بە ئامادەبوونی پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی،پ.ی.د.یوسف مستەفا رەسول یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان ڕاگری پەیمانگە (د.تیران جمیل پیرۆ) یاریدەدەری ڕاگر (د.طارق ویسی صادق) مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان ئەمڕۆ 17-12-2024 ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕاگیرا لە پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر
ئەمڕۆ ١٥.١٢.٢٠٢٤ بەێز ڕاگری پەیمانگە (پ.ی.د.تیران جمیل پیرۆ ) و یاریدەدەری ڕاگر (د.طارق ویسی صادق ) لەیەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکان و لێژنەی تاقیکردنەوەکانی بەسەرکردەوە بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان
بەشداری کردنی راگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر(د.تیران جمیل پیرۆ) وەک نوێنەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرلە پانێلەک لەچوارهمین كۆنفرانسی زانستى تهندروستی ئافرهتان كه لهلایهن سهنتهری توێژینهوه و فێركردنی تهندروستی ئافرهتانی زانكۆی ههولێری پزیشكی به ههماههنگی لهگهل زانكۆیكاثۆلیك له ههولێر بەرێوەچوو . جێگای باسە کۆنفراسەکە رۆژانی (١٢–١٤ / ١٢ / ٢٠٢٤ ) بەردەوام دەبێت تێیدا چەندین تۆێژینەوەیزانستی تاوتوێ دەکرێت .
ئەمڕۆ بەرواری ٩/١٢/٢٠٢٤ بەڕێز(پ.ی.د.تیران جمیل پیرۆ) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بەیاوەری یاریدەدەری ڕاگر (د.طارق ویسی صادق) پێشوازیان کرد لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بەڕێز (د .ئازاد حسن قادر ) بەڕێز بەرپرسی ناوچەی زانکۆ (د ئامانج نجم الدین ) و ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر (پ.ی.د.مراد امیر احمد ) م.بهزاد حلمی حسێن بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ، سەرمەند حەمید بەڕێوەبەری کارگێری و خۆیەتی سەرۆکایەتی زانکۆ. وە بە ئامادەبونی گشت سەرۆکی بەشەکانی پەیمانگەو مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان.
کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڤیستیڤاڵی زانستی خۆراك سەردانی پەیمانگەیان کرد کە ڕێخرابوو لەلایەن بەشی ئافرەتان و لەدایکبوون . کاتژمێر ١١ پێش نیوەڕۆ ڤیستیڤاڵەکە بەڕێوەچووکە ساڵانە چاڵاکی لەم جۆرە لە پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بەڕێوە دەچێت.
لە فێستیڤاڵەکەدا وێڕای نمایشکردنی شانۆگەرییەک لەلایەن قوتابیانی بەشی ئافرەتان و لەدایکبوون، هاوکات کتێبێک لە نووسینی م.پشتیوان محمد ناسێندرا و دواتر فێستیڤاڵی خۆراک کە تیایدا ژمارەیەک خۆراک و شیرینی نمایشکران و باس لە سوودە تەندروستییەکانی کرا.
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و بەشداربووانی دیکە دەستخۆشیان لە راگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر و رێکخەرانی ڤێستیڤاڵەکە کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن.