Category Archives: سەرۆکایەتی زانکۆ

کۆبوونەوەیەک لەنێوان تیمێکی زانکۆمان و تیمێکی پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو

بەمەبەستی دانانی بەرنامە و میکانیزمی کاری هاوبەش، کۆبوونەویەوەک لەنێوان تیمێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو.

 

سێشەممە رێکەوتی ٨ی نیسانی ٢٠٢٤،  پ.ی.د.سەرسام شوانی – ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر پێشوازیی لە ئەندازیار ناز جەلال بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای کرد.

 

لەسەرەتادا کە پ.ی.د.هەتاو کریم بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار، پ.ی.د.عەبدوڵڵا عومەر یاسین بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، م.بەهزاد حلمی حسێن بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ و  مكرم فائق بەرپرسی بەشی یاسایی پارێزگای هەولێر و د. دڵزار بکر قادر ئامادەی بوون، ئەندازیار ناز جەلال وێرای سوپاسی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر کرد بۆ رەخساندنی ئەم دەرفەتە، هاوکات کورتەیەکیان لەبارەی کار و چالاکییەکانیان خستەڕوو و رایانگەیاند کە ئامانجی سەردانەکەیان دروستکردنی هەماهەنگییە بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک سیمینار لەسەر ئاستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ هۆشیارکردنەوەی قوتابیان لە زیان و مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی و هاندانی قوتابیان بۆ بەشداریکردن لە خولی تایبەت بە چۆنییەتی ئامادەکردنی سیڤی و دۆزینەوەی هەلی کار کە بڕیارە بە هاوبەشی بۆ قوتابیانمان بکرێتەوە تاوەکو قوتابیان لەدوای دەرچوونیان ببنە خاوەنی کاری خۆیان، هەروەها داوایان کرد کە سوود لە ئەزموون و شارەزایی مامۆستایانی زانکۆمان وەربگرن لەمبارەیەوە.

 

لای خۆیەوە ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر بەناوی خۆی و ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە پشتیوانی خۆی بۆ بیرۆکە و دەستپێشخەرییەکەیان دووپات کردەوە و رایگەیاند کە ئەرکی زانکۆ تەنها مەعریفە و پێگەیاندنی قوتابیان نییە، بەڵکو دەبێت زانکۆ بەشێک بێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵگە و کارەکانیشی رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر کۆمەڵگە هەبێت ، راشیگەیاند کە پێشتریش وەک زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەوا بوارانەدا کاریان کردووە لەوانەش ساڵی رابردوو پڕۆژەکیان بۆ خزمەتکردنی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان لە رێگەی کردنەوەی خولی تایبەت بە فێربوونی زمان تاوەکو ببێتە پاڵپشتییەک بۆ تواناکانیان ئەنجامدا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کاری خۆبەخشی و گرنگی کاری خۆبەخشی و چەندین تەوەری دیکە کرا و لەمبارەیەوە هەردوولا باسیان لە پێویستی هەماهەنگیی و لێکنزیکبوونەوەی زیاتر کرا ،

هاوکات باس لەوەشکرا کار بکرێت بۆ ئامادەکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوولا تاوەکو سەرجەم بیرۆکە و پێشنیارەکان لەنێویدا جێگیربکرێت و بکرێتە بنەمای کاری داهاتوو.

 

خولێکی ڕاهێنانی تواناکانی کارسازی لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو

دوای سەرکەوتنی قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەربە زانکۆمان لە پرۆگرامێکی نێودەولەتی و بەدەستهێنانی گرانتێکی بچووک، خولێکی ڕاهێنانی تواناکان بۆ قوتابیانی بڕاوەی خەلاتی IREX لە پڕۆگرامی Global Solutions Sustainability  Challenges لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای دەستپێکردنی خولەکەدا ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، د. طالب محمدشەریف عومەر گوتەیەکی پێشکەشکرد و باسی گرنگی ئەم جۆرە ڕاهێنانانەی کرد بۆ بەهێزکردنی توانا کاراماییەکان و ئامادەکردنی قوتابیان بۆ پەرەپێدانی بیرۆکەکانیان بە شێوەیەک کە لە داهاتوودا ببن بە خاوەن کار و بزنسی خۆیان.

ماوەی خولەکە دوو رۆژی خایاند لە ڕێکەوتی ٦ و ٧ / ٤ /  ٢٠٢٥ کە تیایدا ٢٦ قوتابی بەشداربوون لە هەردوو بەشی پەرستاری و کارگێری کار.

رۆژی یەک شەممە ٦/٤/٢٠٢٥ یەکەم رۆژی خولەکە بوو و  لەلایەن د. محمود باشکالی بەڕێوەچوو، و ڕۆژی دووشەمە ٧/٤/٢٠٢٥ دووەم رۆژی خولەکە بوو کە لەلایەن بەڕێز م. سارا عبداللە بەڕێوەچوو.

ئامانجی خولەکە پەرەپێدانی تواناکانی قوتابیان، دروستکردنی بزنسی بچووک، پەرەپێدانی چۆنیەتی بزنسی بچووک، شارەزابوونی قوتابیان بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای سەردەم.

پ.ی د. مەحمود باشکالی تیشکی خستە سەر  ئەوەی کە چۆن کەسێک بتوانێت ببێتە خاوەنی بزنسی خۆی و ئەو هۆکارانە چین کە وا دەکات بزنسەکە سەرکەوتوو بێت وە باسی لەوە کرد کە جیاوازی چییە لە نێوان چینی هەژار و دەوڵەمەند لە ڕووی فکرەوە.

هەروەها راهێنەری دووەم مامۆستا سارا عبداللە باسی لە رۆلی پەیوەندی و گفتوگۆی ئەلیکترۆنی گفتوگۆ لە مێژووەوە بە ناردنی نامە نوسینی لەسەر بەرد تا ئێستا بەکارهێنانی تۆرەکانی پەیوەندی ڤایبەر و واتسئەپ و جۆرەکانی تر  و پلافۆڕمەکانی وەک ئنستاگرام و فەیسبووک و لینکدئین هتد… هەروەها دروستکردنی ئیمەیلی پرۆفیشناڵ.

پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر توانی فەندێکی بچووک بەدەست بهێنێت بۆ ئەنجامدانی ئەم چاڵاکیە زانستیە کە لە لایەن رێکخراوی ئایرێکسی ئەمریکی هاوکاری دەکرێت لەلایەن JCSVEI و هەوەها بەشی کاروباری پەروەردەیی و کولتووری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە جێ بەجێ دەکرێت لە لایەن Aspen Institute.

خولەکە تایبەت بوو بەو قوتابیانەی کە تا ئێستا بەشداربوون لە IREX لە پرۆگرامی Global Solutions Sustainability Challenges کە ژمارەیان ٧٨ قوتابی پەیمانگەکەمان بوون، کە خولەکە لەلایەن ڕاهێنەرانی نیودەولەتی بەڕێوەبردرا.

 

شاندێکی زانکۆمان بەشدارییان لەوۆرکشۆپێکی زانستیدا کرد

بە نوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، هەریەک لە پ.ی.د.مراد امیر احمد ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و پ.ی.د.تیران جمیل پیرۆ ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر و پ.ی.د.ڕەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆمان بەشدارییان کرد لە وۆرکشۆپێکی زانستی کە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی سەلامەتی لە زانکۆی جیهان بەڕێوەچوو.

لەو وۆرکشۆپەدا، کە ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتى (٧/٤/٢٠٢٥) بەئامادەبوونى دکتۆر سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان و، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و، دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆکى دەستەى ئەمینداریەتى زانکۆکانى جیهان و، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و، ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆ و مامۆستایان و، ژمارەیەکى زۆر لە توێژەران و پسپۆڕان بەڕێوەچوو، لەسەرەتادا کورتە ڤیدیۆیەک لەبارەى زانکۆى جیهان-هەولێر نمایش کرا، پاشان مامۆستاى یاریدەدەر هەوری فاتح سامی داودی سەرۆکى بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی وتەیەکى پێشکەشکرد و تیایدا بەخێرهاتنى میوانەکانى کرد، پاشان باسى لە ناوەڕۆک و گرنگى وۆرکشۆپەکە کرد و، هیواى خواست ناوەڕۆکەکەى ڕەنگدانەوەى لەسەر بوارە جیاوازەکانى هەوا هەبێ.

پاشان بەرنامەى کارى وۆرکشۆپەکە دەستپێکرد، بۆ ئەوەش پسپۆڕان و توێژەرانى بوارەکە شەش بابەتیان پێشکەشکرد، بۆ ئەو مەبەستە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر ئازاد ڕەسوڵ مامۆستا لە زانکۆى سۆران و پسپۆڕی کەشوهەوا باسى لە کوالێتی هەوا و تەندروستی مرۆڤ و دەردانی گازی ژەهراوی و کەشوهەوا کرد، پاشان دکتۆر ئاجۆک ئۆنۆجێگو (Ajoke Onojeghuo) ڕاوێژکاری شیکاری جیۆفەزایی لە ڕێکخراوى یونیسێف لە کەنەدا بابەتێکى لەبارەى هۆکارەکانى پێویستى ڕەچاوکردنى کەشوهەوا پێشکەشکرد، بەدوایدا پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر سەرکەوت مەجید خۆشناو بەرپرسی ئۆنکۆلۆژی نەخۆشخانەی پار باسى لە هۆکارەکانی مەترسی شێرپەنجە و ڕێگەکانى خۆپاراستن کرد.

لە بەشێکى دیکەى وۆرکشۆپەکەدا، پڕۆفیسۆر. دکتۆر بوشرە حسێن شناوە، مامۆستا لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە ڕوونى باسى لە چۆنیەتى بەرزکردنەوەى بەرگری لەش کرد، هاوکات پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر میرنا بوحەمدان پسپۆڕی مایکرۆبایۆلۆجی لە زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت ناوەڕۆکى بابەتەکەى لەبارەى نەخۆشیەکانی سییەکان، گواستنەوە، خۆپاراستن و، کاریگەری لەسەر تەندروستی گشتی پێشکەشکرد، لە کۆتایشدا مامۆستاى یاریدەدەر هەوری فاتح سامی داودی سەرۆکى بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەشێوەیەکى زانستى باسى لە تەکنۆلۆژیا و دەرفەتەکان بۆ توێژینەوەکانى داهاتوو لە کوالیتی ژینگە کرد.

وۆرک شۆپەکە بە گفتوگۆی دەوڵەمەند کۆتایی هات، کە تیایدا ئامادەبووان تیشکیان خستە سەر پێویستی هاوکاری نێوان زانستەکان لە باشترکردنى کوالیتی هەوا و، ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە تەندروستییەکان لە سەرانسەری جیهان بۆ بونیادنانى داهاتوویەکی هیوابەخش و پاراستنی تەندروستی و، بەهێزکردنی سیستمی بەرگری و، فراوانکردنى توێژینەوەی ژینگەیی.

 

خولێکی راهێنان بۆ بەهێزکردنی توانای توێژەران بەڕێوەدەچێت

بە چاودێری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی و بە سەرپەرشتی راگری کۆلێژەی تەکنەلۆجی هەولێر پ.د.کیهان زرار غفور و د. ئاراس تۆفیق اسعد، لە زانکۆی (University of Buckingham & Oxford Drug Design) و پ.ی.د. هەڵگورد سەرهەنگ مەغدید، لە زانکۆی کۆیە، لە ماوەی شەش رۆژدا خولێکی ئۆنڵاین ئەنجامدرا، لەژێر ناونیشانی (لەگەڵ پسپۆڕان تواناکانی توێژینەوەی بەرز بکەرەوە)، خولەکە ماوەی 20 کاتژمێری خایاند، رۆژانە بە ئامادەبوونی نزیکەی 200 بەشداربوو خولەکە ئەنجامدرا.

شیاوی باسە خولەکە بە هەماهەنگی ڕاگرایەتی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆلێژی تەکنەلۆجی و کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و ئینفۆرماتیک، هەروەها سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، زانکۆی  (University of Buckingham & Oxford Drug Design)، وە هەروەها زانکۆی ( Technical University of Denmark)، ئەنجامدرا.

خولەکە بۆ بەهێزکردنی توانای توێژەران، ئەکادیمییەکان، و خوێندکارانی (Post Graduate) رێکخرابوو، کە بەشداربووان توانیان شارەزایی و ئەزموونێکی زۆر باش لەم بوارانەی خوارەوەدا بەدەستبهێنن.

🔍 Topics Covered:

✅ Research Problem Formulation

✅ Academic Imposter Syndrome: What It Is & How to Overcome It?

✅ A-to-Z Guide on Reading and Writing a Research Article

✅ Data Analysis for Research

✅ Academic Integrity in Research and Publication.

✅ How to write research grant proposal?

بۆ بەشداربوون لە خولەکان کە لە داهاتوودا ئەنجامدەدرێن، تکایە ببە ئەندام لە گرووپی واتسئەپ لە رێگای ئەم لینکەی خوارەوە:

https://chat.whatsapp.com/ILb17Ub34xaLCDHXx