ڕۆژی دووشەممە ٩/١٢/٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی بەڕێز (د.تیران جمیل پیرۆ ) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر ڤیستیڤاڵی ساڵانەی زانستی خۆراك لە پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی بەڕێوەدەچێت لە کاتژمێر ١١ پێش نیوەڕۆ ، کە چەندین نمایشی تێدا ئەنجام دەدرێت
ئەمڕۆ ٥/١٢/٢٠٢٤ وۆرك شۆپێك لەژێر ناونیشانی (Open –Book examination) بە ئامادەبونی بەڕێز( د.تیـران جمیـل پیـرۆ ) ڕاگـری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر و بەرپرسی رێکخراوی مامۆستایان (م.کۆڤان) و بەشێك لە مامۆستایان لە پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر لەلایەن دڵزار سدیق ئەنوەر مامۆستا لە کۆلێژی پەرستاری زانکۆی هەولێری پزیشکی بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ ٢/١٢/٢٠٢٤ بەڕێز ( د.تیـران جمیـل پیـرۆ ) ڕاگـری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر و بەشێك لە مامۆستایان وقوتابیان لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداریان کرد لە پانێڵيک لەژێر ناونیشانی ”کاریگەرییەکانی توندوتیژی لەسەر خيزان” کە بەهاوبەشی لەنێوان زانکۆمان و یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەبۆنەی هەڵمەتی نیشتمانی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان ئەنجامدرا.
ئەمرۆ٢٨/١١/٢٠٢٤ بەشێک لە ماموستایانی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر کە پێکهاتبوون لە (ماموستا هنا ، م. محرەم ، د. سەردار و د. سەروەر، م. پشتیوان) لە ژێر چاودێری( د تیـران جمیـل پیـرۆ) راگـری پەیمانگە وۆرك شۆپێك لەسەر بابەتی نەخۆشی شەکرە ئەنجام درا،کە تێیدا هۆکارەکان و چارەسەری ئەم نەخۆشیە پێشکەش کرا