داوا له رێزبەندى سێ يەكەمى قوتابيانى دەرجووى به شەكانى كوليز کەمان كه ناويان له توحيدى داتاى زانكۆ تومار كراوە،
رۆژى يەكشەم سەردانى بانكى فيدرال بکەن بۆ توماركرنى بايومەترى.
ڕۆژی پێنج شەممە 23/5/2024، بەڕێز (پ. د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەڕێز (پ. ی. د. بۆتان مەجید ئاسنگەر)، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ سەردانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێریان کرد وە لە لایەن بەڕێز (پ. د. ایاد زکی صابر آغا ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازی هەولێر و بەڕێز (م. سعد طلعت)، یاریدەدەری ڕاگر وە بەررێز د. کامەران اسماعیل سەرۆکی لێژنەی بالای تاقیکردنەوە، هۆڵی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژەکەمانیان بەسەرکردەوە بۆ زیاتر لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژەکەمان.