Category Archives: سەرۆکایەتی زانکۆ

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە ئاهەنگی پرۆگرامی ITEC کرد

ئێوارەی ڕۆژی دووشـەممـە 28ـی تشرینی یەکەمی 2024 شـانـدێکی زانکـۆی پۆلیتـەکنیکی هـەولێـر بە سەرۆکایەتی پ.د.ئیدریـس محەمەـد تـاهیـر هەرکی سـەرۆکی زانکـۆ، بە یـاوەری پ.د.کەیهـان زرار غەفـور ڕاگـری کـۆلێـژی تەکنـەلـۆجـی هەولێـر، پ.ی.د.تیـران جەمیـل پیـرۆ ڕاگـری پـەیمـانگـەی تەکنیکی پـزیشکی هـەولێـر و یـاریـدەدەری ڕاگـر م.تارق وەیسی صادق بـەشـداریـان لـە ڕێـوڕەسـمێکی ڕێزلێنان کـرد کـە لەلایـەن دامـەزراوەی پـڕۆگـرامـی وەزارەتـی دەرەوەی وڵاتـی هینـدسـتانـەوە ڕێکخـرابـوو.

لە مـەڕاسیمـەکـەدا بـڕوانـامـەی ڕێـزلێنـان بـەخشـرایـە چـەنـدیـن مـامـۆستـا و فـەرمـانبـەری سـەر بـە دامـودەزگـاکـانی هـەرێمـی کـوردستان، کـە لـە وڵاتی هینـدستـان بـەشـداری چـەنـدین خولـی جـۆراوجـۆریـان کـردبوو.

هاوکات لە چوارچێوەی ئەو ڕێوڕەسمەدا تەیار گۆران کتێبی خۆی بەناوی ‘فەلسەفەی گاندی لە هزری مندا’ پێشکەش بە ئامەدەبووان کرد.

شـایـەنی بـاسـە، دامـەزراوەی پـڕۆگـرامی وەزارەتـی دەرەوەی هینـدستان (ITEC) لـە ساڵـی “1964” دامەزراوە، کـاریـان هـاوکـاری و کـردنـەوەی خولـی ڕاهـێنانـی بـەردەوامـە بـە مـەبـەستی بنیـاتنـانی تـوانـا نێودەوڵـەتییـەکـان.

 

یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن MOU لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی ئیستەنبووڵ ئایدن واژۆکرا

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی گشتی ئەندامانی ئەمینداریەتی یەکێتی زانکۆکانی دەریای ناوەڕاست، لە وڵاتی تورکیایە.

 

لە  رۆژانی کۆبوونەوەکەدا کە نوێنەری زیاتر لە ١٠٠ زانکۆ ئامادەبوون سەرۆکی زانکۆ کۆمەلێک دیداری ئەنجامدا لەگەڵ نوێنەری زانکۆکان و بەڵێنامەی لێکتێگەیشتن MOU  لەگەڵ زانکۆی ئیستەنبووڵ ئایدن واژۆکرد.

 

واژۆکردنی بەڵێنامەکە  بۆ گرینگیدانە بە بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردووک لا و ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی بە هاوبەشی نێوان مامۆستایانی هەردوو زانکۆ و ئەنجامدانی راهێنانی هاوینە بۆ ئاڵوگۆڕی قوتابیانی هەردوو زانکۆ.

 

رۆژانی 23 و 24ی تشرینی یەکەمی 2024، وەفدێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە پێک هاتبوون لە پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، د.تالب محەمەد شەریف ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، لە زانکۆی ئایدن لە ئیستەنبوول بەشداریان لە کۆبوونەوەی گشتی ئەندامانی ئەمینداریەتی یەکێتی زانکۆکانی دەریای ناوەڕاست کرد.

 

کۆنفرانسەکە بە بەشداری 102 زانکۆ لە وڵاتانی ئەوروپایی و ئەفریقایی و ئاسیاوی بەڕێوەچوو، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆکانی دهۆک و زاخۆ و ئاکرێ و نۆلج لە کوردستان بەشداری کۆنفرانسەکە بوون.

 

وەفدێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە کۆبوونەوەی گشتی ئەندامانی ئەمینداریەتی یەکێتی زانکۆکانی دەریای ناوەڕاست دەکەن

رۆژانی 23 و 24ی تشرینی یەکەمی 2024، وەفدێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە پێک هاتبوون لە پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، د.تالب محەمەد شەریف ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، لە زانکۆی ئایدن لە ئیستەنبوول بەشداریان لە کۆبوونەوەی گشتی ئەندامانی ئەمینداریەتی یەکێتی زانکۆکانی دەریای ناوەڕاست کرد.

 

کۆنفرانسەکە بە بەشداری 102 زانکۆ لە وڵاتانی ئەوروپایی و ئەفریقایی و ئاسیاوی بەڕێوەچوو، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆکانی دهۆک و زاخۆ و ئاکرێ و نۆلج لە کوردستان بەشداربوون.

ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکە لە چەند پریسەنتەیشنەکدا تیشک خرایە سەر چۆنیەتی پێشخستنی ئاستی زانستی زانکۆکان، باس لە بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆکان و ئاڵانگاریەکانی بەردەم پێشخستنی زانکۆکان کرا.

لە ڕۆژی دووەمی کۆنفرانسەکە کار و بەرنامەکانی یەکێتی زانکۆکانی دەریای ناوەڕاست باس و گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، هەروەها باس لە بەرنامەکانی داهاتووی یەکێتی زانکۆکانی دەریای ناوەڕاست کرا کە دەیەوێت بەهاوکاری یەکێتی ئەوڕوپا و پلاس ئێراسمۆس ئەنجامی بدات، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە دوو بەرنامەدا لە گەڵ چەند زانکۆیەکی ئیتاڵی و ئیسپانی بەشدارە.

 

لەو کۆنفرانسەدا سەرۆکی زانکۆ چەند دیدارێکی لەگەڵ بەشێک لە زانکۆ بەشداربوەکاندا ئەنجامدا، بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکان و پێکەوە کارکردنیان.

 

دەیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاری نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ چوار شەممە رێکەوتی 23ـی تشرینی یەکەمی 2024 لەژێر چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر،بە ئامادەبوونی پ.د.ئازاد حەسەن قادر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری کارگێری و دارایی، پ.ی.د. یوسف مستەفا رەسول یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان و بەشەناوەخۆییەکان، پ.ی.د.ئیدریس هادی ساڵح سەرۆكی دەستەی ئەمیندارنی زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك، بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ژمارەیەک لە میوانان، مەراسیمی کردنەوەی دەیەمین کۆنفڕانسی ساڵانەى نێودەوڵەتى ئەندازیاری شارستانی و زانیاری کۆمپیوتەرلە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک بەرێوەچوو.

 

دوای گوێگرتن لە سروودی نیشتمانی عێراق و سرودی نیشتمانی کوردستان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.د.ئازاد حەسەن قادر وتارێکی پێشکەش کرد و وتی: “میوانە بەڕێزەکان، زۆر خۆشحاڵم بە ئامادەبوونتان لە مەراسیمی دەیەمین کۆنفڕانسی ساڵانەى نێودەوڵەتى ئەندازیاری لە لایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک  ئەنجام دەدرێت.

بەڕێزان یەکێک لە ھێڵە گشتییەکانی ستراتیژییەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر گرنگیدانی تایبەتە بە توێژینەوەی زانستی و توێژەران لە رێگەی ئەنجامدانی چەندین کۆنفرانس و سیمپۆزیۆم و ۆرۆکشۆپ بۆ زیاتر ئاشنابوونیان بە پێکھاتەی زانکۆمان.

ئامادەبووانی بەڕێز لە ئێستادا زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر پێکھاتووە لە حەوت کۆلێژ و شەش پەیمانگەی تەکنیکی کە پسپۆڕی و بوارەکانی تەندروستی و پزیشکی، ئەندازیاری، کشتوکاڵی و کارگێری کە ھەردوو بڕوانامەی بکالۆریۆس و دبلۆمی تەکنیکی بە دەرچووانی دەبەخشێت، ھەروەھا لە ئاستی خوێندنی باڵا قوتابیانی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا درێژە بەخوێندن دەدەن لە زانکۆماندا، زانکۆمان بە توانا و لێھاتوویی نزیکەی 800 مامۆستا لە ھەڵگرانی بڕوانامەی باڵا لە پسپۆڕی جیاواز و نزیکەی دوو هەزار فەرمانبەر خزمەت بە زیاتر لە 17 ھەزار قوتابی دەکەن.

لە کۆتاییدا دەستخۆشی لە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی باڵا و لیژنەی زانستی و لیژنەی ئامادەکاریی کۆنفرانس دەکەم و ھیوادارم دەرەنجامەکانی کۆنفرانسەکە ببێتە ھەنگاوێک بۆ خزمەتکردنی زیاتری زانکۆمان و بەرەوپێشبردنی رەوتی زانست و ئاوەدانی لە کوردستان، دووبارە ھەموولایەکتان بەخێربێن.

 

شیاوی باسە ئەم کۆنفرانسە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت لە رۆژانی 23 و 24/10/2024، زیاتر لە 130 توێژەرانی دامەزراوە و رێکخراوی ئەکادیمی و زانکۆکانى (11) وڵاتى جیاوازی جیهان وەک وڵاتانی ( مصر، پاکستان، فیلیپین، ئوردن، ئەلمانیا ، سوید، استرالیا ، تونس، عیراق، سوریا ، ئەمریکا) بەشدارن، بە پێشکەش کردنی (82) توێژینەوەى زانستى لە بوارە جیاکانى ئەندازیارى کە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت و دوای هەڵسەنگاندن لە گۆڤارە ناوخۆیی و جیهانییەکان بڵاو دەکرێنەوە.