

ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی١ی٢٠٢٥ بە سەرپەرشتی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر ، بۆ هەردوو کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر و کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، سمینارێکی گرنگ و کاریگەری هەنووکەیی لەلایەن ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بەڕێز نەقیب محەممەد حەمید عەباس ئەنجامدرا .
شایانی باسە کە سمینارەکە باسی لە کاریگەری و لێکەوتەجیاجیاکانی ماددەی هۆشبەر کرد لە ناوچەکەو دەوروبەرمان بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە ژێر ناونیشانی ڕۆشنفکری قوتابیانی زانکۆ لەبارەی ماددەی هۆشبەرەوە کە بەرپرسی رێکخراوی تەکنیکی بەڕێز زریان خەسرەو ئامادەکاری و ڕێکخستنی بۆ کردبوو ، بەئامادەبوونی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی هەردوو کۆلێژەکە…
دواتر سوپاسنامەوڕێزلێنانی ڕاگرە بەڕێزەکان لەلایەن هەردوو یاریدەدەرانی ڕاگر بەخشرایە پێشکەشکاری سمینارەکە و سودێکی زۆر باشی بەئامادەبووان گەیاند ، هەرچەندە بابەتەکە زۆر ناخهەژێن و تراژیدی بوو..


ڕۆژی چوار شەممە رێکەوتی ٢٩ی١ی٢٠٢٥ ، بەئامادەبوون و سەرپەرشتی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر و میوانداری و یاوەری یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ بەڕێز د.بازیان یونس محی الدین ، ئامادەبوونی بەڕێزان لە ئەنجوومەنی کۆلێژ ، بەژداریان لە بۆنەیەکی تایبەتی کرد کە ڕێکخرابوو لەلایەن سەرۆکایەتی بەشی ئەندازیاری ڕێگاوبان بە هەوڵ و ماندووبوون و ڕێکخستنی سەرۆکی بەش بەڕێز م.بەفرین چەلەبی زێرۆو و بە ئامادەبوونی مامۆستاوئەندازیارانی بەشی ڕێگاوبان…
ئەم بۆنەیە تایبەت بوو بە ڕێزلێنان و ستایشی بەڕێز پ.ی.د. فارس محەممەد جاسم کە دوای ساڵانێکی زۆر لەخزمەتی زانکۆ و کۆلێژو بەشی ڕێگاوبان خانەنشینبوو ، هەوڵ و ماندووبوون و کارامەیی زانستی و ئەکادیمی بەرزراگیرا و لەلایەن بەڕێز ڕاگری کۆلێژ زۆر بەوردی و بەوشەی خزمەتی زانستی ماوەی کارکردنی لە بەشەکە و کۆلێژ زۆر بە دڵسۆزانە و بەو پەڕی گیانی لەخۆبووردووانە کە کارەکانی راپەراندووەوخزمەتێکی باشی کردووە سوپاسنامە و ڕێزلێنانی تایبەت بە بەڕێزیان بەخشرا ، دواتر بە وتەی هەریەک لە بەڕێزان سەرۆک بەشەکانی پێشوو بۆنەکە فراوانتروجوانتر کرا …
هەر لەم بۆنەیەدا سوپاسنامە و ڕێزلێنان بەخشرا بە هەریەک لەو مامۆستایانەی بەشی ئەندازیاری ڕێگاوبان کە پلەی زانستیان بەرزکراوەتەوە بە توێژینەوەی تایبەت یان وەرگرتنی بڕوانامەی ماستەرودکتۆرا بۆ هەریەک لەبەڕێزان : پ.ی.د.غفور حمدامین احمد ، د.بختيار ناصح محمد ، د.سكالا حاتم محمد ، د.اسماعیل طە فرحان ، م.ی.هەڵمەت برهان نجم ، هیوای سەرکەوتنی زیاتریان لە کاروانی بەردەوامی زانست بۆ خواستن…

