سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە یاوەری شاندێک سەردانی زانکۆکانی (پۆلیتەکنیکی دهۆک، دهۆک و زاخۆ) دەکات

رۆژی دووشەممە رێکەوتی 10ـی کانونی دووەمی 2022 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی بە یاوەری شاندێک کە پێکهاتبوون لە ژمارەیەک ئەندامانی ئەنجومەن و بەرێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ سەردانی هەر سێ زانکۆی (پۆلیتەکنیکی دهۆک، دهۆک و زاخۆ)ی کرد و لە لایەن سەرۆکی زانکۆکانی ناوبراو پێشوازییان لێکرا.

سەردانەکە بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن بوو لە سەرۆکی زانکۆکانی پۆلیتەکنیکی دهۆک، دهۆک و زاخۆ بە بۆنەی دەستبەکاربوونیان وەک سەرۆکی زانکۆ، هەروەها مەبەستێکی دیکەی سەردانەکە هەمەهەنگی کردن بوو بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆنفرانسی زانستی هاوبەش لەگەڵ هەریەک لە زانکۆکان.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر کۆتاییان بە خولێکی دیکەی راهێنانی کار هێنا

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 6ـی جانیوەری 2022 بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر دارا جلیل خەیات لە هۆڵی ژووری بازرگانی مەراسیمی کۆتایی هاتنی خولێکی دیکەی راهێنانی کار(پێشەنگ) بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا کە هەریەک لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و ژمارەیەک لە بەرێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ و بەرپرسانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئامادەیبوون، بڕوانامەی دەرچوون بەخشرایە 34 بەشداربوو کە بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام بوو.

پێشه‌نگ

خولی پێشه‌نگ کۆرسێكی بزنسی پراكتیكی و تیۆریه‌‌ ئامانج لێی پاڵپشتی كردنی گه‌نجانه‌ تاكو بتوانن بیرۆكه‌كانیان له‌ بیرۆكه‌وه‌ بگۆرن بۆ كار و بازرگانی و پراكتیزه‌ی بكه‌ن کە به‌ پاڵپشتی به‌شی كارگێری كار- كۆلێژی ته‌كنیكی كارگێری هەولێر- زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر و به‌ سپۆنسه‌ری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر بەڕێوەدەچێت، و له‌ لایه‌ن مامۆستا زانیار جبار، مامۆستا له‌ كۆلێژی ته‌كنیكی كارگێری هه‌ولێره‌وه‌ ئاماده‌دەکرێ و به‌ڕێوه‌دەبرێت، خولی ئەمجارە بۆ ماوه‌ی (2 مانگ) بەردەوام بوو کە پێکهاتبوو لە 24 كاتژمێر لە 8 هه‌فته‌دا و هه‌فته‌ی یه‌ك رۆژ  و بۆ ماوەی 3 كاتژمێر بەرێوەدەچوو.

ئه‌مه‌ بۆ جاری حه‌وته‌مه‌ ئه‌م خوله‌ به‌هاوبه‌شی له‌ نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر و ژووری بازرگانی و پیشه‌ سازی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و خولی ئه‌مجاره‌ی پێشه‌نگ ، 34 كه‌س به‌سه‌ركه‌وتووی به‌شداربوون تیایدا

ئه‌م هاماهه‌نگیه‌ی نێوان زانكۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر دوابه‌دوای واژووكردنی یاداشتنامه‌ی له‌یه‌كتێگه‌یشتن له‌ نێوان هه‌ردوولا دێت كه‌وا له‌ ساڵی 2017 واژوو كرا و له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا ساڵانه‌ 1-2 جار ئه‌م خوله‌ بۆ ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە پرۆگرامێکی ئینتەرشیپی ئەوروپی دەکات

مامۆستایەکی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێری سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە پرۆگرامێکی ئینتەرشیپی ئەوروپی تایبەت بە ئەندازیاری کرد و بروانامەی پێبەخشرا، کە بۆ ماوەی سێ مانگ لە وڵاتی ئەڵمانیا بەرێوەچوو.

دوای ئەوەی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی (ئی تی تی سی) پرۆگرامێکی ئینتەرشیپی راگەیاند، پاش هەڵسەنگاندنی پێشکەشکاران کە پێکهاتبوون لە ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندازیارانی کوردستان لە لایەن سەندیکای ناوبراو مامۆستا علی دڵسۆز کمال مامۆستا لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر وەک تاکە ئەندازیار هەڵبژێردرا تاکو بۆ ماوەی سێ مانگ لە وڵاتی ئەڵمانیا لە کۆمپانیای (ئەی جەی جی) دەست بە کارکردن بکات.

پرۆگرامەکە لەماوەی 16.9.2021 تاکو 29.11.2021 بەردەوام بوو دوای کۆتایی هاتنیشی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بروانامەی بەشداربوون بەخشرایە مامۆستاکە، جێگەی باسە مەبەستی بەشداری کردنی پرۆگرامەکە دەستخستنی ئەزموونی زیاتر بوو بۆ بەشداربوو لە شێوازی کارکردن لە کۆمپانیای ناوبراو.

کۆلێژی تەکنەلۆژیای هەولێر خولی فێربوونی (کلاسیک کۆنترۆڵ) رادەگەیەنێت

بەشی کارەبا لە کۆلێژی تەکنەلۆژیای هەولێر سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە رۆژی 9/2/2022 خولێکی فێرکردن لەژێر ناونیشانی (کلاسیک کۆنترۆڵ) دەکاتەوە کە بۆ ماوەی 12 رۆژ بەردەوام دەبێت، بۆ ئەم مەبەستە هەر بەڕێزێک دەیەوێت بەشداربێت لەم خولە پێویستە سەردانی بەشی ناوبراو بکات لە کۆلێژی تەکنەلۆژیای هەولێر بە مەبەستی جێ بەجێ کردنی رێکارەکانی خۆتۆمارکردن.

تێبینی:- تێچووی بەشدار بوون لە خولەکە 100,000 سەد هەزار دینارە.