سێشەممە 2024/2/6 تیپی وەرزشی تۆپی سەرمێز (تێنس ) ی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر بەشدار بوون لە پاڵەوانیەتی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێربۆ یاری تۆپی سەرمێز کە بۆ گشت کۆلیژو پەیمانگەکانی سنوری زانکۆمان سازدرابوو لە ئەنجامدا تیپی وەرزشی کۆلیژی تەکنەلۆجی هەولێر توانیان سەرکەوتنی گەورە تۆمار بکەن و هەردوو یاریزان بڵند محمد عزیزو جمال جلال حاجی گەیشتنە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانیەتی یەکە پلەی یەکەم و دووەم ی خول مسۆگەربکەن.
دووشەمە رێکەوتی ۲٠۲٤/۲/٥ بەڕێز پ.د.کیهان زرار غفور ڕاگری کۆلیژی تەکنەلۆجی هەولێر بە ئامادەبونی بەڕێزان م.هڤاڵ احمد ئاکرەیی یاریدەدەری ڕاگری کۆلیژ و م.فاضل عباس بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆلیژمان پێشوازیان کرد لە بەرێز ( پ.د شکر قرەنی عزیز ) راگری کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی سەلاحەدین سەردانی کۆلێژمانیان کرد بەمەبەستی پیرۆبایی کردن لە بەڕێز ڕاگری کۆلێژمان و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ خواست.
ەکشەممە 2024/2/4 بەڕێز پ.د.کیهان زرار غفور ڕاگری کۆلیژی تەکنەلۆجی هەولێر لەگەڵ ستافی هۆبەی IT کۆلیژمان کۆبۆوە بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە بەڕێوەچونی کارەکانیان
یەکشەممە 2024/2/4 لێژنەی قوتابیانی کۆلیژی تەکنەلۆجی هەولێر سەردانی بەڕێز پ.د.کیهان زرار غفور ڕاگری کۆلیژی تەکنەلۆجی هەولێر یان کرد بە مەبەستی پیرۆزبای کردن لە بەڕیزیان