Category Archives: په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی پزیشكی هه‌ولێر

پێشکەش کردنی سیمینار

لە هەفتەی چاڵاکییەکانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر
دوو سیمیناری زانستی بەڕێوەچوون بۆ هەریەکە لە بەڕێزان (د. کاوە محمد کریم) مامۆستا لە بەشی سرکردن، کە تایبەت بوو بە نەخۆشییەکانی فەقرات. بەڕێزیان کۆمەڵێک زانیاری بەسوودی بۆ ئامادەبووان باس کرد. ڕێنمایی کردن بۆ ئەوەی خۆپارێزیمان بکەین. لەو کێشانەی تووشی فقرات دەبنەوەهەروەها لە سیمیناری دووەم بەڕێز (د.ئاسۆ محمد عبدالکریم) مامۆستا لە بەشی ی.پزیشکی ددان، کە هەر لەم هەفتەیە پێشکەشی کرد. بەڕێزیان بابەتەکەی تایبەت بە تەندروستی دەم و ددان و ئەو کێشانەی ڕووبەڕوویان دەبنەوە. بەشێوەیەکی زانستی و وورد تیشکی خستە سەر ئەو گرفتانەی بەڕێزیان کۆمەڵێک ڕێنمایی باشی بۆ ئامادەبووان باس کردتوشی ددان دەبێت
بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی زانستی ددانەکانمان بپارێزین لە نەخۆشی

پەیامی پیرۆزبایی بەڕێز ڕاگری پەیمانگە

بەناوی ئەنجومەنی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی جوانترین پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی خۆشەویست دەکەم. هیوادارم ئەم یادە ببێتە هۆی بەرە و پێش چوونی ووڵاتەکەمان و بەرز کردنەوەی ئاستی زانستی لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن لە کوردستان.

                        پ.ی.د. تیران جمیل پیرۆ 
                            ڕاگری پەیمانگە  
                            ٢٠٢٤/٣/٢٠ 

مەراسیمی ڕۆژی جلی کوردی

ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ ٢٠٢٤/٣/٧ پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بەسەرپەرشتی بەڕێز ڕاگری پەیمانگە (پ.ی.د. تیران جمیل پیرۆ) و یاریدەدەری ڕاگری ئێواران بەڕێز(م. پشتیوان ظاهر مجید)بە هاوکاری لێژنەی نوێنەرایەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان. بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان و ڕۆژی جلی کوردی پەیمانگەکەمان مەراسیمێکی بەم بۆنانەوە ڕێک خست.كە تیاییدا بەڕێز (پ.ی.د.تیران جمیل پیرۆ) لە وتارێکدا باسی لە گرنگی ئەم بۆنانە کرد. پیرۆزبایی گەرمی لە تەواوی ئافرەتانی جیهان و بە تایبەت ئافرەتانی کوردستان کرد. کە ڕۆڵێکی مەزنیان هەییە لەبنیاتنانی کۆمەڵگە و پێشکەوتنی لەڕووی زانست و کارگێڕی هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە تەواوی بوارەکانی ژیان، هەروەها باسی لە جلی نەتەوەیی کوردی کرد ووتی : دەبێت هەموومان شانازی بە جلی کوردی بکەین، چونکە ئەوە بەشێکە لە ناسنامە و کەلتوری کورد بونمان لە کۆتاییدا دووبارە پیرۆزبایی خۆی لە سەرجەم ئافرەتان کرد

سەردانی کردنی شاندی ڕێکخراوی جایکای ژاپۆنی بۆ پەیمانگە

ئەمڕۆ ١١/شوباتی/٢٠٢٤ بەڕێز (پ.ی.د. تیران جمیل پیرۆ) ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر بە ئامادەبوونی بەڕێز (م. محرم یاسین) یاریدەدەری ڕاگر پێشوازییان لە شاندێکی ڕێکخراوی جایکای ژاپۆنی کرد لە چوارچێوەی هاوکاری پەرەپێدانی ووڵاتی ژاپۆن بۆ عێراق لە ڕێگای ڕێکخراوی جایکا. بۆ یارمەتی دانی پەیمانگە و هاوکاری کردنی بەشە زانستیەکان دابین کردنی پێداویستیەکانی تاقیگە، هەروەها بەڕێز م.پشتیوان ظاهر سەرۆکی بەشی پەرستاری بەشێک لە تاقیگەکانی پەیمانگەی پیشانی شاندی میواندا بۆ ئەوەی دەست نیشانی کەم و کوڕیەکان و پێداویستیەکانی تاقیگەکان بن بەڕێز ڕاگر زۆر سوپاسی شاندی ڕێکخراوی جایکای ژاپۆنی کرد