Category Archives: سەرۆکایەتی زانکۆ

وۆرکشۆپێکی تایبەت بە ڕێککارەکانی توێژینەوەی زانستی و بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی ژیری دەستکرد ئەنجامدرا

لەژێر چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدان، وۆرکشۆپێکی تایبەت بە ڕێککارەکانی توێژینەوەی زانستی و بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی ژیری دەستکرد بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانی زابکۆمان بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای وۆرکشۆپەکەدا کە ماوەی دوو رۆژی خایاند، پ.ی.د.رەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەرەی گشتی سەنتەری توێژینەوە و بەرەپێدان بەناوی خۆی و سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەستخۆشی لە مامۆستایانی بەشداربووی وۆکشۆپەکە کرد بۆ بەشدارییکردنیان و هیوای خواست ئەو بابەتانەی کە لە میانی وۆرکشۆپەکەدا پێشکەش دەکرێن ببێتە مایەی سوود و رەزامەندی هەمووان.

دواتر هەریەک لە پ.د.ئەحمەد محەمەد ئەدهەم، پ.ی.د.رەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەرەی گشتی سەنتەری توێژینەوە و بەرەپێدان، پ.ی.د.هێمن کاکەخان عولا مامۆستای زانکۆ و پ.ی.د.عەبدوڵڵا عومەر یاسین بەڕێوەبەری پەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ش م.نازم حەسەن عەزیز مامۆستای زانکۆ بە بابەتی جیاجیادا باسیان لە تایبەت بە ڕێککارەکانی توێژینەوەی زانستی و بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی ژیری دەستکرد کرد.

لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا، لەلایەن پ.ی.د.رەنج سیروان عەبدوڵڵا بڕوانامە بەخشرایە ئەو مامۆستایانەی کە بابەتیان پێشکەش کرد.

 

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ لە پەیمانگای تەکنیکی کارگێری هەولێر یادی ئەنفال کرایەوە

رۆژی دووشەممە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەدتاھیر ھەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر و پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و بەرپرسانی دیکەی حکوومی و حزبی  و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان، بەشی ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر لە ڕێوڕەسمێکدا یادی ئەنفالی دژبە گەلی کوردی کردەوە.

سەرەتای رێوڕەسمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و رێزگرتن لە قوربانیانی ئەنفال دەستی پێکرد و پاشان هەریەک لە سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر گوتاریان پێشکەش کرد.

 دواتر چەندین وێنە و ڤیدیۆی دۆکیومێنتاری لەسەر ئەنفال نیشان دران و دواتر پانێڵێک لە لایەن مامۆستا سعد بەکر و مامۆستا رحمت اللە پێشکەش کرا.

لە کۆتاییدا لە لایەن سەرۆکی زانکۆ بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرایە رێکخەرانی پانێلەکە.

 

 

سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست لە سەنتەری زمان بەسەر دەکاتەوە

پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی، سەردانی سەنتەری زمانی کرد و لەلایەن پ.ی.د.رەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی و پ.ی.د.سامان دزەیی بەڕێوەبەری سەنتەری زمان و ستافی سەنتەرەوە پێشوازیی لێکرا.

دواتر سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکەی پرسیی و گفتوگۆی لەگەڵ بەشداربووان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

جێی ئاماژەیە، لە چەند رۆژی رابردوودا، پاڵپشت بە رێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پڕۆسەی خۆتۆماکردن لە سەنتەری زمانی زانکۆمان بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو و لە ئەمڕۆشەوە پڕۆسەی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی بەشداربووان دەستی پێکرد و لە دوای تەواوبوونی پڕۆسەکە، بەپێی ئاستی بەشداربووان خولەکان لە سەنتەری زمانی زانکۆمان دەست پێدەکات و لە دوای تەواوبوونی خول بەشداربووی سەرکەوتوو بڕوانامەی پێدەبەخشرێت.

ئەندامێکی ئەنجوومەنی زانکۆمان وەک قسەکەری سەرەکی بەشداریی لە کۆنفرانسێکی زانستیدا کرد

پ.ی.د.مراد امیر احمد ئەندامی ئەنجوومەنی زانکۆ و ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر وەک قسەکەری سەرەکی بەشداریی لە کۆنفرانسی زانستی زانکۆی نۆڵج کرد لە هەولێر.

کۆنفڕانسەکە کە ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ١٤ نیسانی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بە نوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆ و سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی و دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی نۆڵج بەڕێوەچوو، تیایدا پ.ی.د.مراد امیر احمد بابەتێکی سەبارەت بە بەکارهێنانی لەیزەر لەبواری تەندروستی و پزیشکییەکان پێشکەش کرد کە چەندین پسپۆڕ و شارەزای ئەم بوارە تیایدا بەشداربوون.

لە کۆتاییدا بڕوانامەی تایبەتی زانکۆ لەلایەن پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی نۆڵج پێشکەش بە ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر کرا.