Author Archives: karez hamad

راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر وەک قسەکەری سەرەکی بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەولەتی دەکات

راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر وەک قسەکەری سەرەکی بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەولەتی دەکات

راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر وەک قسەکەری سەرەکی بەشداری چوارەمین کۆنفرانسی نێودەولەتی پەروەردەو فێرکردنی ECET2024کرد.

ئەمرۆ چوارشەممە، ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، وەک قسەکەری سەرەکی بەشداری کۆنفرانسی نێودەولەتی پەروەردەو فێرکردن کرد کە ناسراوە بە ECET2024 بە سمینارێک لە ژێر ناونیشانی (“ ستراتیژییەسەرەکییەکان لە بنیادنانی پۆلە دادپەروەر و گشتگیرەکان”)، بۆ ژمارەک لە ئەکادیمیست و مامۆستایان و پەروەردەکان پێشکەشکرد.

کۆنفرانسەکە بەشێوەی ئۆنلاین بەرێوەچوو تیشکخرایە سەر فرەچەشنی ناوپۆل و ئەو هۆکارانەی کەدەبێتە هۆی فرەچەشنی و گشتگیری، راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگوسۆر کە سمینارێکی تێدا پێشکەشکرد باسی لە چۆنیەتی لەبەرچاوگرتنی ئەو هۆکارانە کرد کە دەبنە هۆی فێربونێکی باشتر بۆ هەموو چین و توێژەک .

هەروەها، لە بەشی دووەمی سمینارەکە دکتۆر (طالب محمدشریف عمر)، راگری پەیمانگەی تەکنیکی میرگەسۆر تیشکی خستەسەر دروستکردنی پۆلێکی دادپەروەرانە چۆنیەتی جێ بەجێکردنی ئەو ستراتیجانەی کە مامۆستا پێویستە لە پلان و کورس بوک و وانەکانی جێبەجێبکات بۆ ئەوەی ژینگەیەکی فێرکردن بۆ هەموو ئەو قوتابیانەی لە بارودۆخی جیاوازدان و لە پۆلێکدا کۆکراونەتەوە دەرفەرت برەخسێنرێت بۆ فێربوون.

شایانی باسە، قوتابخانەکانی Stirling بە هاوکاری زانکۆی کامبریج و ژمارەیەک لە زانکۆکان، لە نێوانیان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هاوکاری دەکرێن بۆ رەخساندنی ئەم جۆرە کۆنفرانسە کە بتوانن ژینگەیەکی ئەکادیمی برەخسێنن بۆ فێربون و داهێنان کردن لە بوارە جیاجیاکان.

ڕاگەیاندنیپەیمانگەیتەکنیکی_مێرگەسۆر

 

یەکەم خولی راهێنانی مامۆستایانی نێودەولەتی بۆ پەرەپێدانی تواناکان دەستیپێکرد

یەکەم خولی راهێنانی مامۆستایانی نێودەولەتی بۆ پەرەپێدانی تواناکان دەستیپێکرد

ئێوارەی ڕۆژی شەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2024 یەکەم خولی راهێنانی مامۆستایانی نێودەولەتی بۆ پەرپێدانی تواناکان دەستپێکرا.

یەکەمین خولی راهێنانی مامۆستایانی نێودەولەتی بۆ پەرەسەندنی تواناکان بە ئامادەبونی، هەریەک لە پ.د.ئیدرس محمد تاهر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.ی.د. بۆتان مجید یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، د. تالب محەمەد شەریف ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێڕگەسور، پ.ی.د. رەنج سیروان بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆ دەستی پێکرد، ئەم خولە بۆ زیاتر پەرەپێدان و گەشەپێدانی هاوبەشە و دەولەمەندکردنی وانە پراکتیکیەکانی بواری پەروەردە خوێندنی باڵایە بۆ ناسینی جیهان لە رێگای شارەزایانی هاوبەش و ئالۆگۆڕی کەلتوری و دروستکردنی ئەزمونێکی بەهێز بۆ قوتابیان لە هۆشیاری کەلتوری و داهێنان و دروستکردنی دەرفەتێک کە هەموان تواناکانیان بخەنە گەڕ بۆ فێربونی زانست.

خولەکە بۆ زیاتر لە 50 مامۆستای زانکۆ و زیاتر لە 20 مامۆستا و بەرێوەبەر و سەرپەشتیارانی پەروەردەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرایەوە، کە بۆ ماوەی 3 مانگ بەسەرپەرشتی مامۆستایانی کۆلیجی پۆرتڤل بەردەوام دەبێت بە شێوەیەکی پرۆفیشنال.

ئەمەش لە کاتێکدایە، کە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و پۆرتفل کۆلێژی ئەمریکی بونەتە دەستە خوشکی یەکتر لە کالیفۆرنیا .

پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر هەمیشە لە رێگای پەیوەندیە ئەکادیمیەکانی هەولیداوە کاربکات بۆ پێگەیاندن و خزمەتکردنی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەلگا.

ڕاگەیاندنیپەیمانگەیتەکنیکی_مێرگەسۆر

 

ڕاگری پەیمانگە لێژنەی وەرگرتنی قوتابیانی تازە وەرگیراو بەسەر دەکاتەوە

ڕاگری پەیمانگە لێژنەی وەرگرتنی قوتابیانی تازە وەرگیراو بەسەر دەکاتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/11/2024 بەڕێز ( د.طالب محمد شەریف عمر ) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، سەردانی لێژنەی پێشوازی لە قوتابیانی تازە وەرگیراو بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ئەکادیمی 2024-2025 کرد، ڕاگری پەیمانگە هەموو ئاسانکاریەکی خستەڕوو لە ڕایکردنی مامەڵەی وەرگرتنی قوتابیانی تازە وەرگیراو لە پەیمانگە و لە نزیکەوە چاوی کەوت بە قوتابیان و کەس و کاریان و هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان خواست لە ئایندەدا.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

 

ڕاگری پەیمانگە بەشداری کرد لە مەراسیمی بەخشینی ڕێزلێنان بە قوتابیانی پۆلی 12 لە قوتابخانەی یادی ناحکومی

ڕاگری پەیمانگە بەشداری کرد لە مەراسیمی بەخشینی ڕێزلێنان بە قوتابیانی پۆلی 12 لە قوتابخانەی یادی ناحکومی

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/11/2024 بە ئامادەبوونی نوێنەری جەنابی ڕێزدار مەلا مستەفا بارزانی و بەرپرسانی حزبی و حکومی قەزای مێرگەسۆر بەڕێز ( د.طالب محمد شەریف عمر) بەشداری کرد لە مەراسیمی بەخشینی ڕێزلێنان بە قوتابیانی پۆلی 12 لە قوتابخانەی یادی ناحکومی کە پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا لە سەر ئاستی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و کە نمرەی بەرزیان بەدەستهێنا وە.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر
یەکشەممە 10/11/2024