Monthly Archives: حوزه‌یران 2024

   ئاهەنگی دەرچوون قوتابیانی بەڵگەنامەی تاوان

ئەمڕۆ ١١/ حوزەیران/ ٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی د.صباح ابراهيم ويس ڕاوێژکار و نوێنەری وەزیری خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و  (د. هێمن میرانی) بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و (پ.د. ئیدریس محمد طاهر هەرکی ) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر. بە هەماهەنگی وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی ناوخۆ، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی بەشی بەڵگەکانی تاوان لە پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣- ٢٠٢٤ ئەنجامدا. بەشی بەڵگەکانی تاوان بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق لە پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرایەوە.
ئەمڕۆ یەکەمین نۆبەری ئەم بەشە، کە (٢٣) قوتابی بوون ئاهەنگی دەرچوونیان بۆ ئەنجامدرا بۆ خزمەت کردنی هاوڵاتیان و دادگاکان کور…

ئاگاداری


سێ_یەکەمەکان
ئاگاداری گشت قوتابییە سێ یەکەمەکانی کۆلێژەکەمان دەکەینەوە کە ناویان لە خشتەکە هاتووە، کەوا سبەی رۆژی سێ شەمە رێکەوتی 11/6/2024 لە (بانکی فیدرال) بۆ ئەنجامدانی کاری بایۆمەتری ئامادە بن. تکایە هەر بەڕێزێک کارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆی بهێنێت و لە کاتی خۆیدا لە بانک ئامادە بێت، بە پێچەوانەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت لە ڕایی کردنی کارەکانی.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی کۆنسوڵخانەی قەتەر لە هەولێر دەکات

رۆژی یەکشەممە 9ی حوزەیرانی 2024، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە یاوەری شاندێک سەردانی کۆنسوڵخانەی قەتەری لە هەولێر کرد و لە لایەن حوسێن عەلی صاڵح کونسوڵی ئەو وڵاتەوە پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارێکدا کە هەریەکە لە پ.د. ئازاد حەسەن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، پ.ی.د. رەنج سیروان عەبدوڵا بەڕێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی و مامۆستا بەهزاد حیلمی ئاکرەیی بەڕێوبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ ئامادەیبوون، سەرۆکی زانکۆ وێڕای پیرۆزبایی کردنەوەی کۆنسوڵخانەی قەتەر، کورتەیەکی دەربارەی مێژوو و کۆلێژ و بەشە زانستییەکان و ژمارەی قوتابییان بۆ خانەخوێ باسکرد.

لای خۆیەوە کۆنسوڵی قەتەر لە هەولێر سوپاسی سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانەکەیان و سەرسامی خۆی بە ستراتیژیەتی کارکردنی زانکۆمان دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ زانکۆمان خواست.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا دەربارەی دروستکردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا، کۆنسوڵی قەتەر بە گرنگییەوە لە رۆڵی زانکۆی ڕووانی و بە کۆڵەکەیەکی بنەڕەتی کۆمەڵگەی لە قەڵەمدا بەهۆی ئەوەی وەبەرهێنان لە زانستدا دەکات.

هەروەها کۆنسوڵی قەتەر ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ هاوکاریکردنی زانکۆمان لەو ڕووانەی کە پێویستن بۆ زانکۆ، ئەوەشی درکاند کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا چەند ئیڤێنتێک لە هەرێمی کوردستان رێکبخەن و یەکێک لەوانە تایبەت دەبێت بە کەلتوور و چەند نوێنەرێکی ئەو وڵاتە دێنە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان ئاشنا بکەن بە کەلتوور و رۆشنبیری وڵاتەکەیان.

بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە ئاڵوگۆڕی قوتابییان لە نێوان زانکۆمان و زانکۆکانی وڵاتی قەتەر، لەم رووەشەوە سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس هەرکی، ئامادەیی زانکۆی دەربڕی کە ژمارەیەک قوتابی زانکۆکانی قەتەر مەشقی هاوینە لە زانکۆمان ئەنجام بدەن.

سەرۆکی زانکۆ بڕوانامەی رێزلێنان دەبەخشێتە ژمارەیەک قوتابی بەشی کارگێڕی دەزگاکانی گەشتاری لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر

رۆژی پێنچ شەممە 6ی حوزەیرانی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بە ئامادەبوونی پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، پ.ی.د . سەرسام خەلیل عومەر ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کاگێری هەولێر، مامۆستا بەهزاد حیلمی ئاکرەیی بەرێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی زانکۆ، د. بەهجەت سەبری ئاکرەیی سەرۆک بەش و مامۆستایانی بەشی کارگێڕی دەزگاکانی گەشتیاری، پێشوازی کرد لە ژمارەیەک قوتابی بەشی ناوبراو کرد و بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێبەخشین لەپای ئەرک و ماندووبوون و چالاکییان لەکاتی بەڕێوەچوونی 29هەمین دیداری زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی.

سەرۆکی زانکۆ وێڕای بەخێرهێنانی قوتبییان گوتی: “دڵخۆشم کە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کارێکی زۆر باشتان ئەنجامدا و وێنەیەکی جوانتان بە شاندە عەرەبیەکان نیشاندا، لە 29هەمین دیداری تایبەت بە ئاڵوگۆری دەرفەتی مەشق لە نێوان زانکۆکانی ئەندام لەیەکێتی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی، ئێمەش دەمانتوانی چالاکیەکەتان ببەینە شوێنێکی تر، بەڵام مەبەستمان بوو لەناو زانکۆ بکرێت تا میوانانی ئامادەبوو بزانن زانکۆمان چییەو چی پێدەکرێت و توانای چەندە، لەبەر ئەوەی ئێوە بەشێکن لەو پەیمانگە و زانکۆیە و دەتوانن ئەوەی فێری بوون نیشانی بدەن و خزمەتی ئەو کۆمەڵگایەی پێ بکەن، ئێوەش سوودتان لێ بینی، دەمانویست شارەزابن لەوەی کە لە ناو زانکۆ چی دەکرێت، ئەمڕۆش پێمانخۆش بوو لەنزیکەوە بتانبینین و دەستخۆشیتان لێ بکەین سوپاسی خۆمانتان ئاراستە بکەین.

دواتر پ.ی.د. سەرسام ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر لەوتەیەکدا سوپاسی سەرۆکی زانکۆ و هاوکاری و پشتیگیریەکانی بەڕێزیانی کرد بۆ قوتابییان و پەیمانگە، و هەروەها هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ قوتابیان خواست، و سوپاسی ستافی پەیمانگە و مامۆستایانی بەشەکەی کرد کە ماندووبوون لەگەڵ قوتابیان.