Category Archives: سەرۆکایەتی زانکۆ

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداریی لە رێوڕەسمی یادی هاتنی (تیپی زەیتوون)ـی سوپای کۆریای باشوور بۆ هەرێمی کوردستان دەکات

بەئامادەبوونی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی 20 ساڵەی دۆستایەتی کوردستان و کۆریای باشوور لە هەولێر بە ناونیشانی “دۆستایەتی لە زەیتوونەوە بەرەو گەشەسەندن” بەڕێوەچوو.

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە سەرۆکایەتی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆ و هەریەک لە پ.ی.د.بۆتان مجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.د.کیهان زرار غفور راگری کۆلیژی تەکنەلۆجی هەولێر و پ.ی.د.رەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی لەسەر بانگهێشتی کۆنسوڵخانەی گشتی کۆریای باشوور لە هەولێر بەشدارییان کرد لە ڕێوڕەسمی یادی هاتنی‎ (تیپی زەیتوون)ـی سوپای کۆریای باشوور بۆ هەرێمی کوردستان کرد.

لە ڕێوڕەسمەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا ڕایگەیاند: “ئەو یادە و پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆریا بۆ ئێمە جێی بایەخێکی زۆرە، بەر لە 20 ساڵ هیچ پەیوەندییەک لەنێوانماندا نەبوو، ئاماژەی بەوە کرد کە، یەکەم تیمی زەیتون هاتن بۆ هەولێر، هاتنی ئەو تیمە بووە سەرەتای پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، چونکە بوونە بەشێک لە هاوپەیمانێتی ێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانی عێراق، ئەرکی ئەو تیمە مرۆییانە بوو بۆ هاوکاریی بنیاتنرا”.

گوتیشی: “ئەوان وەک دۆست بەناوی زەیتوون هاتنە کوردستان، خەڵکی کوردستان ئەو دەستەواژەیان لەبیرە کە دەڵێن، ئێمە دۆستی ئێوەین، خەڵکی کوردستان بە وڵاتی کۆریا ئاشنا بوون، تیمی زەیتوون پشتیوانیی مرۆیی خەڵکی کوردستانیان دەکرد، کردنەوەی کونسوڵخانەش سەرەتای پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان بوو، نەخۆشخانە و پەرتوکخانەیان کردەوە، سەربازەکان پەیوەندیی دۆستانەیان لەگەڵ خەڵکی کوردستان دروست کرد”.

ڕاشیگەیاند: “چەندین زنجیرە درامای کۆریا لە کوردستان و لای خەڵکی کوردستان ناویان دەرکرد، زیاتر لە 60 قوتابخانە و 15 سەنتەری پزیشکییان دروست کرد”.

سەرۆکی هەرێم گوتی:  “ئەمڕۆ دوای 20 ساڵ، جێی دەستی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان دیارە، دۆستی دڵسۆزیی زۆر باشی ئێمە بوون، سوپاس و ستایشمان بۆ هاوکارییەکانیان هەیە”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان گێڕایەوە و گوتی: لە سەردانم بۆ کۆریا، لە فڕۆکەخانەی سیئۆل بە کوردی و زۆر بە جوانی پێشوازییان لێکردین، دەڵێت: ئەوان کارو خزمەتەکانیان زۆر بە ڕوونی دیارە، ئێستا دۆستایەتی زۆر پتەو لەنێوانماندا هەیە، ئێمە شانازیی بەو پەیوەندییانە دەکەین، هیوا خوازین لە هەموو بوارەکاندا هەماهەنگیمان پتەوتر بکەین لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش.

گوتیشی: “عێراق و هەرێمی کوردستان دەتوانن سوود لە ئەزموونی کۆریا وەرگرن کە دوای جەنگیی جیهانیی خۆی لە وێرانە و ڕووخاییەوە بکەن بە یەکێک لە وڵاتە هەرە پیشکەوتووەکان بەتایبەت لە تەکنەلۆجیا، گوتی: پەیمانگایەکیان  سیاسەت و ستراتیژیەتی هەستانەوە و پەرەپێدانی پێشخستنی مرۆڤ و کۆمەلگەی کۆریای داڕشت”.

راشیگەیاند: “دەکرێ ئێمە ئەزموونەکەی ئەوان دووبارە بکەینەوە، چیرۆکی کۆریا بە ئێمە و مرۆڤایەتی دەڵێت: ئەگەر ئیرادە و خواست و پێشکەوتن و وەبەرهێنان لە سەر مرۆڤ و پەرەپێدان بە مرۆڤەکان هەبێت، هەمیشە دەرفەت هەیە کە هیچ گەل و نەتەوەیەک لە دواوە نەمێنێتەوە”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لە هاوبەشییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆریای باشوور کردەوە و گوتی: “دەرفەتی وەبەرهێنامان هەیە بۆ کۆریا لە هەرێمی کوردستان، لەبواری زانست و پەروەردە و پەرەپێدانی ژێرخانی کوردستان و کلتووری و تەکنەلۆژیا، ئاسۆی پەیوەندییەکانمان فراوانتر بێت”.

گوتی: “دوای 20 ساڵ سوپاسی خۆم و خەڵکی کوردستان بۆ یەک بە یەکی ئەندامانی تیمی زەیتوون دەنێرم، خۆشەویستی بۆ جەناڕاڵ هوانگ، یەکەم فەرماندەی تیمەکە، ئەفسەرانی دیکە، پییان دەڵێم: بیریان دەکەین، لەهەر کوێیەک بن هیوای شادییان بۆ دەکەم”.

 

سەرۆکی زانکۆ بەشداری لە گفتوگۆی تێزێکی دکتۆرا دەکات

ئەمڕۆ پێنج شەممە 12ی ئەیلوولی 2024، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، بەشداری کرد لە گفتوگۆی تێزی دکتۆرای مامۆستایەکی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر سەر بە زانکۆمان.

 لەم گفتوگۆی دکتۆرایەدا هەریەکە لە پ.ی.د. مراد ئەمیر ئەحمەد راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر، پ.ی.د. رەنج سیروان عەبدوڵا بەڕێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی ئامادەیبوون، مامۆستا ئەحمەد نەوزاد حەسەن توانی بەسەرکەوتوویی بەرگری لە تێزەکەی بکات کە لە ژێر ناونیشانی (Molecular Detection and Frequency of Breast Cancer Hight Penetrance Genes BRCA1 and BRCA2 Mutations Using NGS among Kurdish Women in Erbil Province) بوو.  

 لێژنەی تاوتێکردن پێک هاتبوون لەم بەڕێزانە:

  1. پ.د. ئەسعەد عەبدولواحد بەدر, سەرۆک لێژنە
  2. پ.د. هاژە جەمال هیدایەت, ئەندام 
  3. پ.د. گەلاوێژ عەبید عوسمان, ئەندام
  4. پ.ی.د. ئەمین عەزیز بەکر, ئەندام
  5. پ.ی.د. توانا ئەحمەد مستەفا, ئەندام
  6. پ.د. مستەفا سابر عەتار, ئەندام و سەرپەرشتیار

 

مامۆستایەکی وەرزشی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەبێتە پاڵەوانی پاڵەوانییەتی نێودەوڵەتی ئەنتاڵیا بۆ تێنسی سەرزەوی

مامۆستا وریا عەبدولقادر سەرپەرشتیاری گشتی وەرزشی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتی نێودەوڵەتی ئەنتاڵیا بۆ تێنسی سەر زەوی لەسەر ئاستی یاریزانە دێرینەکان و دوو مەدالیای زێرو سێ مەدالیای زیوی بەدەستهێنا.


لە میانی بەشدارییکردنی لە یارییەکانی دوو پاڵەوانییەتی نێودەوڵەتیی ئەنتاڵیا بۆ تێنسی سەر زەوی بۆ ماوەی 12 ڕۆژ، بە بەشداریکردنی یاریزانانی وڵاتانی تورکیا، ئەلمانیا، ڕوسیا، بەلجیکا، سویسڕا، ئازاربایجان، جۆرجیا و عێڕاق، مامۆستا وریا عەبدولقادر توانی پێنج مەدالیا بەدەست بێنێت.

 پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پیرۆزبایی لە مامۆستا وریا عەبدولقادر کرد بەبۆنەی بە دەستهێنانی نازناوی پاڵەوانییەتییەکە و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست، هاوکات هەموو پشتیوانییەکی بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانییەتی دیکەی بۆ دووپات کردەوە.

 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی بە خولی پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دەهێنێت

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئەیلوولی 2024، بە ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رێوڕەسمی کۆتایی هاتنی خولی پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی لە سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوەچوو.

‎لە رێوڕەسمەکەدا هەریەکە لە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروبارەکانی کارگێڕی و دارایی و زانستی و خوێندنی باڵا و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ ئامادەیبوون، سەرۆکی زانکۆ بەخێڕهاتنی مامۆستایانی سەرپەرشتیار و میوانان کرد و گوتی: ٸێمە وەکو  زانکۆ بەرنامەمان وا پلانی بۆ دانراوە کەبەردەوام بتوانین وۆرک شۆپ و خولی تایبەت بۆ کارمەندان و فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆ بکەینەوە .

ھەر لەھەفتەی یەکەم و دووەمی ساڵی نوێی خوێندن بەرەو سێیەم و چوارەم خول دەڕۆین بۆ ٸەوەی بەردەوام بتوانین ٸاستی زانستی و ٸاستی هۆشیاری بەرزبکەینەوە، مەبەستمانە ٸەو تەکنەلۆژیاو زانستە نوێیە بەمامۆستایان و کارمەندانی زانکۆی ٸاشنا بکەین.

لەبەشێکیتری وتارەکەیدا گرنگی فێربوونی زمانی ئینگلیزی خستەڕوو، بەرزکردنەوەی توانای مامۆستایان و کارمەندانی زانکۆی بە یەکێک لە کارە گرنگەکانی زانکۆ نیشاندا ،دواتر هیوای سەرکەوتنی بۆ مامۆستایان و بەشداربوانی خولەکە خواست.

 

‎بەڕێوەچوونی خولەکە بە سەرپەرشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی بۆ ماوەی ١٥ رۆژ بەردەوام بوو کە خولی دووه‌مى به‌ هێز كردنى زمانى ئاخاوتنى ئينگليزي بوو و له‌ ئه‌نجامى ياداشتى لێگه‌يشتنى نێوان زانكۆى پۆليته‌كنيكى هه‌ولێر و ده‌زگاى University Institute ئەنجامدرا كه‌ تيايدا 60 بەشداربوو لە مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانى زانكۆمان به‌سه‌ركه‌وتوویی بڕوانامه‌ی بەشداربوونیان پێ بەخشرا.

بۆ بینینی سەرجەم وێنەکان بە کوالێتی بەرز تکایە کلیک لــــــــــــێـرە  بکە.