Author Archives: Twana sabah

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیک پ.د. ئیدریس هەرکی ڕێزلێنانی بەخشی بە راگری پەیمانگای تەکنیکی چۆمان بەبۆنەی بەرزکردنەوەی نازناوی زانستییان

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٤-٥-٢٠٢٣ سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس محەمەد هەرکی لە میانەی بەڕێوەچوونی سێیەمین کۆنفرانسی زانستی قووتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رێزلێنانی بەخشی بە مامۆستا سەروەر راگری پەیمانگای تەکنیکی چۆمان بەبۆنەی بەرزکردنەوەی نازناوی زانستییان

ورۆک شۆپی فەرمانبەر لەنێوان ئەرک ومافدا بەگوێرەی یاسای ڕاژەی شارستانیەتی عێڕاق ژمارە 24ی ساڵی 1960ی هەموار کراو

‎ئەمرۆ یەک شەممە ڕێکەوتی ٤-١٢-٢٠٢٢ وۆرک شۆپێکی دوو ڕۆژە لە پەیمانگاکەمان کۆتایی هات بەسەرپەشتی دڵنیایی جۆری پەیمانگای تەکنیکی چۆمان.
‎ورۆک شۆپی فەرمانبەر لەنێوان ئەرک ومافدا بەگوێرەی یاسای ڕاژەی شارستانیەتی عێڕاق ژمارە 24ی ساڵی 1960ی هەموار کراو ڕۆژانی شەممە و یەکشەمە بۆماوەی نزیکەی چوار کاتژمێر لە هۆڵی بۆڵۆنای پەیمانگاکەمان ئەنجامدرا لەلایەن دوو مامۆستای پەیمانگا( ابراهیم محمد حاجی) و (ژوان حمدامین عبدڵڵە).
‎ ئەم وۆرک شۆپە دەرگای کردەوە بو گفتوگۆی چروو پر لەبارەی زۆرێک لەبابەتەکانی تایبەت بە ماف و ئەرکی فەرمانبەران بە تایەت لەڕووی پلەبەرزکردنەوە و سەرمووچە و گواستنەوە و مافی مۆڵەتەکان و چەندین ئەرک کە فەرمانبەر لەسەر شانیەتی، سەرەڕای ئەوە تیشک خرایە سەر بونی چەندین کەلێن لەم یاسا و ڕێنماییانە و چۆنیەتی پەنابردنە بەر دادگای کارگێڕی لەلایەن فەرانبەران لەکاتی بونی کێشەی کارگێڕی .