Category Archives: پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

خولێکی ڕاهێنانی تواناکانی کارسازی لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو.

دوای سەرکەوتنی قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر لە پرۆگرامێکی نێودەولەتی و بەدەست هێنانی گرانتێکی بچووک خولێکی ڕاهێنانی تواناکان بۆ قوتابیانی بڕاوەی خەلاتی IREX لە پڕۆگرامی Global Solutions Sustainability Challenges لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو

لە سەرەتای دەستپێکردنی خولەک ڕاگری پەیمانگە بەڕێز ( د. طالب محمدشەریف عومەر ) پەیامێکی پێشکەشکرد و باسی گرنگی ئەم جۆرە ڕاهێنانانەی کرد بۆ بەهێزکردنی توانا کاراماییەکان و ئامادەکردنی قوتابیان بۆ پەرەپێدانی بیرۆکەکانیان بە شێوەیەک کە لە داهاتوودا ببن بە خاوەن کار و بزنسی خۆیان.

ماوەی خولەکە دوو رۆژی خایاند لە ڕێکەوتی ٦ و ٧ / ٤ / ٢٠٢٥ کە تیایدا ٢٦ قوتابی بەشداربوون لە هەردوو بەشی پەرستاری و کارگێری کار.

رۆژی یەک شەممە ٦/٤/٢٠٢٥ یەکەم رۆژی خولەکە بوو و لەلایەن بەڕێز د. محمود باشکالی بەڕێوەچوو، وە ڕۆژی دووشەمە ٧/٤/٢٠٢٥ دووەم رۆژی خولەکە بوو کە لەلایەن بەڕێز م. سارا عبداللە بەڕێوەچوو.

ئامانجی خولەکە : پەرەپێدانی تواناکانی قوتابیان، دروستکردنی بزنسی بچووک، پەرەپێدانی چۆنیەتی بزنسی بچووک، شارەزابوونی قوتابیان بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای سەردەم.

ڕاهێنەری بە توانا پ.ی د. مەحمود باشکالی تیشکی خستە سەر ئەوەی کە چۆن کەسێک بتوانێت ببێتە خاوەنی بزنسی خۆی و ئەو هۆکارانە چین کە وا دەکات بزنسەکە سەرکەوتوو بێت وە باسی لەوە کرد کە جیاوازی چییە لە نێوان چینی هەژار و دەوڵەمەند لە ڕووی فکرەوە.

وە راهێنەری دووەم مامۆستا سارا عبداللە باسی لە رۆلی پەیوەندی و گفتوگۆی ئەلیکترۆنی گفتوگۆ لە مێژووەوە بە ناردنی نامە نوسینی لەسەر بەرد تا ئێستا بەکارهێنانی تۆرەکانی پەیوەندی ڤایبەر و واتسئەپ و جۆرەکانی تر و پلافۆڕمەکانی وەک ئنستاگرام و فەیسبووک و لینکدئین هتد… هەروەها دروستکردنی ئیمەیلی پرۆفیشناڵ.

پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر توانی فەندێکی بچووک بەدەست بهێنێت بۆ ئەنجامدانی ئەم چاڵاکیە زانستیە کە
لە لایەن رێکخراوی ئایرێکسی ئەمریکی کە هاوکاری دەکرێت لەلایەن JCSVEI و هەوەها بەشی کاروباری پەروەردەیی و کەلتوری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە جێ بەجێ دەکرێت لە لایەن Aspen Institute.

خولەکە تایبەت بوویە بەو قوتابیانەی کە تا ئێستا بەشداربوون لە IREX لە پرۆگرامی Global Solutions Sustainability Challenges کە ژمارەیان ٧٨ قوتابی پەیمانگەکەمان بوون، کە خولەکە لەلایەن ڕاهێنەرانی نیودەولەتی بەڕێوەبردرا.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

کۆتایی بە خولێکی پەرەپێدانی تواناکان وەکو پردێک لە نێوان پەروەردەکاران و مامۆستایی جیهان هێنرا

لە چوارچێوەی نامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان کۆلێجی پۆرتڤل لە کالیفۆڕنیا و پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر / زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، کۆتایی هات بە خولێکی پەرەپێدانی تواناکان وەکو پردێک لە نێوان پەروەردەکاران و مامۆستایانی جیهان.

خولەکە بە بەشداری 70 مامۆستای زانکۆ کە 60 لە مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وە 10 مامۆستای سنوری پەروردەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەچوو، خولەکە بەشێوەیەکی فەرمی لە 15ی 11ی 2024 تا 10ی 3ی 2025 بەردەوام بوو.

خولەکە بەشێوەی ئۆنلاین و بە سوود وەرگرتن لە پڕۆگرامی کانڤس و پلاتفۆڕمی زووم بەڕێوەدەچوو، هەفتەیەک بە لایڤ بوو هەفتەیەک وانەکان جێبەجێ دەکران، خولەکە لە 5 مۆدیۆل پێکهاتبوو، وەک: پەرەپێدانی تواناکان، دیزاینکردنی پۆلێکی کاریگەر، بابەتەکانی وانە وتنەوە، تێگەیشتن لە قوتابی، چۆنیەتی دارشتنی وانەیەکی کاریگەر، دەستنیشانکردنی بەربەستە کلتوری و ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیستەماتیکیەکان بۆ دەستڕاگەیشتن بە خوێندنێکی کوالێتی، هەروەها کۆکردنەوەی تێڕوانین و تیۆریە پێداگۆژیە جیهانیەکان.

دەرئەنجامەکانی فێربوون بە زمانی ئینگلیزی و وەگێڕان بۆ زمانی کوردی بوو، لە لایەن ئیلێسا کوینەن پڕۆفیسۆر لە کۆلێجی پۆرتڤل وانەکان دەگوترانەوە و لە لایەن د. طالب محمد شەریف عومەر ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگسۆر هاوکاری و چاودێری دەکرا وەکو یاریدەدەر لەگەڵیان بوو.

خولەکە سوودێکی زۆری بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی مامۆستایان هەبوو و بە شێوەیەکی سەرکەوتوو کۆتایی پێهات.

بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکیشدا لە مەراسیمێکی شایسەتەدا بڕوانامەی نێودەوڵەتی بە بەشداربووانی خولەکە بدرێت.
راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

ڕاگری پەیمانگە بە یاوەری شاندێک سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سۆران ی کرد

ڕۆژی دووشەممە 3 ـی ئاداری 2025 بەڕێز ( د. طالب محمد شەریف عمر ) ڕاگری پەیمانگە بە یاوەری شاندێک سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سۆران ی کرد و لە لایەن بەرێز کامەران حسێن مامەند بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.

لە دانیشتنێکد، چەند بابەتێک لە بواری کشتوکاڵ و بەشە زانستییەکانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەتایبەتی بەشی پەروەردەکردنی مێش هەنگ و پێشخستنی تواناکان و پەرەپێدانی هەماهنگی باشتر لە لایەن هەردوو لاوە باسیان لێوەکرا بۆ زیاتر گرینگیدان بە بواری کشتوکاڵی سود گەیان بە کۆمەلگە.

لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا باس لە کردنەوەی خولی تایبەت کرا بۆ جوتیاران و کامەندان بە سود وەرگتن لە توانا ئەکادیمیەکانی پەیمانگە ، هەروەها ئەنجامدانی چەند کارێکی زانستی هاوبەش لە ئایندەدا.

لە کۆتایی دا ڕاگری پەیمانگە ئامادەیی خۆی دەڕبری بۆ هەر هاریکاریەک بە سود وەرگرتن لە تواناکانی مامۆستایان و توێژەرانی.

ڕاگەیدنانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

مامۆستایەکی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر توێژینەوەیەکی زانستی لە گۆڤارێکی ئاستبەرزی جیهانی بڵاوکردەوە

د. طالب محەمەد شەریف راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، توێژینەوەیەکی زانستی لە ژێرناونیشانی
(Applying communicative language teaching in speaking and listening activities in Kurdistan regional government senior high schools: Meaning-focused instructions)
لە گۆڤارێکی ئاستبەرزی جیهان بڵاو کردەوە.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری Journal of Nusantara Studies (JONUS) بڵاوکراوەتەوە کە خاوەن فاکتەری کاریگەرە(IF) و ئیندێکس کراوە لە کلاریڤیەیت(Web of Science).

بۆ دەستراگەیشتن و بینینی توێژینەوەکە، سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە.

https://journal.unisza.edu.my/jonus/index.php/jonus/article/view/840