رۆژی پێنچ شەممە 27ی حوزەیرانی 2024، بە نوێنەرایەتی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.د. ئازاد حەسەن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، سەردانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێریان کرد و لەلایەن پ.د. ئەیاد ڕاگری کۆلێژی ناوبراو پێشوازییان لێکرا.
لەو سەردانەدا یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا (ماستەر)یان لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە ئاگاداری چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان بوون و گفتوگۆیان لەگەڵ قوتابیان کرد و پرسیاریان دەربارەی چۆنیەتی پرسیارەکان و کەموکوریەکان کرد.
لە درێژەی سەردانەکەیاندا یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بەشدارییان کرد لە گفتوگۆی تاوتوێی کردنی تێزێکی دکتۆرا کرد کە لە لایەن قوتابی محەمەد عەبدولقادر سلێمان لە بەشی میکانیک و ووزە ئامادەکرابوو.
لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبون لە هەریەکە لە پ.د. عمر محەمەد عەلی – زانکۆی زاخۆ، پ.ی.د. عومەر محەمەد حمدون زانکۆی موسڵ، پ.ی.د. ئەرکان فەوزی سەعید زانکۆی دهۆک، پ.ی.د. رەنج سیروان عەبدوڵا – زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.ی.د. پانیبال ننو یەعقوب، بەسەرپەرشتی پ. د. احمد محەمەد ئەدهەم.







