لەژێر چاودێری بەڕێز پ.د.ادریس محمد طاهر ھەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی ھەولێر.لە ڕۆژی ٨ مارس ڕۆژی جیھانی تایبەت بە ئافرەتان بەشی ئافرەتان و لە دایکبوونی پەیمانگای تەکنیکی پزئشکی ھەولێر. سێ سیمینار لەلایەن سەرۆکی بەشی ئافرەتان و مامۆستایانی بەش لە ھۆڵی زانکۆ پێشکەش کرا. دواتر لەلایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆ دیارییان پێشکەش کرا.
ڕێکەوتی:٢٠٢٣⁄٢/٢٣
قوتابیانی سەرجەم بەشە زانستیەکانی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر چالاکییەکی زانستیان ئەنجامدا بۆ ناساندنی بەشەکانیان بەڕێز پ.ی.اومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگا بەشداری لەگەڵ کردن ودەست خۆشی لێکردن و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن بۆ ئەنجامدانی ئەم چاڵاکییە زانستیە
لەڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣ قوتابیانی بەشی پەرستاری (بەیانیان)ی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێرچالاکیەکیان لە قوتابخانەی رۆژی بنەرەتی تێکەڵاو ئەنجامدا کە پێکهاتبوو لە پێشکەشکردنی سیمینارێک و فێرکردنی قوتابیان لەچۆنیەتی خۆپاراستن لەنەخۆشیەکان و پێدانی چەندین رێنمایی تەندروستی
ڕۆژانی: ٢٠٢٢⁄١٢⁄٦،٥،٤ چاڵاکیەک دژی توندوتیژی ئافرەتان لە پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر بە ھاوکاری پەیمانگای ئامێزی خێزان بۆ کێشە کۆمەلاتیەکان ئەنجام درا. چاڵاکیەکی سێ ڕۆژەی بەناوی ھەڵمەتی بەرەنگاربوونەی توندوتیژی دژی ئافرەتان ئەنجام دا. لەم سێ ڕۆژەدا کۆمەڵێک بابەتی گرنگی تایبەت بە توندوتیژی دژی ئافرەتان باس کرا. لە کۆتایی دا بەڕێز پ.ی. اومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگا زۆر سوپاسی ئامادەبووان و پەیمانگای ئامێزی کرد