆکی بەشی ئەندازیاری سیستەمی زانیاری م.بەیاد عبدالقادر و سەرۆکی بەشی میکانیک پ.د.أحمد محمد أدهم و بەرپرسی کارگێری کاک احمد ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی بەشی ئەندازیاری سیستەمی زانیاری تێزی دکتۆرای قوتابی خوێندنی باڵا(دیانا حیدر حسین )به ناونيشانى Software Defined Networking and Edge cloud computing for Optimal 5G NetworkResources Utilization لە بەشی ئەندازیاری سیستەمی زانیاری تاوتوێ کرا
لێژنەکە لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێک هاتبوون:
١- د.صدیق یوسف أمین- پرۆفیسۆر- زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک – سەرۆکی لێژنە
٢-د. کیهان زرار غفور- پرۆفیسۆر- زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر- ئەندام
٣- د.رێبین محمد سلیم – پرۆفیسۆری یاریدەدەر – زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر – ئەندام
٤- د. جلال حمدأمین -پرۆفیسۆری یاریدەدەر-زانکۆی سەلاحەددین -ئەندام
٥- د. هەلگورد سرهنگ- پرۆفیسۆری یاریدەدەر – زانکۆی کۆیە-ئەندام
٦- د. شڤان کمال عسکر -پرۆفیسۆر-زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر – ئەندام و سەرپەرشتیار
تاوتوێ کردنەکە لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی٢٠٢٤/٦/٣٠ کاتژمێر ١٠ ی بەیانی لە هۆڵی کتێبخانەی کۆلێژ بە