Category Archives: په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی پزیشكی هه‌ولێر

پەیامی پیرۆزبایی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر

بە ناوی سەرۆکی ئەنجومەن بەڕێز ( پ.ی. اومێد ارشد حوێزی) ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر. بەبۆنەی دەست پێکی ساڵی نوێ ی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان خۆشەویست دەکەین. دەخوازین ئەم ساڵی خوێندن ببێتە هۆی سەرکەوتنی زیاتری پەیمانگەکەمان.
وەک ئاشکرایە ساڵانە کۆمەڵێک قوتابی لە سەرجەم بەشە زانستیەکانی پەیمانگا دەردەچن بۆ خزمەت کردنی کەرتی تەندروستی کوردستان. هیوامان وایە ئەم ساڵیش ساڵێکی پڕ دەسکەوتی زانستی بێت بۆ پەیمانگاکەمان. دووبارە تەمەنای سەرکەوتن بۆ قوتابیانمان دەخوازین.

ئاگاداری

پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر
لە زیادکردنی ئاشکرادا هەردوو شوێنی ( کافتریا و کۆشک)ی پەیمانگە بە کرێ دەدات
بۆیە هەرکەسێک ئارەزووی بە کرێ گرتنی ئەم دوو شوێنەی هەیە، با سەردانی هۆبەی دارایی پەیمانگەکەمان بکات بە مەبەستی وەرگرتنی مەرجەکانی بەشداری کردن
زیاد کردنەکە لە ڕێکەوتی ٢٦/٩/٢٠٢٣ بە شێوەیەکی ئاشکرا ئەنجام دەدرێت

                      هۆیەی ڕاگەیاندن و چاڵاکییەکانی   
                   پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر 
                           

پەیامی پیرۆزبایی بەڕێزڕاگری پەیمانگە بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز

بەناوی بەڕێز⁄ پ.ی. اومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر بەبۆنەی ھاتنی جەژنی قوربان پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی ئازیز دەکەین هیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆگەلی کوردستان

                        
                         

بەخشینی ڕێزلێنان بۆ مامۆستایان وقوتابیان

ئەمڕۆ ڕێکەوتی: ٢٠٢٣⁄٥⁄١٨
بەڕێز⁄ پ.ی. اومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی ھەولێر ڕێزلێنانی بەخشیە مامۆستایان و قوتابیانی بەشدار بوو لە سێیەمین کۆنفراسی توێژینەوەی زانستی قوتابیان بەڕێز ڕاگری پەیمانگە سوپاسی مامۆستایان و قوتابیانی کرد لە پای ئەو ئەرک و ماندووبونە کێشاویانە بۆ ئەوەی توێژینەوەیەکی سەرکەوتوو بە ئەنجام بگەیەنن، ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە کارەکانی داھاتوویان.