ڕێکەوتی:١٢/ئایار/٢٠٢٤ لە ڕۆژی (جیهانی پەرستاران) پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر مەراسیمێکی شایستەی بەم بۆنەیەوە ڕێکخست.
سەرەتای مەراسیمەکە بە ساتێک وەستان بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان.
دواتر بەڕێز(پ.د. ئیدریس محمد طاهر هەرکی) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەم بۆنە جیهانیەوە پیرۆزبایی لە تەواوی پەرستارانی جیهان و کوردستان کرد. بۆ ئەو خزمەتە زۆرەی کە پێشکەشی نەخۆشی دەکەن لە ناوەندە تەندروستیەکان.
پاشان بەڕێز (پ.ی.د. تیران جمیل پیرۆ) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر. لە ڕۆژی جیهانی پەرستاران پیرۆزباییەکی گەرمی لە گشت پەرستارانی جیهان و کوردستان کرد. لە پای ئەو ڕۆڵە گرنگەی، کە لە نەخۆشخانەکان دەیگێڕن لە خزمەت کردنی نەخۆش.
بەڕێز (شاخەوان سلیم) سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بەشدار بوو. لە کۆتایی خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە کۆمەڵێک پەرستار کە ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە بۆ خزمەتکردنی پەرستاری و نەخۆش لە نەخۆشخانەکان.