بەناوی بەڕێز⁄ پ.ی. اومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر لە ڕۆژی جیھانی پەرستاران پیرۆزبای لە سەرجەم پەرستارانی جیھان و کوردستان دەکەین لەم یادە ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین لە خزمەت کردنی ناوەندە تەندروستیەکان
رێکەوتی: ٤-٥-٢٠٢٣
ئەمڕۆ پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر ئاهەنگی وێنەگرتنی دەرچوونی بۆ قوتابیانی خوێندنی ساڵی 2022-2023 بۆ سەرجەم بەشەکانی پەیمانگە سازکرد
ئەمڕۆ ڕێکەوتی:٢٠٢٣/٥/٣
بەڕێز پ.د. ادریس محمد طاهر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی ھەولێر سەردانی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێری کرد. لەلایەن بەڕێز پ.ی اومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر پێشوازی لێکرا. دواتر سەردانی بەشە زانستیەکانی پەیمانگای کرد و ھۆڵ وتاقیگەکانی قوتابیانی بەسەر کردەوە
بەناوی بەڕێز پ.ی. اومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی ھەولێر بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایى ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی پەیمانگەمان دەکەین هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە هۆی خێر و خۆشی و خوای گەورە عیبادەتی هەموو لایەکی قبوڵ کردبێت