ڕۆژی دووشەممە 5 ئایاری 2025 بە ئامادەبوونی بەرێز (د.طالب محمد شریف عمر )راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆرو ، (پ.ی.د. نەجیب تۆما بەتۆ )بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی لە بواری ڕووەکە پزیشکییەکان بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایان و قوتابیانی بەشی ڕووەکە پزیشکییەکان لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو.






















لە دەستپێکی وۆرکشۆپەکە بەڕێز ( د. طالب محمدشەریف عومەر ) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر وتارێکی پێشکەش کرد بە زمانی ئینگلیزی بە خێرهاتنی پسپۆڕان و شارەزایانی ئەم بوارە کرد، بەڕێزیان ئەم وۆرکشۆپەی بە گرنگ لە قەلەم دا بۆ پێشخستنی بەشی ڕووەکە پزیشکییەکان و زیاتر گرنگی پێدان و ئاشنابوونی زیاتر بەم بوارە، ڕاگری پەیمانگە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم وۆرکشۆپە تەنها بۆ کۆکردنەوەی پسپۆڕان و شارەزایان و توێژەران نییە، بەڵکو هەنگاوێکە بۆ ئەوەی لێکتر فێربن و کاری هاوبەش ئەنجام بدەن و بۆچوونەکان بگۆڕنەوە وە زیاتر پێشخستن و داهێنان بکەن لەم بوارەدا.
ئەم وۆڕکشۆپە لە لایەن پڕۆفیسۆر دکتۆر ( سامی پێداوەر ) پسپۆر لە بواری پاراستنی ڕووەک وە ( لایف ساینس ) مامۆستا لە زانکۆی بەیروت – لوبنان، و( مارک فانستینکیست ) شارەزای باڵا لە ڕاهێنانی TVET بەڕێوەچوو.
ئەمەش لە درێژەی چاڵاکیەکانی پڕۆژەی ( أزدهارک ) ئەم پڕۆژەیە بە شێوەیەکی سەرەکی گرنگی بە کەرتی کشتوکاڵ و ڕووەکە پزیشکییەکان دەدات لە سەرتاسەری عێراق، ئەم پڕۆژەیە تەرخانی دارایی کراوە لە لایەن یەکێتی ئەوروپا و لە لایەن ڕێکخراوی ( کۆوەتەر ) جێبەجێدەکرێت.
ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر