Author Archives: Gulshad Mustafa

کردنەوەى پێشانگاى بەشى رێگاوبان

ئەمرۆ رۆژی دووشەمە رێکەوتی ٢٠٢٤/١٢/٢ بە ئامادەبونی ڕاگری کۆلێژ تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەرێز پ.د. ایاد زکی صابر و بەرێز ی.ڕاگر م.ی.سعد طلعت و بەرێز سەرۆک بەشی ڕێگاوبان م.بەفرین چلبی قوتابیانی بەشی ڕێگاوبان یپێشانگایەکیان بە سەرپەرشتی دکتۆر غفور حەمەدەمین ڕێکخست، کە مۆدێلی پردیان نمایشکرد کە لەلایەن قوتابیانەوە دروستکرابوون. سوپاس و پێزانین ئاراستەی بەشی رێگاو بان لەگەل ماموستای سەرپەرشتیار دکتۆر غفور حەمەدەمین کرا.

دەستپێکردنی دەوامی قوتابییانی قۆناغی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥).

رۆژی زانیاری (Information Day)رۆژی دووشەممە رێکەوتی (٢٠٢٤/١١/١٨) بەیاوەری بەرێزان سەرۆک بەشی تەکنیکی ئەندازیاری میکانیک و ووزە (پ.د.احمد محمد ادهم) و بریاردەری بەش (م.ی.ژیان فائق حسن) گەشتێک بەناو کۆلێژ ئەنجام درا بە مەبەستی ئاشناکردنی قوتابیانی قۆناغی یەک بە بەشەگرنگەکانی کۆلێژ (کتێبخانە) و تاقیگاکان و وەرشەکانی بەشەی تەکنیکی ئەندازیاری میکانیک و ووزە.

ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییان

رۆژی پێنچ شەممە 14ـی تشرینی دووەمی 2024، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رێورەسمی ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییانی زانکۆمان لەژێر ناوی “خولی نیشتمانسازی بە پشتیوانی زانست و کارامەیی” بەڕێوەچوو کە تیایدا قوتابییانی هەریەکە لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری ، کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی، کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی، کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی، پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر و پەیمانگەی تەکنیکی خەبات سوێندیان خوارد و بڕوانامەی بەکالۆریۆس و دبلۆمیان لەچەندین پسپۆڕی جیاواز پێبەخشرا .
لێرەوە بە پێویستی دەزانم سوپاسی بەرێزان یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشە بەرێزەکان ویاریدەدەرەکانیان و هەموو ستافی ئەکادیمی و کارگێری کۆلیژەکەمان و قوتابیانی دەرچوانی هێژا بکەم بۆ ئەرک و ماندووبوونیان وە هەر ساغ و سەلامەت بن.

بڕوانامەی ڕێزلێنان

ئەمڕۆ رۆژی سىێشەممە رێکەوتی 5 ـی تشرینی دووەمی 2024 لەژێر چاودێری بەرێز پ.د.ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر وە بە ئامادەبوونی بەرێز پ.ى.د. بۆتان مجيد ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستى وخويندنى بالا وە پ.ی.د. نجيب توما بەرێوبەری دلنيايى جۆری زانكو بڕوانامەی ڕێزلێنانى زانکۆمانی پێشکەش بە ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هه ولير کرد، کە لە ساڵی خوێندنی 2023-2024 پلەی شایستەیان لە پێوەرەکانی پڕۆسەی دڵنیایی جوری بەدەست هێناوە.
ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی بەرێز پ.د.اياد زكى صابر ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئه ندازيارى هەولێر و بەرێز یاریدەدەری راگر م.سعد طلعت و ژمارەیەک لە سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان بەڕێوەچوو.