زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تەکنیکی فوڕاتی ناوەڕاست تاوتوێی ئەنجامدانی کۆنفرانسی زانستی هاوبەش دەکەن

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی تەکنیکی فوڕاتی ناوەڕاست بە سەرۆکایەتی پ.د.حەسەن کازم لەتیف زوبەیدی، سەرۆکی زانکۆکە کرد.

لە دیدارەکەدا کە پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی‌ زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆی پۆلیتەکننیکی هەولێر و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی تەکنیکی فوڕاتی ناوەڕاست و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆکە ئامادەی بوون، تاوتوێی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەو یاداشتی لێکتێگەیشتنە کرا کە لە ناوەڕاستی مانگی شوباتی رابردوو لەنێوان هەردوو زانکۆدا واژۆکرا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی زانستی هاوبەش درا و بۆ ئەمەش تیمی هەردوو زانکۆ بەوردی تاوتوێی رێککارەکانی ئەنجامدانی کۆنفڕانسەکەیان کرد و هەنگاوی کرداریان بۆ جێبەجێکردنی دەست پێکرد.