رۆژی شەممە رێککەوتی 30ـی کانونی دووەمی 2021 سه‌رۆكى زانكۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی به ياوه‌رى ى.سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و د.نجیب تۆما، به‌رێوبه‌رى دڵنيايى جۆرى مامۆستا کمال محمد عبداللە و به‌رێوبه‌رى تۆمارى گشتى مامۆستا سەرسام خلیل شوانی، بەمەبەستی ئاگادار بوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سمستەری یەکەم و سێیەم سه‌ردانى كۆلێژى ته‌كنه‌لۆجى هه‌ولێریان کرد.

سەرەتا لە لایەن راگری کۆلێژی تەکنیکی د. بۆتان مجید ئاسنگەر و ى.راگر و سه‌رۆك به‌شه‌كان پێشوازی لە سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری کرا و دواى تاوتێكردنى ره‌وشى تاقيكردنه‌وه‌كان، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون له پرۆسه‌ى به‌رێوه‌چوونى تاقيكردنه‌وه‌كان و کێشە و گرفتەکان و چارەسەرکردنیان سەردانی هۆڵی تاقيكردنهوهکانیان کرد .


