Author Archives: karez hamad

خولێکی فریاگوزاری و بەرگری شارستانی لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو

خولێکی فریاگوزاری و بەرگری شارستانی لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو

رۆژی دووشەممە 6ی نۆڤەمبەری 2023، پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی مێرگەسۆر خولێکی فریاگوزاری و بەرگری شارستانی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابییان بەڕێوەبرد.

خولەکە بە سەرپەرشتی بەرێوەبەری بنکەی بەرگری شارستانی مێرگەسۆر بەرێز رائید معتاج علی حمۆ، و کارمەندانی بەڕێوبەرایەتییەکە لەناو کەمپسی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو کە تیایدا یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگە، سەرۆکی بەشە زانستییەکان و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان ئامادەیبوون.

شیاوی باسە لە خولەکەدا ڕێنمایی پێویست بۆ کاتی روودانی رووداوی نەخوازراو بە ﻗﻮﺗﺎﺑﯿﺎن و فەرمانبەران و ﻣﺎﻣﯚﺳﺘﺎﯾﺎن درا، کە خۆی لە ﻓﺮﯾﺎﮔﻮزاری سەرەﺗﺎﯾﯽ و ﭼﯚنیەﺗﯽ ﺧﯚ ﭘﺎراﺳﺘﻦ لێیان، هەروەها ﭼﯚنییەﺗﯽ رووبەڕووبوونەوە و ﮐﯚﻧﺘڕۆل ﮐﺮدﻧﯽ ڕووداوەﮐﺎن بەﮔﺸﺘﯽ باسکرا و بەشداربووان و سەرپەرشتیارانی خول تاقیکردنەوەیەکیان ئەنجامدا و بە شێوەیەکی پراکتیکی ئاگرێکیان کۆنترۆڵ کرد.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر#

لە ژێر دروشمی “خۆڕاگری و خۆبنیاتنان”ئاهەنگی یەکەمین خولی دەرچوونی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو

لە ژێر دروشمی “خۆڕاگری و خۆبنیاتنان”ئاهەنگی یەکەمین خولی دەرچوونی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ بە بەشداری بەڕێز مەلامستەفا بارزانی، و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای حکومەت، ڕێورەسمی ئاهەنگی یەکەمین خولی دەرچوونی قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو.

لە کۆتایی ڕێورەسمەکەدا لە لایەن بەرێز مەلامستەفا بارزانی‌ـیەوە دەرچووانی خولی یەکەمی پەیمانگە خەڵات کران، هاوکات ستافی پەیمانگە و قوتابییان زۆر سوپاسی بەڕێز مەلا مستەفایان کرد لەپای خەمخۆری و هاوکاری و پشتیوانیکردنی بەردەوامی بەڕێزیان لە پەیمانگە.

راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

گۆرانکاری لە دوو پۆستی کارگێری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر دەکرێت

گۆرانکاری لە دوو پۆستی کارگێری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر دەکرێت

رۆژی شەممە ڕێکەوتی 2023/10/14 بە ئامادەبوونی بەرێز د.طالب محمد شریف ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و بەشێک لە مامۆستاو فەرمانبەران گۆرانکاری لە پۆستی یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشی کارگێری کار کرا.

لە سەرەتای مەراسیمەکە بەرێز ڕاگری پەیمانگە، وتارێکی پێشکەشکردو وێرای دەست خۆشی لە یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشی کارگێری کار بۆ ئەوماوەیەی کە لەگەلمان وەک یەک تیم خۆنەویستانە کاریانکردووە و، هیوای تەمەن درێژی بۆ خواستن لە ئەرک و کاری نوێیان،

لە کۆتایدا سوپاس و پێزانینان پێبەخشرا گۆرانکاریەکان بەم شێوەیەبوو:-

1-لێبوردن (م.امینە ایوب سلێمان ) لە ئەرکی یاریدەدەری ڕاگر و، ڕاسپاردنی (م.سەربەست ناصر) بە ئەرکی یاریدەدەری ڕاگر

2-لێبوردنی (م.هەژار جوهر) لە ئەرکی سەرۆک بەشی کارگێری کار و ڕاسپاردنی (م. فەریدە علی عوسمان)/ بە ئەرکی سەرۆک بەشی کارگێری کار

راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

دابەشکردنی بروانامە و سوپاس پێزانین بەسەر مامۆستایان و بەشداربووانی خول

دابەشکردنی بروانامە و سوپاس پێزانین بەسەر مامۆستایان و بەشداربووانی خول

رۆژی دووشەمە ڕێکەوتی 2023/10/2 لە چوارچێوەی کاروچاڵاکییەکان و بەردەوامی پێشتخستنی تواناکان بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەرێز د. طالب محمد شریف و یاریدەدەری ڕاگر و بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران قوتابیان، بروانامەی بەشداریکردن بەسەر ئامادەبووان و بروانامەی رێزلێنان بەسەر مامۆستایانی خولی پەرەپێدنی زمانی ئینگلیزی دابەشکرا.

ئەم خولە بۆ ماوەی (١) مانگ لە ڕێکەوتی 2023/8/1 تاوەکو 2023/9/1 لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەرێوەچوو لەژێر ناونیشانی( خولی هاوینە بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی و پێشتخستنی تواناکان) ، کە بۆ کەس و کاری شەهید و ئەنفالکراوەکان بە خۆرایی بوو.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر.