Category Archives: سەرۆکایەتی زانکۆ

لەژێر دروشمی “خولی نیشتمانسازی بە پشتیوانی زانست و کارامەیی” ئاهەنگی دەرچوانی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە و پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ یەک شەممە 17ـی تشرینی دووەمی 2024، بە ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئاهەنگی دەرچوانی قوتابیانی کۆلێژی تەکنیکی شەقلاوە بۆ خولی 25ەمین لە بناری چیای سەفین بەرێوەچوو.

هاوکات بە ئامادەبوونی پ.ی.د.بۆتان مجید احمد یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، پ.ی.د. یوسف مسته‌فا رسول یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان و بەشەناوەخۆییەکان ئاهەنگی دەرچوانی پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە بۆ خولی 26ەمین لە کۆیە بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکان لەژێر دروشمی “خولی نیشتمانسازی بە پشتیوانی زانست و کارامەیی” لە هەردووک شوێن ئەنجام دران، کە لە کۆتایی مەراسیمەکانیشدا قوتابیانی دەرچووی کۆلێژی تەکنیکی شەقلاوە و پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە بۆ سالی خوێندنی 2023-2024 سوێندی یاساییان خوارد و بروانامەی بەکالۆریۆس و دبلۆمیان لە چەندین پسپۆری جیاواز پێبەخشرا.

 

یەکەم خولی راهێنانی مامۆستایانی نێودەولەتی بۆ پەرپێدانی تواناکان دەستی پێکرد

لە کارێکی تری ئەکادیمی و زاستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێردا  لەگەل هاوبەشەکانمان لە ئەمریکا  (کێرن دیستریک ت کۆلیج )،  بە بەشداریکردنی پ.د.ئیدرس محمد تاهر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.ی.د. بۆتان مجید یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، د. تالب محەمەد شەریف ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێڕگەسور، پ.ی.د. رەنج سیروان بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆ،  ئێوارەی ڕۆژی شەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2024 یەکەم خولی راهێنانی مامۆستایانی نێودەولەتی بۆ پەرپێدانی تواناکان لە بوارەکانی کەلتور و فرەچەشنی وانەکان و جۆرەکانی فێربون و فێرکردن دەستی پێکرد.

 

 خولەکە بۆ زیاتر لە 50 مامۆستای زانکۆمان و زیاتر لە 20 مامۆستا و بەرێوەبەر و سەرپەشتیارانی پەروەردەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرایەوە،  کە بە شێوەیەکی پرۆفیشنال بۆ ماوەی 3 مانگ بەسەرپەرشتی مامۆستایانی کۆلیجی پۆرتڤل بەردەوام دەبێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بە فەرمی بووە دەستەخۆشک لەگەل پۆرتڤل کۆلێج لە ئەمریکا.

 

سەرۆکی زانکۆ بەشداری لە حەوتەمین سیمپۆزیۆمی پەیپەرە نایابەکان دەکات

ئەمرۆ شەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2024 پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری حەوتەمین سیمپۆزیۆمی پەیپەرە نایابەکان کرد.

سیمپۆزیۆمەکە کە ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایانی زانکۆ و توێژەران و لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق تێیدا بەشداربوون، كە زانکۆی سەلاحەدین بەهاوبەشی لەگەڵ زانکوی تیشک و ڕێكخراوی كەیساین و مایۆركا سیتی سازیان کردبوو.


شایەنی وتنە لەو سمپۆزیۆمەدا، خەڵاتى ڕێزلێنان بەسەر باشترین (10) توێژەر كە خاوەنی توێژینەوەی نایاب بوون دابەشکرا .
ئەم توێژینەوانە لە لایەن لێژنەیەکی پسپۆڕی بیست کەسی، لە کۆى (42) هەزار توێژینەوە لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان و عێراق هەڵبژێردران .


سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە هەموو ڕێکخەر و بەشداربوانی ئەم سیمپۆزیۆمە کرد، تایبەت ڕاگرایەتی کۆلێژی زانست و ڕێکخراوی کەیساین، وە پیرۆزبایی گەرمی ئاراستەی گشت توێژەرە سەرکەوتووەکان و لە ناویشیاندا بەتایبەتی توێژەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرد.