Category Archives: په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی پزیشكی هه‌ولێر

(٥) ئایار ڕۆژی جیهانی پەرستاری مامانی پیرۆز ڕاگیرا

ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتی: ٥/ئایار/ ٢٠٢٤ بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی پەرستاری مامانی بەشی ئافرەتان و لە دایکبوون/ ئێوارانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری پەیمانگە (پ.ی.د تیران جمیل پیرۆ) و یاریدەدەری ڕاگر (مامۆستا پشتیوان ظاهر مجيد) چاڵاکیەک لەلایەن بەشی ئافرەتان و لەدایک بوون/ئێواران ڕێکخراو. بەڕێز ڕاگر بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە مامۆستایان و قوتابیان ئەم بەشە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و کارەکەیانی بە پیشەیەکی پیرۆز وەسف کرد بۆ خزمەتکردنی دایکانی دووگیان و کۆرپەکەیان.
ئەم مەڕاسیمە بە سەرپەرشتی سەرۆکی بەشی ئافرتان و لەدایک بوون بەڕێز (مامۆستا مهاباد محمد حسین) و قوتابیانی بەشی ناو براو ڕێکخراو بوو بۆ پیرۆز کردنی ئەم یادە جیهانییە.

ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢/ئایار/٢٠٢٤ بەڕێز(پ.ی.د. تیران جمیل پیرۆ) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر وەک ئەندامی ئەنجومەنی زانکۆ سەردانی لقی ١٦ پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بە مەبەستی پیرۆزبایی لە بەڕێز ئاری نانەکەلی بەرپرسی نوێ لق

پێشکەش کردنی سیمینار

لە هەفتەی چاڵاکییەکانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر
دوو سیمیناری زانستی بەڕێوەچوون بۆ هەریەکە لە بەڕێزان (م. مریم یاسین) مامۆستا لە بەشی پەرستاری سیمینارەکەی تایبەت بوو بە پێدانی زانیاری و هۆشیاری بە ئافرەتان هەروەها لە سیمیناری دووەم بەڕێز (م. صالح مصطفى) مامۆستا لە بەشی پەرستاری. سيمینارەکەی تایبەت بوو بە نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسەدان و گەروو و لەوزەتێن لە منداڵان بەڕێزیان زانستیانە شیکردنەوەی کی ووردی بۆ گرفتەکانی هەناسەدان و گەروو و لەوزەتێن لە منداڵان کرد کۆمەڵێک ڕێنمایی بەسوودی بۆ ئامادەبووان باس کرد بۆ ئەوەی خۆیان و کەس و کاریان لەم کێشە تەندروستیانە بپارێزن

پەیامی پیرۆزبایی بەڕێز ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

بەناوی ئەنجومەنی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر جەژنە پیرۆزە لە تەواوی موسوڵمانانی جیهان و کوردستان دەکەم بە پیرۆزبایەکی تایبەت لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی پەیمانگەکەمان دەکەم
هیوا دەخوازم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلەکەمان.دووبارە پیرۆزبایی جەژنتان لێدەکەم و هەموو ڕۆژێکتان جەژن و خۆشی بێت.

                       پ.ی.د تیران جمیل پیرۆ
             ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر 
                             ٩-٤-٢٠٢٤