رۆژی دووشەممە رێکەوتی 27ـی ئەیلولی 2021 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوه عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە شاندێکی ئیتاڵی کرد کە پێکهاتبوون لە نوێنەر و بەرپرسی ڕێکخراوی (ئێف ئۆ سی ئێس ئای ڤی)ـی ئیتاڵی که فیدراسیۆنی 86 رێکخراوی ناحوکمی ئيتاڵيایە لە هەموو جیهان به هاوکاری رێکخراوی سەپان (ئێس ئۆ ئەی ئی) .
لە دیدارەکەدا کە بەڕێوبەری سەنتەری توێژینەوەی زانستی و بەڕێوەری پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندنی سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادەیبوون، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن و هاوکاری لەنێوان زانکۆمان و رێکخراوەکە واژوو کرا کە خۆی لە هاوکاری کردنی ستافی کشتوکاڵی زانکۆ و هەروەها بەخشینی پاڵپشتی دارایی بۆ بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ لە کوردستان و هەولێر بەتایبەتی.
سەرۆکی زانکۆ ئامادەیی زانکۆی دەربڕی بۆ هەر هاوکاری و پاڵپشتییەک لە جێبەجێ کردنی پرۆژەی تایبەت بە کەرتی کشتوکاڵ لە زانکۆمان لەلایەن رێکخراوی ناوبراوەوە، لە بەرامبەردا شاندی میوان زۆر سوپاسی سەرۆکی زانکۆیان کرد لەپای هاوکاری و پاڵپشتی و ئامادەیی بەڕێزیان بۆ هەر هاریکاریەک كه ببێته هۆکاری بوژانه وه ی که رتی کشتوکاڵ و به بازاڕ کردن.



