سەرۆکی زانکۆ سەردانی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە دەکات

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 25ـی ئایاری 2022 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د ئیدریس محمدطاهر ھەرکی بەیاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د. نجیب تۆما سەردانی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوەی کرد و لەلایەن ڕاگرایەتی کۆلێژی ناوبراوەوە پێشوازییان لێ کرا.

لەمیانە سەردانەکەیدا سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری سەردانی ھۆڵی تاقیکردنەوەکانی قوتابیان و لیژنەی باڵای ئـەزمونەکانییان کرد، لەکۆتایی سەردانەکەیدا سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە راگرایەتی کۆلێژ کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان خواست.

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق دەکات

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 22ـی ئایاری 2022 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی پێشوازی لە باڵیۆزی وڵاتی جۆرجیا لە عێراق و کوردستان د. زازا کاندێلاکی و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا سەرۆکی زانکۆ د. ئیدریس هەرکی کورتەیەکی دەربارەی زانکۆ و مێژووی دامەزراندنی بۆ میوانان باسکرد، لەبەرامبەریشدا شاندی میوان باسی زانکۆکانی وڵاتی جۆرجیایان کرد و باڵیۆزی جۆرجیا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە زیاتر ناسینی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و هەنگاونان بۆ پێکەوە کارکردنی زانکۆکانی وڵاتی جۆرجیا لەگەڵ زانکۆکانی هەڕێمی کوردستان بە تایبەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.

هەر لە دیدارەکەدا بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆ پ.ی.د. رەنج سیروان باسی لە پەیوەندیەکانی زانکۆمان لەگەڵ زانکۆکانی جیهاندا کرد و هەروەها باسی لە ستراتیژیەت و ئامانجی زانکۆ کرد بۆ بەنێودەوڵەتی بوونی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێرکشۆپێکی یەک رۆژە بۆ ستافی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر رێکدەخەن

لە درێژەی زنجیرە وێرکشۆپەکانی سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رۆژی یەکشەمە 16ـی ئایاری 2022 سەنتەری توێژینەوەی زانستی بەهەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر هەڵسان بە ئەنجامدانی وێرکشۆپێکی یەک رۆژە بۆ ستافی ئەکادیمی پەیمانگە لە ژێر ناونیشانی (پەرەپێدانی  کارامەیی و توانا ئەکادیمەکانی ستافی پەیمانگە).

وێرکشۆپەکە لەلایەن لە بەڕێزان بەرێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. هێمن کاکەخان عەوڵا، بەڕێوبەری ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ پ.ی.د. رەنج سیروان عبداللە، پ.ی.د. عبداللە عمر یاسین و م.نازم حەسەن پێشکەشکرا.

لە کۆتایی وێرکشۆپەکە لەلایەن راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سوپاس و پێزانین و بروانامە بەخشرایە شاندی سەنتەری توێژینەوەی زانستی و سەرجەم بەشداربووان.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وەک پاڵپشتیکار بەشداری لە دووهەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پەروەردە و فێرکردن دەکات

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 8ـی ئایاری 2022 دووەهەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانستی پەروەردە و فێرکردن (ئای سی ئی تی2022) بە پاڵپشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و چەند دامەزراوەیەکی ناوخۆیی و بیانی دەستی بەکارەکانی کرد.

راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر د.طالب محمد شریف وەک نوێنەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە بابەتێک لەژێر ناونیشانی (خۆ بەرێوەبەری لە فێربوندا: بیردۆز و راهێنانەکان) بەشداری کۆنفرانسەکەی کرد، هاورێ لەگەڵ 39 قسەکەری دیکە لە 29 دامەزراوەی جیاوازەوە بابەتەکانیان دەربارەی پەروەردە و فێرکردن پێشکەش کرد، ژمارەی بەشداربووان نزیکەی 5000 کەس بوون لە 66 وڵاتی جیاوازەوە خۆیان تۆمارکردبوو.

شیاوی باسە نوێنەرەکەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە کاتژمێر 1ـی دوای نیوەرۆی رۆژی 9ـی ئایاری 2022 بابەتێکی تێروتەسەلی لە ژێر ناونیشانی (خۆ بەرێوەبەری لە فێربوندا: بیردۆز و راهێنانەکان) پێشکەش کرد، بە بەشداری زیاتر لە 155 مامۆستا و توێژەر و کەسانی ئەکادیمی لە چەندین وڵاتی جیاواز.

دەربارەی کۆنفرانسەکە:

 کۆنفڕانســی نێودەوڵەتیــی پــەروەردە و فێرکــردن بــۆ ئاســتی قوتابخانەکانــی(کەی12)” قوتابخانــەکان لــە باخچــەی منداڵانــەوە هەتــا ئامادەیـی” چالاکییەکـی پەروەردەیـی هاوبەشـە کـە ڕێکخـراوە لەلایـەن قوتابخانەکانـی “سـتیرلینگ” و زانکـۆی کامربیـج، سـیتی ئەنـد گیڵـدز، جێمـس بـۆ پـەروەردە – و ئەکادیمیـای مامۆســتایانی بەریتانــی.

ئامانجـی کۆنفڕانسـەکە بەشـداریکردنە لـە پێشخسـتنی پرۆسـەی پـەروەردە و فێرکـردن لـە قوتابخانـە و خوێندنـگاکان و، بـرەودان بـە ئاسـتی لێهاتوویـی و شـارەزایی مامۆسـتا لـە کوردسـتان و عێڕاقـدا.

کۆنفڕانســی (ئای سی ئی تی) بــۆ دووەمیــن جــارە ڕێکدەخرێــت لەســاڵی 2022 .کۆنفڕانســەکە مامۆســتایانی ڕاهێنــەر و شــارەزایانی پەروەردەیــی و ســەرکردە پەروەردەییەکانــی کۆمەڵــگا لەســەر ئاســتی ناوخۆیــی و نێودەوڵەتــی کۆکردبووەوە.

ســیمینار و پێشکەشـکردنەکان لەڕێگـەی ڤیدیـۆی پلاتفۆرمـی کۆنفڕانسـەکەوە پێشکەشـکران بـە هەرسـێ زمانـی: کـوردی، عەرەبـی و ئینگلیــزی.

کۆنفڕانســی (ئای سی ئی تی2022) لەژێــر چاودێــری وەزارەتــی پــەروەردەی حکومەتــی هەرێمــی کوردســتان و بەپاڵپشــتی وەزارەتـی پـەروەردەی حکومەتـی عێـراق ڕێکخـراوە. هەروەهـا باڵوێزخانـەی بەریتانـی لـە عێـراق و قونسـوڵی گشـتی بەریتانـی لـە هەولێـر پاڵپشـتی کۆنفڕانسـەکە دەکـەن وکۆمەڵـەی بازرگانـی عێراق-بەریتانیـا (ئای بی بی سی) هاوبەشـی سـەرەکی کۆنفڕانسـەکەیە.

کۆنفڕانســەکە بــە بەشــداری و پاڵپشــتی 24 زانکــۆی ناوخۆیــی لــە عێــراق و هەرێمــی کوردســتان  لە نێویاندا زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و 3 دامــەزراوەی نێودەوڵەتــی ســازدراوە. لەوانــە زانکــۆی لەنــدەن و کارەکتــەر ئــۆرگ و برۆدلانــدس، کــە بــە فەرمــی پاڵپشــتی کۆنفڕانســی نێودەوڵەتــی پــەروەردە و فێرکــردن ( ئای سی ئی تی)ـــی ســاڵی 2022 دەکــەن.

کۆنفڕانســی (ئای سی ئی تی 2022)، چالاکییەکــی ئۆنلاینــە کــە ســەرنج دەخاتــە ســەر دروشــمی ”بەهێزکردنــی قوتابخانــەکان لــە ئامادەکردنــی قوتابییــان بــۆ کارامەییەکانــی ژیــان“.