Author Archives: muhammad mahmood

ڤیســتیڤاڵــی ڕۆژی پەیمــانگــە بەڕێوەچـوو

ئەمڕۆ (١٠/٤/٢٠٢٥) بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ (پ.د.ئیدریس محمد تاهیرهەرکی ) و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ (پ.ی د. ئازاد حسن) و (پ.ی.د بۆتان مجید حداد )و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ وڕاگری پەیمانگە( پ.ی.د.تیران جمیل پیرۆ)وبەرپرسی ناوچەی ئاسۆ (د.ئامانج نجم الدین برادۆستی) یاوەرانی و یاریدەدەری ڕاگر (د.طارق ویسی صادق)و ئەندامانی ئەنجومەنی پەیمانگە ومامۆستایان فەرمانبەران و قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر ڤیستیڤاڵی ڕۆژی پەیمانگە بەڕێوەچوو.
کەپێک هاتبوو لەم چاڵاکیانەی خوارەوە :
قوتابیان بەهرەکانی خۆیان پێشکەش کرد
بەشداریکردنی کۆمەڵیک کۆمپانیای پزیشکی
وە ڕەخساندنی هەلی کار و وەرگرتنی سیڤی پیشاندانی بابەتەکانیان

هەروەها کردنەوەی تاقیگەی پێشکەوتووی زیرەک بۆ بەشی پەرستاری
لە کۆتایی ڤیستیڤاڵەکە سەرۆکی زانکۆ سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ رێکخەرانی ئەم ڤیستیڤاڵە

وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی تایبەت بە کوالیتی هەوا و ئاستەنگە تەندروستییەکان بە بۆنەی ڕۆژی تەندروستى جیهانی بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ بەرواری (٧/٤/٢٠٢٥) پ.ی.د.تیران جمیل پیرۆبە نوێنەرایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێربەشداربوو لە  وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی تایبەت بە کوالیتی هەوا و ئاستەنگە تەندروستییەکان بە بۆنەی ڕۆژی تەندروستى جیهانی کە لە زانکۆی جیهان-هەولێربەڕێوەچوو، کە چەندین بابەت پێشکەشکران لەلایەن ڕێکخەرانی وۆرکشۆپەکە .

پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر، یادی کیمیابارانی هەڵەبجەی بەرز راگرت

بۆ بەرز راگرتنی یادی 37 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە، ئەمڕۆ 2025/3/16، بەڕێز ڕاگری پەیمانگە پ.ی. د. تیران جمیل پیرۆ ، یاریدەدەری ڕاگر د طارق ويسي صادق وە ئەندامانی ئەنجومەنی پەیمانگە و بەڕێوبەر هۆبەکان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگە پێنج خولەك ماتەمینیان نیشاندا بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەوکارەساتە.

مەراسیمێکی شایستەی ڕێزلێنان بۆ مامۆستایانی خانەنشین ڕێکخرا

ئەمرۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ رێکەوتی ٢٧/٢/٢٠٢٥ لە مەراسیمێکی شایستە خەڵاتی ڕێز لێنان بەخشرا بە مامۆستایانی خانەنشینی پەیمانگەکەمان بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری پەیمانگە ( پ.ی.د.تیران جمیل پیرۆ ) وە بەڕێز یاریدەدەری ڕاگر (د. طارق ویسی صادق )وەگشت سەرۆک بەشە بەڕێزەکان و بەرپرسی هۆبەکان و بەشێک لە مامۆستا و فەرمانبەران.
لە مەراسیمەکە لەلایەن بەڕێز ڕاگری پەیمانگە خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە هەریەک لە