Author Archives: Twana sabah

ئەمڕۆ لە بەشی تەکنۆلۆجیای زانیاری پەیمانگەکەمان هەڵسەنگاندنی پڕۆژەی قوتابیان بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ لە بەشی تەکنۆلۆجیای زانیاری پەیمانگەکەمان هەڵسەنگاندنی پڕۆژەی قوتابیان بەڕێوەچوو، و قوتابیان پڕۆژەکانی خۆیان پێشکەش کرد، وە لەلایەن مامۆستایانی لێژنەی هەڵسەنگاندن تێبینێ و سەرنجی پێویست لەسەر پڕۆژەکان درا بە قوتابیەکان.

 

سیمینارێک لەلایەن دکتۆر فریق غازی مامۆستای بەشی کارگێری کار پێشکەش کر

‎ ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٤-٢-٢٠٢٤ بەئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگا و ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیانی  پەیمانگاکەمان سیمینارێک لەلایەن دکتۆر فریق غازی مامۆستای بەشی کارگێری کار پێشکەش کرا لەسەر سیستەمی خوێندن و پڕۆسەی پێداگۆجی لە درێژەی سیمینارەکەدا باس لە سوودەکانی سیستەمی قوتابی ناوەند و پرۆسەی

پێداگۆجی کرا .

 

 

 

ڕاگر و ئەندامانی ئەنجومەنی پەیمانگای تەکنیکی چۆمان سەردانی بەرێز هەڵگۆرد شێخ نەجیب یان کرد.

ئەمرۆ ٢٠٢٤/٢/٦ ڕاگر و ئەندامانی ئەنجومەنی پەیمانگای تەکنیکی چۆمان سەردانی بەرێز هەڵگۆرد شێخ نەجیب یان کرد بە مەبەستی پێدانی ڕێزلێنانی پەیمانگای تەکنیکی چۆمان بە بەرێزیان لەبەرامبەر ئەنجامدانی ئەو پرۆژە خزمەتگوزاریانەی کە ئەنجامدراون. خۆش بەختانە بەرێزیان بەڵێنی دا کە بەوپەری تواناوە هاوکار و پاڵپشتی پەیمانگاکەمان بێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و خزمەتکردنی پەیمانگامان لە ڕووی پرۆژە خزمەتگوازیەکانەوە بۆیە بە ناوی ڕاگرو تەواوی مامۆستاو فەرمانبەرانی پەیمانگاکەمان سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی جەنابی سەرپەرشتیار دەکەین کە هاوکار و پاڵپشتمان بووە هیوادارین هەمیشە سەرکەوتوو سەرفراز بێت.

پەیمانگای تەکنیکی چۆمان بەشی کارگێڕی دارایی بۆ ساڵی خویندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ دەکاتەوە.

پەیمانگای تەکنیکی چۆمان بەشی کارگێڕی دارایی بۆ ساڵی خویندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ دەکاتەوە.
ئەو بەشە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ دەرچوانی هەردوو بەشی ئامادەیی وێژەیی و زانستی وەردەگرێت ،دەرچوانی ئەو بەشە پسپۆڕی بەدەست دێنن لە بواری کارگێری دارایی و مەشق پێكردنیان لەسەر ئەو كارامەیی و لێهاتنە پێشكەوتوانەی كە پێویستن بۆ خەمڵاندنی مەترسیەكان و قازانجە داراییەكان بەشێوەیەك كە دەرچووان بتوانن لە رێكخراوەكان كاربکەن و لێهاتوویی و ژیریان لە بواری كار زیاتر بكەن .ئەو بابەتانەی لەو بەشە ئەخوێندرێن تایبەتمەندن بە پرۆسە دارایەکان و کارگێری و ژمێریاری دوای تەواوکردنی خوێندن لەو بەشەدا فێرخوازان دەتوانن درێژە بە خوێندن بدەن و بەردەوامبن لەم پسپۆڕیانە.