Category Archives: په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی پزیشكی هه‌ولێر

پەیامی پیرۆزبایی بەڕێز ڕاگری پەیمانگە بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

بەناوی بەڕێز پ.ی. اومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی ھەولێر بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایى ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی پەیمانگەمان دەکەین هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە هۆی خێر و خۆشی و خوای گەورە عیبادەتی هەموو لایەکی قبوڵ کردبێت

سێ شەممە ڕێکەوتی: ٢٠٢٣⁄٤⁄١٨ لەژێر چاودێری بەڕێز⁄ پ.د.ادریس محمد طاهر ھەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی ھەولێر. لە پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر/ بەشی پشکنینی چاو وۆرکشۆپێک لە ژێر ناونیشانی بەرز ڕاگرتنی مانگ و ڕۆژە جیھانیەکانی پاراستنی بینایی لە کاتی وەرزش و تەندروستی چاوی ئافرەتان بەڕیوەچوو لە وتەیەکدا بەڕێز⁄ پ.د.ادریس محمد طاهر ھەرکی تیشکی خستە سەر  ڕۆڵی زانکۆ لە بوارە زاننستیەکانی زانکۆ لە ماوەی ڕابردوو زانکۆ کۆمەڵێک سیمینار و پانێڵی لەسەر بابەتەکانی تەقینەوەی غازی شلی ماڵان و کێشەی لافا لەشاری ھەولێر و پانێلی بومەلەزە سیمنیارەکە لە سەرەتا لەلایەن بەڕێز⁄ د.مراد امیر احمد سەرۆکی بەشی پشکنینی چاو تیشکی خستە سەر کێشەکانی چاو لە جیھان و پاراستنیان بە تایبەت لەکاتی وەرزش کردن دەبێت چاویلکەی تایبەتمەند بەکار بێنێت بۆ پاراستنی چاوەکان. بەڕێز⁄ د. سامی جلال عبدالصمد پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو بەڕێزیان باسی لەو ھۆکارانە کردکە دەبێتە ھۆی نابینای ھۆکارەکانیشی بەم شێوەیە باس کرد وەک ئاوی ڕەش و زەبری دەرەکی و کۆمەلێک شتی تر

                    ھۆبەی  ڕاگەیاندن و چالاکییەکانی
                  پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر
                           ٢٠٢٣⁄٤⁄١٨  

ڕێزلێنان لە پۆلێک مامۆستایانی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر

ئەمڕۆ: ٢٠٢٣⁄٤⁄٢
بە ئامادەبوونی بەڕێز⁄ پ.د. جودت جعفر خطاب یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و بەڕێز⁄ پ.ی. ئومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر و بەڕێز⁄ م. کمال محمد بەڕێوەبەری دڵنیای جۆری
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر ڕێزلێنانی لە پۆلێک مامۆستایانی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر بەخشی لە پای بەرزکردنەوەی پلەی زانستیان بۆ (مامۆستا)

پەیامی پیرۆزبایی بەڕێز ڕاگری پەیمانگە بەبۆنەی جەژنی نەورۆز

بەناوی بەڕێز پ.ی. اومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر. بە بۆنەی سەری ساڵی کوردی (٢٧٢٣) و جەژنی نەورۆزی کوردانەوە، گەرمترین پیرۆزبای ئاراستەی ھەموو گەلی کورد و سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان پەیمانگە دەکەین ھیوای ساڵێکی پڕ لە خۆشی و شادی و کامەرانی بۆ گەل و نەتەوەکەمان دەخوازین

                                                
                           ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر
                                              ٢٠٢٣⁄٣⁄٢٠