ئاگادارییەک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە بۆ دەرچووانی پۆلی دوازدەی وەرنەگیراو

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەرفەتی خوێندن دەرەخسێنێت بۆ ئەو دەرچووانەی پۆلی دوازدەی ئامادەیی کە ناویان لە هیچ کۆلێژ و پەیمانگەیەك دەرنەچووە.

بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن ڕۆژی یەکشەمە 21/11/2021 تا ڕۆژی چوارشەمە 24/11/2021 بۆ ماوەی چوار رۆژ سەردانی بەشی تۆماری ئەو کۆلێژ و پەیمانگایانەی خوارەوە بکەن تاکو فۆرمی خوێندنی ئێواران لەو بەشانەی کە پلانی وەرگرتنیان پڕ نەبووەتەوە وەربگرن.

کۆلێژ و پەیمانگەکان:

  • کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر
  • کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە
  • پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر
  • پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر
  • پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە
  • پەیمانگەی تەکنیکی سۆران

تێبینی:فۆرمی پێشکەشکردن تەنها لەو کۆلێژ و پەیمانگایانەی لەسەرەوە ناویان هاتووە وەردەگیرێت و لە سەرۆکایەتی زانکۆ هیچ فۆرمێک پێشکەش ناکرێت.

ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی خولی 22ـهەمینی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە بەرێوەچوو

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 18ـی نۆڤەمبەری 2021 لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە  ئـاھەنگی دەرچووانی خولی٢٢ (خولی تێپەڕاندنی بەربەستەکان) بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 بەرێوەبرد کە تیایدا پۆلێک قوتابی بڕوانامەی دبلۆمی تەکنیکیان لە پسپۆڕیەکانی ڤیتێرنەری، شیکاری نەخۆشیەکان، پەرستاری، بیناکاری، تەلارسازی، تەکنەلۆجیای زانیاری و کارگێڕی کار پێبەخشرا.

مەراسیمەکە بە هاتنە نێوگۆڕەپانی قوتابیان و مامۆستایان و ئـەنجومەنی کۆڵێژ  و سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا دەستی پێکرد

پاشان سەرۆکی زانکۆ وتارێکی پێشکەش بە قوتابیانی دەرچوو کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە قۆناغی دوای پەیمانگە.

دواتر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د. نجیب تۆما بتۆ سوێندی یاسایی دەرچوانی خوێندەوە و دواتر سەرۆکی زانکۆ لەسەر داواکاری ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە فەرمانی پێدانی بڕوانامەی بۆ قوتابیان خوێندەوە.

ahangi shaqlawa (3)
ahangi shaqlawa (1)
ahangi shaqlawa (4)
ahangi shaqlawa (5)
ahangi shaqlawa (2)
ahangi shaqlawa (7)
ahangi shaqlawa (12)
ahangi shaqlawa (6)
ahangi shaqlawa (11)
ahangi shaqlawa (8)
ahangi shaqlawa (10)

کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە سیمینارێکی تایبەت بە نەخۆشی شەکرە رێکدەخات

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 14ـی نۆڤەمبەری 2021 بە ئـامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ و بەشێک لە مامۆستا و قوتابیانی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە سیمینارێک بۆ پ.ی.د. زوبیر اسماعیل سەرۆکی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان ئـەنجامدرا و گفتوگۆ لەبارەی نەخۆشی شەکرە و لێکەوتەکانی نەخۆشیەکە و خۆپارێزی کرا هەروەها باس لە رۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرە کە لە جیهاندا چەندین چالاکی بەڕێوەدەچێت.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر .. دووهەمین کۆنفرانسی زانستی بۆ تەکنیکەکانی پزیشکی و بایۆلۆجی دەستی بەکارەکانی کرد

رۆژی چوار شەممە رێککەوتی 10ـی نۆڤەمبەری 2021 لە ژێر چاودێری هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی عێراقی فیدرال وهەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان مامۆستا ئەحمەد کانی، بریکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان د. عبدالفتاح عبدالرزاق، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی، بەرپرسی لێژنەی ناوچەی ئاسۆ لاوەند دزەیی ، سەرۆکی زانکۆی فورات ئەلئەوسەت د. موزەفەر صادق ئەلزوهەیری و پەرلەمانتارانی کوردستان د. گەلاوێژ عوبێد و د. زێدان برادۆستی و ئەندامانی ئەنجومەنی هەرسێ زانکۆی بەشدار، دووهەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ تەکنیکەکانی پزیشکی و بایۆلۆجی دەستی بە کارەکانی کرد کە بۆ ماوەدوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

کۆنفرانسەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و گوێ گرتن لە سروودی نیشتمانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد، دواتر بریکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی د. عبدالفتاح عبدالرزاق وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا باسی لە گرنگی کۆنفرانسی لەم شێوەیە کرد و ئاماژەی بە پێشکەوتنی زانکۆکانی کوردستان دا، لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی بە تایبەت زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە ماوەی رابردوو پەرەی بە پەیوەندیی توند و تۆڵی ئەکادیمی لەگەڵ زانکۆکانی ناوچەکە و جیهان داوە و لە رووی زانستیشەوە زۆر بەرەو پێش چووە ، بۆیە خۆمان بەخۆشحاڵ دەزانین کە ئەو پێشکەوتنە بەرچاو و بەردەوامانە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەبینین.

دواتر سەرۆکی زانکۆ بە ووتەیەکی سەرۆک بارزانی دەستی بە وتارکەی کرد و گوتی : سەرۆک بارزانی لە زۆر شوێن دەفەرموێ : “شانازی بەوە دەکەین کە کوردستان هەرێمێکی فرە ئایین و فرە نەتەوە و فرە زمانە” و ئەمەش لەم کۆنفرانسە رەنگی داوەتەوە.
پاشان بەخێرهاتنی هەریەک لە بەرێزان بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و پەرلەمانتار و میوانان و شاندی زانکۆکانی فورات ئەلئەوسەت و زانکۆی تەکنیکی باکوور و وڵاتە جیاجیاکان کرد و ووتی “بەخێربێن بۆ دووهەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی بۆ تەکنیکەکانی پزیشکی وبایۆلۆجی کە لەلایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، زانکۆی تەکنیکی باکوور و زانکۆی تەکنیکی فورات ئەلئەوسەت ئامادەکراوە.

بابەتەکانی ئەم کۆنفرانسە پێکدێت لە زانستی بەرگری (علم المناعة)، چاودێری تەندروستی، زانستی نەخۆشییەکان، بایۆلۆجی ناوەکی، زانستی دەرمانسازی و زانستەکانی دیکەی پزیشکی. لەم کۆنفرانسە 93 توێژینەوە پێشکەش کرا و 60 پەسەند کراوە کە ئەمرۆ و بەیانی لەم کۆنفرانسە پێشکەش دەکرێن، هەروەها دەمەوێ بەخێرهاتنی نوێنەری نێودەوڵەتی هەریەک لە نەتەوەیەکگرتووەکان و سوێد و ئێران بکەم کە وەک کینوت سپیکەر بانگهێشت کراون.

ئەم کۆنفرانسە بەشێکە لە ستراتیژیەتی زانکۆکان بۆ بەنێودەوڵەتی بوون و بەجیهانی بوون، لەم چەند ساڵەی رابردوودا زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هەوڵی تەواوی خۆی تەرخانکردووە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ دامودەزگا و رێکخراوە نێوخۆیی و نێودەڵەتییەکان بۆ بەرزترکردنەوەی رانکینگی زانکۆ و کردنەوەی دەرگا بەرووی قوتابیان و ستافی نێوخۆ و جیهانی لە ژینگەیەکی ئەکادیمی زانستی.
بەڕێزان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە پێنج کۆلێژ و حەوت پەیمانگەی تەکنیکی و زیاتر لە 70 بەشی زانستی پرۆگرامەکانی خوێندن پێشکەش دەکات لە بوارەکانی ئەندازیاری، پزیشکی، کارگێڕی، تەکنەلۆجی و کشتوکاڵی، زانکۆکەمان میوانداری زیاتر لە 15 هەزار قوتابی دەکات و زیاتر لە 700 ستافی ئەکادیمی لەخۆدەگرێت.

بۆ ماوەی سێ ساڵە بەبەردەوامی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پرۆسەی بۆلۆنا و سیستەمی ئی سی تی ئێس لە پرۆگرامەکانی خوێندن جێ بەجێ دەکات، ئەمەش هەنگاوێکی تری سەرکەوتنی زانکۆیە بۆ بەنێودەوڵەتی بوون و بەرزکردنەوەی پلەی زانکۆ لە رێزبەندییە ناوخۆیی و جیهانییەکان وە سوپاس گوزارین کە هەوڵەکانمان ئەنجامی باشی هەبووە.
زانکۆکەمان لە رانکینگی ناوخۆ لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا لە گرووپی (دی) بەرزبووەوە بۆ گرووپی (سی) ئێمە ئامانجمانە لە داهاتوودا بگەین بە گرووپی یەکەم. لەرووی نێودەوڵەتیشەوە زانکۆمان بەرزبونەوەی بەرچاوی لە رانکینگی جیهانی بەخۆیەوە بینیوە، لە رانکینگی نێودەوڵەتی بە گوێرەی وێبۆمەتریکس پێنج ساڵ لەمەوبەر لە رێزبەندی 25 هەزار بووین هەنگاو بە هەنگاو سەرکەوتین بەرەو پلەکانی پێشەوە و لە ئێستادا لە رێزبەندی 9 هەزار داین کە ئەمەش بەرەوپێشچوونێکی گەورەیە و ئامانجیشمان ئەوەیە بگەین بە پلەی 5 هەزار لە رێزبەندی زانکۆکانی جیهان.

ئەم ژمارانە ئاماژەیەکی روونن کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هەنگاو دەنێت بەرەو پێشکەوتن و چاکتربوون لە هەموو بوارەکان، و لەم رێبازە بەردەوام دەبین.
دەتوانین بە شانازییەوە بڵێین کە پەیوەندییەکی زۆر باشمان هەیە لەگەڵ زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان و بەشەکانی دیکەی عێراق بە تایبەتی لەگەڵ زانکۆ تەکنیکییەکان بۆ خزمەتکردن لە راهێنانە پیشەیی و تەکنیکییەکان و خوێندنی ئەکادیمی لە عێراق.
وەک زانکۆ پاڵپشتی تەواوی ستافە ئەکادیمییەکانمان کردووە بەمەبەستی بەشداربوونیان لە کۆنفرانسە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، بڵاوکردنەوەی پەیپەری توێژینەوەکانیان لە گۆڤارە نێودەوڵەتییە باوەڕپێکراوەکان کە خاوەنی ئیمپاکت فاکتەرن.

لە ساڵی 2021 ستافی ئەکادیمی زانکۆ زیاتر لە 114 پەیپەری توێژینەوەیان بڵاوکردووەتەوە کە ئیندێکس کراوە لە سکۆپەس و کلاریڤەیت ئەنالیستیکس کە خەونی ئیمپاکت فاکتەرن.
جگە لەوەی 41 پەیپەری توێژینەوەی ناوخۆییش بڵاو کراوەنەتەوە. شانازی بە ستافەکانمان دەکەین کە توانیویانە لە پلەبەندی داهێنانی نێودەوڵەتی زانکۆکان دوو میدالیای زێڕ بەدەست بهێنن.
دووبارە بەخێرهاتنی گشت بەشداربووان دەکەم و هیوادارم کۆنفرانسەکەمان بەرهەمداربێت”.
کۆنفرانسەکە دوو رۆژ دەخایەنێت بە سپۆنسەری میدیایی دەزگای سەتەلایتی کوردستان بەرێوەدەچێت، بە بەشداری 60 توێژینەوە بڕیارە دوای پێشکەشکردن هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت دوای پەسەند کردن لە گۆڤارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی خاوەن ئیمپاکت فاکتەر بڵاو بکرێنەوە.

konfransy pzishki u baiology2 (17)-min
konfransy pzishki u baiology2 (1)-min
konfransy pzishki u baiology2 (16)-min
konfransy pzishki u baiology2 (20)-min
konfransy pzishki u baiology2 (29)-min
konfransy pzishki u baiology2 (36)-min
konfransy pzishki u baiology2 (10)-min
-min
konfransy pzishki u baiology2 (19)-min
konfransy pzishki u baiology2 (2)-min
konfransy pzishki u baiology2 (3)-min
konfransy pzishki u baiology2 (4)-min
konfransy pzishki u baiology2 (31)-min
konfransy pzishki u baiology2 (5)-min
konfransy pzishki u baiology2 (6)-min
konfransy pzishki u baiology2 (7)-min
konfransy pzishki u baiology2 (8)-min
konfransy pzishki u baiology2 (33)-min
konfransy pzishki u baiology2 (9)-min
konfransy pzishki u baiology2 (34)-min
konfransy pzishki u baiology2 (11)-min
konfransy pzishki u baiology2 (32)-min
konfransy pzishki u baiology2 (12)-min
konfransy pzishki u baiology2 (13)-min
konfransy pzishki u baiology2 (14)-min
konfransy pzishki u baiology2 (15)-min
konfransy pzishki u baiology2 (21)-min
konfransy pzishki u baiology2 (22)-min
konfransy pzishki u baiology2 (23)-min
konfransy pzishki u baiology2 (24)-min
konfransy pzishki u baiology2 (25)-min
konfransy pzishki u baiology2 (26)-min
konfransy pzishki u baiology2 (27)-min
konfransy pzishki u baiology2 (28)-min
konfransy pzishki u baiology2 (37)-min
konfransy pzishki u baiology2 (38)-min
konfransy pzishki u baiology2 (39)-min
konfransy pzishki u baiology2 (40)-min
konfransy pzishki u baiology2 (41)-min
konfransy pzishki u baiology2 (42)-min

.