Author Archives: karez hamad

بەرێوەچوونی دیدارێک لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

[12/16/2024 10:00 PM]
بەرێوەچوونی دیدارێک لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 16ی کانوونی یەکەمی 2024، پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێکخراوی (UNFPA) دیدارێک تایبەت بە “داخستنی هەڵمەتی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و کچان و یادی جارنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ ئەنجامدا.

بە ئامادەبوونی ئەمینداری گشتی باڵای خانمان و گەشەپێدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان د.خانزاد احمد ، جێگری کونسولی گشتی لە کونسولخانەی نەتەوەیەکگرتوەکانی ئەمریکا خاتو پامێلا هاک، نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان un women بەرێز ئەجای مەدیوەلی و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسی حزبی و حکومی و ئەمنی دەڤەرەکە.

سەرەتای دیدارەکە ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر د.طالب محمد شریف وتارێکی پێشکەشکرد
دەقی وتارەکە:-

به‌ناوی خودای گه‌وره‌ و مێهره‌بان

-میوانانى خۆشەویست ،بەرپرسانی حکومی و حیزبی لە هەر پێگە و مەقامێکدابن

  • بەرێز نوێنەری نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
  • بەرێز نوێنەری نویسنگەی جەنابی مەلا مستەفا بارزانی
    -پەرلەمانتاران ..
    –میوانانی تایبەت ، پامێلا هاک جێگری کونسۆلی گشتی لە کۆنسولخانەی گشتی ویلایەتە یەکگروەکانی ئەمریکا لە هەولێر
  • نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان، ئەجای میداوەلی
    -فەرمانبەر و مامۆستایان و قوتابیانی ئازیز
    ئەم کاتەی هەموولایەکتان باش و زۆر بەخێربێن.

خۆشحاڵین کە بە ناوی ئەنجومەنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر\زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرو، ئەنجومەنی بالای خانمان و گەشە و پێدان، زۆر بەگەرمی بەخێرهاتنتان دەکەم. ئەمرۆ، لە چوارچێوەی هەڵمەتی هۆشیاری ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پشتگیریکراوە، بەشداردەبین بە ئەنجامدانی دیدارێک بە هاوبەشی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوکاری UNFPA، تایبەت بە داخستنی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی دژ بە توندوتیژی و یادکردنەوەی جارنامەی مافەکانی مرۆڤ.

بەڕێزان :
هەروەک دەزانین لەم چەند ساڵەی دواییدا، لە ٢٥ نۆڤەمبەری هەموو ساڵێک، کەمپینی هۆشیاریی شانزە ڕۆژەی دژی توندوتیژی خێزانی و ئافرەتان کۆدەنگی جیهانی و، پاڵپشتی هەرێمی بەدەستهێناوە.

لەم ڕوانگەیەوە، دامەزراوەکان و ئێمە لە ناوەندە ئەکادیمیەکان، بە ئەرکی خۆمانی دەزانین کە بەشداربین لەم جۆرە هەڵمەتانە بۆ هۆشیارکردنەوەی زیاتری تاکەکانی کۆمەلگا لەسەر فۆرمەکانی توندوتیژی خێزانی و پاراستنی زیاتری ئاشتەوایی کۆمەلایەتی.

ئامادەبووانی بەڕێز :
توندوتیژی دژی ئافرەتان تەنیا پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ نییە؛ بەڵکو بەربەستێک و ڕێگرێکە لەبەردەم ئاشتی و گەشەپێدان و دادپەروەری کۆمەڵایەتیدا.
توندووتیژی بەو واتایەی کە هەر کردەیەک بەمەبەست ئەنجام بدەیت و، ببێتە مایەی زیانگەیاندن، یان ئازاری جەستەیی یان جنسی، وەیان هەڕەشەکردن: وەک دەربڕین و وتاری ڕق و کینەو تەنانەت بەرزی تۆنی دەنگ، وشەی نابەجێ، بریندارکردنی هەستی دەروونی، تاوەکو نادادپەروەری لە کاردا. کەئەمەش لەسەر ئاستی تاک ، خێزان و جڤاک، بەدیدەکرێت.
کەواتە، توندووتیژی دژ بە ئافرەتان پێشێلکارییەکی زەقی بنەڕەتی مافەکانی مرۆڤە؛ نزیکەی 1\3 کە دەکاتە ڕێژەی ٪30 لە سەرئاستی جیهان، ئافرەتان بە شێواز و فۆرمی جیاواز ڕووبەرووی توندوتیژی خێزانی دەبنەوە، ئەمە لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی ئافرەتان و یەکسانی جێندەری و رێکخراوی جیهانی WHO هەروەها World .bank پشتڕاستکراوەتەوە.
توێژینەوەکان ئەوە دەسەلمێنن، کە هیچ کۆمەڵگایەک بەدەرنیە لە توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، بەڵام بە ڕێژەی جیاواز و شێوازی جیاواز. بۆنمونە، ڕێژەی توندوتیژی و هەراسانکردنی ئافرەتان لەکیشوەرەکانی ئەمریکا و ئەورپا و ئەفریقا و رۆژهەلاتی ئاسیا زۆر زیادی کردووە. کەواتە، توندوتیژی لەوڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر و، ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی تر جیاواز خۆی دەنوێنێت.

بەرێزان:
پەروەردە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم هەڕەشەیە. پێویستە لە سەر ئێمە، قوتابیانمان بەهێزتر بکەین بەو زانیاری و لێهاتووییانەی کە بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە مامەڵەبکەن بەتایبەتی لەگەل کردە ئۆنلاینەکان وچۆنیەتی مامەڵەی دروست لەگەڵ دنیای تازەی تەکنەلۆژی و کەناڵە زۆرو زەبەندەکانی سۆشیال میدیا. زۆرگرنگە فێربکرێن و هۆشیاربکرێنەوە لەبارەی هۆکارەکان و دەرئەنجامەکانی توندوتیژی لە سەر تەندروستی مرۆڤ.
زۆر پێویستە ببپڕژێنە سەر گرنگی پەروەردەکردنی کولتوری و ڕێزگرتن و هاوسۆزی لەم بوارەدا. بۆ سەرخستنی تەواوی ئەم پڕۆسەیە پێویستی زۆرمان بە وەبەرهێنان لە جۆرێکی پەروەردەیە، کە هەر لە تەمەنێکی بچووکەوە کولتووری یەکسانی جێندەری و ڕوانینی مرۆیی لە نێو تاکەکانیدا بچەسپێنێت.

ئامادەبووانی بەرێز

Karez Abdulwahhab, [12/16/2024 10:00 PM]
ئەمڕۆ کە ئەم دیدارە لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆرو لە دەڤەری سەربەرزی بارزان بەڕێوەدەچێت، ئەو ناوچەیەی مێژوویەکی گرنگ و کولتورێکی مەزنی مرۆیی و پێشەنگی، لەبواری پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی هەیە.
دەڤەرێک بە هەمەڕەنگی ئاینی و نەتەوەیی ناسراوە. کە سەربووردەیەکی دوور و درێژ و بەناوبانگی لە پاڵپشتیکردنی ئاشتییانە و بەخشندەیی خێزانی و دژ بە هەموو توندوتیژییک هەیە.
واتە، هەموو کات چارەسەری داهێنەرانە و ئاشتیانە پێشکەش بە تاک و خێزان و کۆمەڵگا دەکات لە گشت بوارەکاندا. ئەمڕۆش بارزان هەر بە پێشەنگ دەمێنێتەوە لە بەرەوپێشبردنی هەماهەنگی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کولتوری ئاشتیخوازانەیی لە هەرێمی کوردستان و تەواوی عێراقدا.

بەرێزان:
بەشداری کارا و چاڵاکانەی ئافرەتی کورد لەم دەڤەرە، هاوشانی پیاوەکانی، لە کۆڕی خەبات و تێکۆشان بەڵگەی حاشاهەڵنەگری نیشاندانی پێگەی ڕاستەقینە و ڕۆڵی خۆراگری و بەهێزی دیاری ئافرەتانە، وەک مرۆڤێکی خاوەن شکۆو ویست و بوون و کەسایەتی تایبەتی خۆی، کەئەمەش لە ڕوانینی ئەرێنی پیاو بۆ ئەم پێگە بەهێزەی ئافرەت لەم دەڤەرە نیشان دەدات.
بۆیە، ئەم چالاکییە دەبێتە سەکۆیەک بۆ شارەزایان لە هەر بوارێدا، تاوەکو لەم دیدارە بەشداربن و تێڕوانینەکانیان لەبارەی پەروەردە و کولتوری ئاشتەوایی و بەخشندەیی دەڤەرەکە و پێکەوەژیان و لێکتێگەیشتن لەگەڵ یەکتردا بخەنەڕوو.

میوانداریکردنی ئەم دیدارە لەناوەندێکی زانستی ومەعرییفی وەک پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، گرنگی تایبەتی خۆی هەیە لە دەڤەرێک کە پێشەنگە لە مێژوو و کولتوری فرەچەشنی و یەکسانی و دژ بە توندوتیژی. هەر بۆیە، ئەم جۆرە چاڵاکیانە هەم ڕێزگرتنێکە لە میراتی بەخشندەیی و ئاشتیخوازی کەسایەتی نەتەوەیی و ئاینی و شێخانی ناوچەکە، لە هەمانکاتدا، دەرفەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بە هەموو جۆرەکانی لەناو کولتوری ئێمەدا بەهێزتر دەکات.
ئێمە دەمانەوێت لەم پێگە مەعریفی و ئەکادیمییەی خۆمانەوە بەشداری چالاکانەی ئەم هەڵمەتە بکەین، لە ڕێگەی کاراکردنی تاکەکان و بە گەڕخستنی زیاتری توانا مرۆییەکان بۆ ڕەخساندنی هەلیکار و بەشدرای پێکردنی ئافرەتان لە بەڕێوەبردن و بەڕەوپێشبردنی زیاتری ناوچەکەمان.

ئازیزان:
سوپاس بۆخوا، کە ئەم دەڤەرە بە تایبەت و هەرێمی کوردستان بەگشتی، بەراورد بە وڵاتان و شوێنەکانی تر، توندوتیژی خێزانی و دژبە ئافرەتان زۆر کەمترە، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ گرنگی پێدانی تەواو بە ئەمن و ئاسایشی تاک و کۆمەڵگە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و، خەمخۆری خودی جەنابی سەرۆک وەزیران ڕێزدار مەسرور بارزانی بە تایبەت.

لە کۆتایدا…
وێڕاى بەخێرهێنانى دووبارەى ئێوەی بەڕێز، سوپاسى تایبەتى پانیلستانی بەڕێز دەکەم و، هیوادارم بەگفتوگۆی ئەکادیمی و زانستیانە، بە ئەنجامى باش و بەسوود بگەین، تا بتوانین باشتر مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسە گرنگە بکەین ، ئومێد دەکەم ئەم دیدارە ببێتە مایەی هۆشیاری زیاتری تاکەکان بۆ پاراستنی
بەرژەوەندی گشتی لە ولات و کۆمەلگەی ئێمەدا زۆر سوپاس

پانێلی یەکەم :- داخستنی هەڵمەتی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و کچان و یادی جارنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ”
بەرێوەبەری پانێل:- م.چنار بابەکر بارزانی- مامۆستا لە زانکۆی سەلاحەدین
پانێلیست:- نێرگز بایز- ئەکادیمیست و مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر
پانێلیست:- مقەدەمی پۆلیس – زیبا مەلا عبداللە
پانێلیست- معروف حسن – کەسوکاری جینۆسایدکراو

لە کۆتای دیدارەکە بروانامەی بەشداریکردن بە بەڕێوەبەری پانێل و پانێلیستەکان درا، قەلغانی رێزلێنانیان بە کۆمەلێک ئافرەتی دەڤەرەکە بەخشرا کە خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە سەروەرین رۆلێکی دیار و كاریگەریان هەبووە لە شۆڕش و خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا بوونەتە قوتابخانەیەک بۆ پێگەیاندنی چەندین ئافرەتی بەتوانا و سەرکردە شورەشگرێر بە نوێنەرایەتی سەدان ئافرەتی دیکەی بارزانی ئەم رێزلێنانانیان وەرگرت.

راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر.

 

ڕێوڕەسمی دوەمین خولی دەرچووانی قوتابییانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو

ڕێوڕەسمی دوەمین خولی دەرچووانی قوتابییانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ دووشەممە 2ـی کانوونی یەکەمی 2024،لە هۆلی کۆنفرانسی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، بەبەشداری ڕێزدار (مەلامستەفا بارزانی)، و ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، د.طالب محمد شریف عمر راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی ڕێوڕه‌سمی دووەمین خولی دەرچووانی قوتابییانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆرلە ژێر دروشمی ( خولی نیشتمانسازی بە پشتیوانی زانست و کارامەیی) بەڕێوەچوو.

لە ڕێوڕەسمەکە كه‌ خانه‌واده‌ی قوتابییانی ده‌رچووان ئاماده‌ بوون، دوای پێشكه‌شكردنی چه‌ند وتارێك و به‌خشینی بڕوانامه‌ی دیبلۆمی ته‌كنیكی به‌ده‌رچووانی ساڵی خوێندنی (2023-2024)، له‌لایه‌ن ڕاگری پەیمانگە و سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر .
پاشان ، لۆگۆی رێزلێنانی ئەنجومەنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر لەلایەن جەنابی ( مەلا مستەفا بارزانی) بەخشرایە یەکەمی سەر ئاستی پەیمانگە بۆ خوێندنی بەیانیان و ئێواران

هەروەها لەلایەن نوسینگەی ڕێزدار (مه‌لامسته‌فا بارزانی) خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌سه‌ر یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می سه‌ر ئاستی به‌شه‌كانی پەیمانگە دابه‌شكرا.

ڕاگەیاندنیپەیمانگەیتەکنیکی_مێرگەسۆر

 

راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر وەک قسەکەری سەرەکی بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەولەتی دەکات

راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر وەک قسەکەری سەرەکی بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەولەتی دەکات

راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر وەک قسەکەری سەرەکی بەشداری چوارەمین کۆنفرانسی نێودەولەتی پەروەردەو فێرکردنی ECET2024کرد.

ئەمرۆ چوارشەممە، ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، وەک قسەکەری سەرەکی بەشداری کۆنفرانسی نێودەولەتی پەروەردەو فێرکردن کرد کە ناسراوە بە ECET2024 بە سمینارێک لە ژێر ناونیشانی (“ ستراتیژییەسەرەکییەکان لە بنیادنانی پۆلە دادپەروەر و گشتگیرەکان”)، بۆ ژمارەک لە ئەکادیمیست و مامۆستایان و پەروەردەکان پێشکەشکرد.

کۆنفرانسەکە بەشێوەی ئۆنلاین بەرێوەچوو تیشکخرایە سەر فرەچەشنی ناوپۆل و ئەو هۆکارانەی کەدەبێتە هۆی فرەچەشنی و گشتگیری، راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگوسۆر کە سمینارێکی تێدا پێشکەشکرد باسی لە چۆنیەتی لەبەرچاوگرتنی ئەو هۆکارانە کرد کە دەبنە هۆی فێربونێکی باشتر بۆ هەموو چین و توێژەک .

هەروەها، لە بەشی دووەمی سمینارەکە دکتۆر (طالب محمدشریف عمر)، راگری پەیمانگەی تەکنیکی میرگەسۆر تیشکی خستەسەر دروستکردنی پۆلێکی دادپەروەرانە چۆنیەتی جێ بەجێکردنی ئەو ستراتیجانەی کە مامۆستا پێویستە لە پلان و کورس بوک و وانەکانی جێبەجێبکات بۆ ئەوەی ژینگەیەکی فێرکردن بۆ هەموو ئەو قوتابیانەی لە بارودۆخی جیاوازدان و لە پۆلێکدا کۆکراونەتەوە دەرفەرت برەخسێنرێت بۆ فێربوون.

شایانی باسە، قوتابخانەکانی Stirling بە هاوکاری زانکۆی کامبریج و ژمارەیەک لە زانکۆکان، لە نێوانیان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هاوکاری دەکرێن بۆ رەخساندنی ئەم جۆرە کۆنفرانسە کە بتوانن ژینگەیەکی ئەکادیمی برەخسێنن بۆ فێربون و داهێنان کردن لە بوارە جیاجیاکان.

ڕاگەیاندنیپەیمانگەیتەکنیکی_مێرگەسۆر

 

یەکەم خولی راهێنانی مامۆستایانی نێودەولەتی بۆ پەرەپێدانی تواناکان دەستیپێکرد

یەکەم خولی راهێنانی مامۆستایانی نێودەولەتی بۆ پەرەپێدانی تواناکان دەستیپێکرد

ئێوارەی ڕۆژی شەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2024 یەکەم خولی راهێنانی مامۆستایانی نێودەولەتی بۆ پەرپێدانی تواناکان دەستپێکرا.

یەکەمین خولی راهێنانی مامۆستایانی نێودەولەتی بۆ پەرەسەندنی تواناکان بە ئامادەبونی، هەریەک لە پ.د.ئیدرس محمد تاهر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.ی.د. بۆتان مجید یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، د. تالب محەمەد شەریف ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێڕگەسور، پ.ی.د. رەنج سیروان بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆ دەستی پێکرد، ئەم خولە بۆ زیاتر پەرەپێدان و گەشەپێدانی هاوبەشە و دەولەمەندکردنی وانە پراکتیکیەکانی بواری پەروەردە خوێندنی باڵایە بۆ ناسینی جیهان لە رێگای شارەزایانی هاوبەش و ئالۆگۆڕی کەلتوری و دروستکردنی ئەزمونێکی بەهێز بۆ قوتابیان لە هۆشیاری کەلتوری و داهێنان و دروستکردنی دەرفەتێک کە هەموان تواناکانیان بخەنە گەڕ بۆ فێربونی زانست.

خولەکە بۆ زیاتر لە 50 مامۆستای زانکۆ و زیاتر لە 20 مامۆستا و بەرێوەبەر و سەرپەشتیارانی پەروەردەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرایەوە، کە بۆ ماوەی 3 مانگ بەسەرپەرشتی مامۆستایانی کۆلیجی پۆرتڤل بەردەوام دەبێت بە شێوەیەکی پرۆفیشنال.

ئەمەش لە کاتێکدایە، کە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و پۆرتفل کۆلێژی ئەمریکی بونەتە دەستە خوشکی یەکتر لە کالیفۆرنیا .

پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر هەمیشە لە رێگای پەیوەندیە ئەکادیمیەکانی هەولیداوە کاربکات بۆ پێگەیاندن و خزمەتکردنی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەلگا.

ڕاگەیاندنیپەیمانگەیتەکنیکی_مێرگەسۆر