Category Archives: سەرۆکایەتی زانکۆ

سەرۆکی زانکۆ فەرمانی پێدانی نازناوی زانستی پڕۆفیسۆری به‌خشی بە چوار مامۆستای زانکۆ

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە رێوڕەسمێکدا فەرمانی زانکۆیی نازناوی زانستی پڕۆفیسۆری به‌خشی بە هەریەک لە د.نجات جبار احمد، د.خلیل حسن یونس، د.زبێر اسماعیل حسن و د.کاروان سلو نجم سلۆ مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێڕای پێشکەشکردنی پیرۆزبایی و ئومێدی سەرکەوتن بۆ ئەوە چوار مامۆستایەی کە نازناوی زانستییە بەرزکرایەوە بۆ پرۆفیسیۆ، لە وتەیەکدا باسی لە گرنگی پلەی زانستی پرۆفیسۆری کرد و گوتی “هەلگرانی ئەو پلە زانستیانە بارگرانییەکی دیکەی زانستی دێتە سەرشانتان و دەبێت زیاتر خۆتان تەرخان بکەن بۆ بابەتی پەروەردەکردن و توێژینە و سەرپەرشتیکردنی قوتابیانی خوێندنی باڵا” و هیوای خواست بەدەستهێنانی ئەم نازناوە ببێتە هاندانی زیاتری بۆ خزمەتکردنی زانکۆ و بەرەپێشبردنی ئاستی زانستی.

لە رێوڕەسمەکەدا کە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ ئامادەی بوون، د.نجات هەریەک لە د.جبار احمد، د.خلیل حسن یونس، د.زبێر اسماعیل حسن و د.کاروان سلو نجم سلۆ سوپاسی سەرۆکی زانکۆیان کرد بۆ ئەو رێزلێنانە و بەڵێنی ئەوەیان دووپات کردەوە کە بەهەموو توانای خۆیان کار بکەن بۆ بەرەپێشبردنی ئاستی زانستی لە پسپۆڕیانەی کە هەیانە و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەگشتیی.

 

سەرۆکی زانکۆ بەشداریی دەکات لە دووەمین كۆڕبەندی وزەی پاک

ئەمڕۆ سێشەممە 2025.1.21، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و کەریم سلێمان بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و ژمارەیەکى تر لەبەڕێوەبەرە گشتییەکان و سەرۆک و مامۆستایانى زانکۆ و خاوەن كۆمپانیا و بزنسمان و پسپۆڕانی بواری بەكارهێنانی وزەی پاک، لەهەولێرى پایتەخت، لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكی بانكی ناوەندیی عێراق كە پاڵپشتی دارایی سەرجەم ئەو پڕۆژە و بەرهەمانە دەكات كە لەبواری كشتوكاڵیدا پشت بە وزەی پاک دەبەستن، ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمەڵەی مەعەن بۆ پاراستنی مرۆڤ و ژینگە و دامەزراوەیەكی دیكەی عێراقی پەیوەست بە پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵی، دووەمین كۆڕبەندی وزەی پاک، لە پێناو بەهێزكردنی كاری هاوبەش لە سەرجەم سێكتەرەكاندا بۆ بەكارهێنانی وزەی خاوێنی بەردەوام لە شوێنی سەرجەم جۆرەكانی دیكەی وزە كە دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە و زیان بە تەندروستیی مرۆڤ دەگەیەنن، بەڕێوەچوو.

لە وتارێکدا پارێزگارى هەولێر دەستخۆشى لە زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر کرد، کە یەکەم زانکۆیە بایەخی بە بابەتی وزەی نوێ بوونەوە دەدات و بەشی وزەی نوێبونەوەی(الطاقة المتجددة)، کردۆتەوە.

دوای پێشکەشکردنی وتارەکان، سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی کۆڕبەندەکە کرد و هیوای خواست بابەت و دەرئەنجامەکانی ڕەنگدانەوەی ئەرێنی هەبێت لەسەر زیادبوونی بەکارهێنان و سوود وەرگرتن لە وزەی خاوێن.

جێگەى باسە، پرسی ژینگە پارێزی بەشێکی گرنگی کارنامەی حکومەتی هەرێمی كوردستانە، لەپێناو پاراستنی تەندروستیی گشتی و ژینگە و سروشتی كوردستان، بەكارهێنانی وزەی پاک وەك شوێنگرەوەی وزەی بەدەستهاتوو لە سووتەمەنییەكان لەچوارچێوەی ئەو پلانە درێژخایەنە دەبێت و لەم چوارچێوەیەشدا، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بایەخی تایبەتی بەم بابەتە داوە و بۆ یەکەم جاریش بەشێکی بەناوی وزەی نوێبووەوە کردووەتەوە.

 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆبونەوەی لێژنەی کەرتی لەگەڵ گشت سەرۆک بەشەکانی ئەندازیاری کۆلێژ و پەیمانگەکانی رێکدەخات

لەژێر چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بە ئامادەبوونی پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، کۆبونەوەی لیژنەی کەرتی لەگەڵ گشت سەرۆک بەشەکانی ئەندازیاری کۆلێژ و پەیمانگەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێوەچوو.

سەرەتا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا لەلایەن پ.د. ئەیاد زەکی صابر ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر و د.بازیان یونس محی الدین یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ پێشوازی لێکرا، پاشان کۆبونەوەکە لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێوەچوو.


لەم کۆبوونەوەیەدا چەندین تەوەر و بابەتی گرنگی زانستی دەربارەی پرۆگرامەکانی خوێندن تیشکی خرایە سەر، گفتوگۆی زانستی و ئەکادیمی لەسەرکرا، ئامانج و مەبەستی کۆبونەوەکە پێشخستن و تازەکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن و داڕشتنی بەرنامە و کاری داهاتوو بوو، کە خزمەت بە بەرەوپێشچوونی زیاتری کەرتی زانستی خوێندن بکات لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.

 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشکەشکردن بۆ بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان رادەگەیەنێت

بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان لە کۆلیژی تەندروستی و پزیشکی هەولێر پێنج کورسی خوێندن لە بەشەکەدا رادەگەیەنێت.

لە چوارچێوەی بایەخی زانکۆمان بە کۆلێژ و پەیمانگاکان و بەشە زانستییەکانی، پێنج کورسی لە بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان لە کۆلیژی تەندروستی و پزیشکی هەولێر تەرخان کرا کە پێشکەشکردن بەشێوەی ڕاستەوخۆ و لە ڕێگای ئەو لینکەی خوارەوە دەبێت و دواتر چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو کەسانەدا ئەنجام دەدرێت کە داواکاری بۆ وەرگرتن لەو بەشە پێشکەش دەکەن. پێویستە پێشکەشکار دەرچووی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 بێ.


ئەو قوتابیەی وەردەگیرێت ئەگەر لە شوێنی دیکە قوتابی بێت دەبێت کێشانەوەی دۆسیە بکات.
تێبینی:ئەو لینکە تا ڕۆژی شەممە رێکەوتی 25/1/2025 بەردەست دەبێت.

جێی ئاماژە بەشی پەلى دەستکرد و پاڵپشتەكان تاکە بەشە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و لەسەر ئاستی عێراق کە قوتابی دەرچووی ئە بەشە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە پسپۆرى پەلى دەستکرد وپاڵپشتەكان پێ دەبەخشرێت.

بۆ پێشکەشکردنی داواکاری وەرگرتن و بینینی تەواوی رێنماییەکان دەتوانن کلیک لێـــــــــــــرە بکەن