سەنتەری رۆشنبیری زانکۆ .. ڕێوڕەسمی ئاهەنگی دەرچوانی زانکۆی پۆلیتەکنکی هەولێر بەڕێوەچوو

رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 9ـی دیسەمبەری 2021 لە هۆڵی سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر لەژێر چاودێری د. ئارام محمدقادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و، بەدروشمی تێپەڕاندنی بەربەستەکان و، بە ئامادەبوونى پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو، نوێنەرى وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی د.ئەمیر عەبدولڕەحمان و سەرۆکى ژمارەیەک لە زانکۆ حکومى و تایبەتەکان و، مامۆستایان و دەرچوان و کەسوکاریان، مەراسیمی ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی پۆلتەکنیکی هەولێر بەڕێوەچوو.

ڕێوڕەسمەکە بەهاتنە ناوەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ دەستیپکرد، پاشان ئامادەبووان دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و گوێ گرتن لە سرودی نیشتمانی ئەی رەقیب ، دواتر چەند وتارێک پێشکەشکرا.

سەرەتا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی وتارێکی پێشکەش کرد و ووتی: “دەرچووانى خۆشەویست، دایکان و باوکان، کەس و کارى دەرچووان، پیرۆزبایی دەرچوونى ئەم پۆلە قوتابیەتان لێدەکەم و هیواى تەمەن درێژیتان بۆ دەخوازم…

هیواخوازم ئەم دەرچووانە داهاتوویەکى گەشیان هەبێت و بتوانن بەپێى پسپۆرى خۆیان کارێکى باشیان دەست بکەوێ و لە ژیاندا سەرکەوتوو بن، جا چ لە کەرتی گشتی یان لە کەرتى تایبەت بەپێى پسپۆریان یان بتوانن پڕۆژەى تایبەت بە خۆیان هەبێت و کارى تایبەت بەخۆیان برەو پێ بدەن.

لەساڵانى ڕابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەى پەتاى نەگریسی کۆڕۆنا نەمانتوانى بەپێى پێویست ئاهەنگى دەرچوون، کە شایستەى دەرچووانى ئێمە بێت بۆ دەرچووانى خۆمان لە دوو ساڵى ڕابردوودا ئەنجام بدەین، بەڵام ئەگەر بەشێوەیەکى ڕەمزیش بێت پێمان خۆشە پیرۆزبایی دەرچوونیان لێ بکەین و ئاهەنگێکى خنجیلانە بە ڕەچاوکردنى ڕێنماییە تەندروستییەکان بۆ دەرچووانى خۆمان ساز بکەین.

دەرچووانى ئازیز … ئێوە دەزانن، کە قۆناغى تەواو کردنى زانکۆ، قۆناغێکى گرنگە، لێرەوە لەوانەیە زۆر بە تیۆری و لەناو پۆل و تاقیگەکاندا، وانەکانتان خوێند بێ و فێری زانستەکە بوو بن، بەڵام لەمەودوا لە ژیانى ڕۆژانەتاندا لەناو کۆمەڵگە زیاتر فێری کارەکان دەبن بە شێوەیەکى کردارەکى، لەبەر ئەوە، پاش دەرچوونیش پرۆسەى خوێندن و بە تایبەتیش فێربوون هەر بەردەوام دەبێت و پێویستیش دەکات زیاتر خۆتان ماندوو بکەن، چ بە خوێندنەوە بێت، چ بە کارکردن بێت، تا لەم ڕێگەیەوە بتوانن داهاتوویەکى گەشتر بۆ خۆتان مسۆگەر بکەن.

ئێمە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هەر هەموومان شانازى بەوە دەکەین، کە هەوڵمانداوە جۆرێک لە ئینتیما و خۆشەویستی و دڵسۆزى دروست بکەین، هەر لە سەرۆکی زانکۆ و ئەنجوومەنى زانکۆوە تا دەگاتە سەرۆک بەش و فەرمانبەران و قوتابیان، بەجۆرێک، کەکارێک بکەین زانکۆکەمان پێشکەوتنێکى جۆری بەخۆوە ببینێ و ببێتە زانکۆی شانازیمان.

ئەو پێشڤەچوونانەى زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە ساڵانى ڕابردوودا وایکردوە، کە بە کردارەکى قوتابیان و دەرچووانمان شانازى بەوەوە بکەن، کە بە شانازیەوە بڵێن: ئێمە دەرچووى زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرین، بێگومان ئەمەش بە ماندوو بوونى تەواوى ستافی زانکۆمان لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانى زانکۆمان هاتۆتە کایەوە، ئێمە تەنها ڕێخۆشکەر و هاوکار بووین بۆ هاتنە پێشەوەى گەنجان و هەروەها بۆ پێگەیاندنى گەنجان، ئەوەیتر هەموو کارەکە ئەو چینە گەنج و لاوە بەهێز و بەتوانا مەعنەوى و مەعریفیەوە دەیکەن، کە بوونەتە داینەمۆی زانکۆ لە تەواوى ئاستەکان، دڵنیام لە داهاتوودا گەشانەوە و درەوشانەوە چاوەڕێیان دەکات، هەر ئەمەش بە قازانجى ووڵات و نیشتمان تەواو دەبێت.

دەرچووانى قەدر گران… لەمەودوا شێوازى کارکردن، ئەو پیشە و کارانەى، کە هەن گؤڕانکاری زۆریان بەسەردا دێت، لەگەڵ پێشڤەچوونە تەکنەلۆژیەکانى دونیا بەتایبەتی ئەوەى، کە پێى دەگووترێ (زیرەکى دەستکرد)، کە زۆر شێوازى کارەکانى گۆڕیوە، ئەو شێوازى کلاسیکیەى، کە هەیە لەوانەیە لە داهاتوویەکى نزیکدا نەمێنێت، لەبەر ئەوە پێویستە خۆتان ئامادە بکەن بۆ کارە نوێکان لەڕووى تەکنەلۆجیا و IT و لەڕووى زیرەکى دەستکرد زیاتر بەشێوەیەکى کردارەکى خۆتان فێر بکەن بۆ ئەوەى بتوانن لە بازاڕى کاردا جێگاى خۆتان بکەنەوە و لە گۆشەیەکدا خۆتان و تواناکانتان بدۆزنەوە.

دەرچووانى بەڕێز … زۆر گرنگە، کە دەرچووانى زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر متمانەى تەواویان بەخۆیان هەبێت، چونکە متمانە بەردى بناغەى دروست بوونى کەسایەتى هەموو مرۆڤێکە، لەبەر ئەوە لەم تەمەنەى ئێستاى ئێوەدا زۆر گرنگە ئێوە متمانەتان بەخۆتان هەبێت و کارى جددى بکەن و زیاتر خۆتان ماندوو بکەن بۆ ئەوەى کەسایەتیەکى جێگیر بۆ خۆتان دروست بکەن و خاوەن هێز و متمانە بن بۆ ئەوەى لە هەموو شوێنێک لە کەرتى تایبەت و کەرتی حکومى پێویست بن و بتوانن بخزێنە هەموو ئەو بۆشایی و کەلێنانەى، کە هەن وە ببنە جێگاى متمانە و دەستخۆشی ئەوەش دەبێتە گەورەترین شانازى لە ژیانتان.

لە کۆتاییدا دووبارە پیرۆزبایی لەم پۆلە گەنج و لاوانە دەکەم … پیرۆزبایی لەدایک و باوکان و کەسوکارتان دەکەم، هیواى ژیانێکى خۆشتان بۆ دەخوازم … هەر بژین و بۆ پێشەوە … بەهیواى کوردستانێکى ئاوەدان و بەهێز و گەشاوە”.

دواتر د.ئەمیر عەبدولڕەحمان ڕاوێژکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە وتارێکدا، کە بەناوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێشکەشی کرد، دوای پیرۆزبایی کردن لە دەرچووان و کەسوکاریان، دەستخۆشی لە مامۆستایان و ستافی زانکۆ کرد، کە سەرباری قەیرانەکان، بەڵام توانیان پۆلێک لە گەنجانی وڵات بە زانستی سەردەم پێ بگەێنن و پێشکەشی کۆمەڵگەی بکەن، وتیشی مایەی خۆشحاڵیە کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ماوەی سێ ساڵە سیستمی بۆلۆنیا پڕۆسیس جێبەجێ دەکات،  هەر لە وتارەکەیدا ڕاوێژکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى باسی لە گرنگی خوێندنی تەکنیکی کردو ڕایگەیاند: زانکۆی پۆلیتەکنیکی کۆمەڵێک بەشی زانستی گرنگی لەخۆگرتوە، کە هاوتەریب و گرنگن بۆ بازاڕی ئەمڕۆی کوردستان، ئەوەش لەگەڵ نەخشەڕێ و پلانى ستراتیژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى یەکدەگرێتەوە، لە کۆتایشدا پیرۆزبای لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرد، کە ڕیزبەندی زانکۆکەیان بەرزکردۆتەوە.

پاشان قوتابیانی کۆلێژەکانی تەکنیکی ئەندازیاری،کارگێڕی، تەندروستی پزیشکی، تەکنەلۆژیای هەولێر و پەیمانگەکانی تەکنیکی کارگێڕی و پزیشکی هەولێر قۆناغ بە قۆناغ هاتنە هۆڵەکە و مەراسیمی سوێندخواردنی یاساییان ئەنجامدا ،و لەسەر راسپاردەی ئەنجومەنی کۆلێژ  و پەیمانگەکان سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بڕوانامەی بەکالۆرێوس پێشکەش بەدەرچوان کراو کۆتایى بەئاهەنگەکە هات.

photo: by Xesro Ibrahimi

ahangi darchuan hawler (2)
ahangi darchuan hawler (21)
ahangi darchuan hawler (36)
ahangi darchuan hawler (3)
ahangi darchuan hawler (4)
ahangi darchuan hawler (5)
ahangi darchuan hawler (6)
ahangi darchuan hawler (7)
ahangi darchuan hawler (8)
ahangi darchuan hawler (9)
ahangi darchuan hawler (18)
ahangi darchuan hawler (10)
ahangi darchuan hawler (11)
ahangi darchuan hawler (12)
ahangi darchuan hawler (13)
ahangi darchuan hawler (14)
ahangi darchuan hawler (15)
ahangi darchuan hawler (16)
ahangi darchuan hawler (17)
ahangi darchuan hawler (19)
ahangi darchuan hawler (20)
ahangi darchuan hawler (22)
ahangi darchuan hawler (23)
ahangi darchuan hawler (1)
ahangi darchuan hawler (24)
ahangi darchuan hawler (25)
ahangi darchuan hawler (26)
ahangi darchuan hawler (27)
ahangi darchuan hawler (28)
ahangi darchuan hawler (29)
ahangi darchuan hawler (30)
ahangi darchuan hawler (31)
ahangi darchuan hawler (32)
ahangi darchuan hawler (33)
ahangi darchuan hawler (34)
ahangi darchuan hawler (35)
ahangi darchuan hawler (37)
ahangi darchuan hawler (38)
ahangi darchuan hawler (39)
ahangi darchuan hawler (40)
ahangi darchuan hawler (41)
ahangi darchuan hawler (42)
ahangi darchuan hawler (43)
ahangi darchuan hawler (44)
ahangi darchuan hawler (45)
ahangi darchuan hawler (46)
ahangi darchuan hawler (47)
ahangi darchuan hawler (48)
ahangi darchuan hawler (49)
ahangi darchuan hawler (50)
ahangi darchuan hawler (51)
ahangi darchuan hawler (52)
ahangi darchuan hawler (53)
ahangi darchuan hawler (54)
ahangi darchuan hawler (55)
ahangi darchuan hawler (56)
ahangi darchuan hawler (57)
ahangi darchuan hawler (62)
ahangi darchuan hawler (58)
ahangi darchuan hawler (59)
ahangi darchuan hawler (60)
ahangi darchuan hawler (61)

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دیبەیتێک بۆ رەحیم رەشیدی (مستەر کورد) رێکدەخات

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 7ـی دیسەمبەری 2021 لە هۆڵی بۆنەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ بە ئامادەبوونی وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرێز ئانۆ جەوهەر، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی، نووسەر و ئەدیب د. خەسرەو جاف و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەرێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ مامۆستایان و قوتابیان، دیبەیتێک لە ژێر ناونیشانی (سیاسەتی ئەمریکا و تێڕوانینی بۆ هەرێمی کوردستان) بۆ بەرێز رەحیم رەشیدی ناسراو بە (مستەر کورد) بەڕێوبەری نووسینگەی کوردستان 24 و کوردستان تیڤی بەرێوەچوو.

سەرەتای دیبەیتەکە بەڕێوەبەری دیبەیت د. بەهات قەرەداغی بەخێرهاتنی مستەر کوردی کرد دواتر دەستکرا بە پێشکەشکردنی دیبەیتەکە و تیایدا بەرێز رەشیدی بەوردی باسی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا و تێڕوانین و کاریگەرییان لەسەر هەرێمی کوردستان کرد، پاشان دەرگای گفتوگۆ بۆ ئامادەبووان واڵا کرا و پرسیارەکانیان ئاراستە کرد و لە لایەن پانێڵیستەوە وەڵام درانەوە.

لە کۆتاییدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پلاکێتی تایبەتی زانکۆی پێشکێشی بەرێزیان کرد و سوپاسی کردن بۆ ئەنجامدانی دیبەیتەکە، دواتر بەرێز رەحیم رەشیدی زۆر خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە ئەنجامدانی چالاکییەکە و سوپاسی سەرۆکی زانکۆی کرد بۆ دیارییەکە و وتی خۆشخاڵم کە لە پایتەختی کوردستان ئەم خەڵاتەم لە شوێنێکی زانستی و لە لایەن کەسێکی زانستییەوە پێشکەش کرا دووبارە سوپاس.

M. kurd (3)-min
M. kurd (4)-min
M. kurd (5)-min
M. kurd (7)-min
M. kurd (8)-min
M. kurd (9)-min
M. kurd (10)-min
M. kurd (6)-min
M. kurd (11)-min
M. kurd (12)-min
M. kurd (13)-min
M. kurd (14)-min
M. kurd (15)-min
M. kurd (16)-min
M. kurd (1)-min
M. kurd (17)-min
M. kurd (18)-min

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی بە خولی سێیەمی پێداگۆجی دەهێنێت

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی سەنتەری پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رۆژی دووشەممە رێکەوتی 6ـی دیسەمبەری 2021 بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی، یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەرێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ و سەرپەرشتیارانی خولەکە، کۆتایی هێنا بە خولی سێیەمی پێداگۆجی.
خولەکە لە رێکەوتی 6/5/2021 بە بەشداری 58 مامۆستا دەستیپێکردبوو بۆ ماوەی شەش مانگ، لە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەریش بەسەرکەوتووی کۆتایی هات و سەرۆکی زانکۆ لە مەراسیمێکدا لە سەنتەری پێداگۆجی بڕوانامەی دەرچوونی بەخشییە بەشداربووانی خولەکە.

pedagogy (3)
pedagogy (1)
pedagogy (2)
pedagogy (4)
pedagogy cer (1)
pedagogy cer (2)
pedagogy cer (3)
pedagogy cer (4)
pedagogy cer (5)
pedagogy cer (6)
pedagogy cer (7)
pedagogy cer (8)
pedagogy cer (9)
pedagogy cer (10)
pedagogy cer (11)
pedagogy cer (12)
pedagogy cer (13)
pedagogy cer (14)
pedagogy cer (15)
pedagogy cer (16)
pedagogy cer (17)
pedagogy cer (18)
pedagogy cer (19)
pedagogy cer (20)
pedagogy cer (21)
pedagogy cer (22)
pedagogy cer (23)
pedagogy cer (24)
pedagogy cer (25)
pedagogy cer (26)
pedagogy cer (27)
pedagogy cer (28)
pedagogy cer (29)
pedagogy cer (30)
pedagogy cer (31)
pedagogy cer (32)
pedagogy cer (33)
pedagogy cer (34)

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر فەندێکی یەکێتی ئەوروپا بەدەستدەهێنێت

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەرێوبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وەک تاکە زانکۆ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، فەندێک بەدەست دەهێنێت لە چوارچێوەی پرۆگرامی نێودەوڵەتی (ئیراسموس پڵەس) کە لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هاوشان لەگەڵ شەش زانکۆ و دامەزراوەی دیکەی ئەوروپی بەشدارن تیایدا، مەبەست لە پرۆگرامەکە بەهێزکردنی توناکانی ئاوارە وپەنابەرەکانە بۆ تێکەڵ بوونەوەیان لەگەڵ کۆمەڵگە، لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێزان پ.ی.د رەنج سیروان بەڕێوەبەری ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و پ.ی.د. عبداللە عمر یاسین و د. سەلار عثمان لەگەڵ ستافی زانکۆ و دامەزراوەکانی دیکە سەرپەرشتی پرۆگرامەکە دەکەن.

لە رێگەی بەرنامەکەوە کۆمەڵێک خولی راهێنان دەکەنەوە کە 180 کەس بەشداریان تێدا دەکەن لەو شوێنانەی کە کێشە و ئاڵۆزی سیاسییان تێدایە، وە لە چوارچێوەی پرۆگرامەکە بەشێکی دیاریکراویش بۆ قوتابیانی کەم دەرامەتی زانکۆمان تەرخاندەکرێت، و ماوەی سێ ساڵ دەخایەنێت لە 1/2/2022 دەست پێدەکات تاکو 1/2/2025.

بابەتی خولی راهێنانەکان پێکدێت لە پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان و بەهێزکردنی کەسایەتییان بۆ ئەوەی لە داهاتوودا چانسی بەدەستخستنی هەلی کاریان زیاتر بێت.

ناوی زانکۆ و دامەزراوەکانی بەشداربوو لە پرۆگرامەکە:

1. Comité mondial pour les apprentissages tout au long de la vie, Centro Internazionale Per la (France)

2. Lo Sviluppo, Economia e Innovazione – APS (Italy)

3. Promozione Dell ‘Educazione e lo Sviluppo Associazione (Italy)

4. Institute of Entrepreneurship Development, Westdeutscher (Greece)

5. Handwerkskammertag, Foundation European Centre, Valuation Prior (Germany)

6. Learning/Stichting Europeescentrum Waarderen van Leren (Netherlands).