ئەمڕۆ (٩ / ٣ / ٢٠٢٣) بەشە زانستییەکانی تەق تەقی سەر بە پەیمانگای تەکنیکی کۆیە دووەمین ڤیستیڤاڵی ساڵانەی (زانستی و کلتور و هونەری) بە ئامادەبووبوونی بەڕێز ڕاگری پەیمانگا و ژمارەیەک لە بەرپرسان ئەنجامدا، کە پێکهاتبوو زیاتر لە (25) چالاکی زانستی کەنیشاندەری تواناو فێربونی زانستی خوێندکاران بوو لەسەرجەم بەشەکان. هەروەها چەندین چالاکی کلتوری و هونەری دەستی خوێندکاران نمایش کران..
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی (٨/٣/٢٠٢٣) یاری کۆتایی (فوتساڵ)ی مامۆستا و خوێندکاران کۆتایی هات کە بە سەرپەرشتی ستافی ڕاگرایەتی و هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان بەڕێوەدەچوو. هەردوو تیپی مامۆستایان و خوێندکارانی پەرستاری قۆناغی دووەم لە یاری کۆتاییدا بە یەک گەیشتن بە ئامادەبوونی بەڕێزان د محمد خضر قادر ڕاگری پەیمانگا و م. یەکاو حمد یاریدەدەری ڕاگر و د.کۆچەر خسرەو سەرۆک بەشی پەرستاری و هاندەران و ئامادەبووان. لە کۆتاییدا تیپی (پەرستاری-قۆناغی دووەم) توانیان لە تیپی مامۆستایان ببەنەوە و پلەی یەکەم بە دەست بێنن. دواتر لە لایەن بەڕێزان ڕاگری پەیمانگا و یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشی پەرستاری خەڵات بە سەر ناوبژیوان و هەردوو تیپ دابەش کرا.
ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٨/٣/٢٠٢٣) و لە ڕۆژی جیهانی ئافرەتان، بەشی ئافرەتان و لەدایک بوون لە پەیمانگای تەکنیکی کۆیە هەڵسا بە ئەنجامدانی وۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژە لەژێر ناونیشانی (هۆشیارکردنەوەی ئافرەتان دەربارەی تەندروستیان) تەوەری ۆرکشۆپ بریتیبوو لە تیشک خستنە سەر نەخۆشیەکانی ئافرەتان و کۆنترۆڵ کردنیان بە پشکنینی پێشوەختە.
لە میانەی چالاکییەکانی بەشی تەکنەلۆجیای نەوت-شیکاری کیمیایی لە پەیمانگای تەکنیکی کۆیە بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگای کۆنکریتی ئەمریکی (ئەی، سی، ئای)- کوردستان چاپتەر وە بە چاودێری سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، ئەمرۆ بەرواری ٧-٣-٢٠٢٣ وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی “بومەلەرزە و کاریگەرییەکانی لەسەر سیستەمەکانی ئەندازیاری: نەوت، بینا، پێکهاتەی هایدرۆلیکی” بەڕێوە چوو.
وۆرکشۆپەکە لە لایەن (م.ی. شیراز مجید امین) سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیای نەوت شیکاری کیمیایی سەرپەرشتی کرا بە بەشداری چەند مامۆستا و توێژەرێکی پەیمانگای تەکنیکی کۆیە کە ئەوانیش بەرێزان (د.کاردۆ سەردار محمد) و (م.کرێکار محمد غریب) وە بە بەشداریکردنی زانای جیۆلۆجی عیراقی (پرۆفیسۆر دکتور صالح محمد عوض) لە زانکۆی بەغداد وە (پرۆفیسۆر دکتور سامان علی عبدللە) لە زانکۆی تێکساس لە ئەمریکا وە (د.سیروان خضر) لە زانکۆی صلاح الدین
ئامانجی وۆرکشۆپەکە ئاسانکارییە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر نوێترین توێژینەوە و تەکنیک و ئامرازەکان بۆ هەڵسەنگاندنی مەترسی بوومەلەرزە و کەمکردنەوەی زیانەکانی بومەلەرزەو بۆ بەرزکردنەوەی سەلامەتی و خۆڕاگری ئەم سیستێمانە لە بەرامبەر بوومەلەرزەدا. هەروەها ئەم وۆرکشۆپە دابینکردنی سەکۆیەک بوو بۆ پسپۆڕان لە بوارەکانی ئەندازیاری نەوت، ئەندازیاری بیناسازی، و ئەندازیاری هایدرۆلیک بۆ ئەوەی زانیاری و ئەزموونەکانیان بەیەکەوە باس بکەن لەسەر چۆنیەتی هەڵسەنگاندنی کاریگەری بوومەلەرزە لەسەر ئەم سیستەمانە.