بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، رێوڕەسمی ناساندنی کتێبی “پەنابەرێن کورد لە ئیران ١٩٧٤-١٩٧٩” بەڕێوەچوو کە لە نووسینی (د.فتاح محەمەد وەلات ژێری) مامۆستا لە کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە.
لە رێوڕەسمەکەدا کە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ تێیدا ئامادەبوون، سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە نووسەری کتێبەکە کرد و هیوای خواست ئەم کتێبە وەک بەشێک لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی کورد و سەرچاوەیەکی گرنگ سوود بە خوێنەران بگەیەنێت.
لای خۆیەوە، نووسەری کتێبی (پەنابەرێن کورد لە ئیران ١٩٧٤-١٩٧٩) د.فتاح محەمەد وەلات ژێری سوپاسی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کرد بۆ ئامادەبوون لەو رێوڕەسمە و دەستخۆشی و پێزانینی نیشاندا بۆ پشتگیری و هاندانی مامۆستایان بۆ کارەکانیان.








