ئەمڕۆ یەک شەمە ٢٠٢٤/٦/٣٠، بەڕێز پ. د. ایاد زکی صابر، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر و بەرێز یاریدەدەری راگر و سەرۆک بەشی سیستەمی زانیاری و بەرپرسی کارگێری کۆلێژ و نوسینگەی راوێژکاری پێشوازیان کرد لە تیمی قوتابییانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر و کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، کە پێکهاتبوون لە بەیار قەهار قادر قوتابی قۆناغی چوارەمی بەشی ICTE لە کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و بەشار قەهار قادر قۆناغی دووەمی بەشی ISE لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەسەرپەرشتی مامۆستا شیرین عبداللە ئەنوەر بەڕێوەبەری سەنتەری ئەکادیمیای هواوی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە وڵاتی چین بەشدارییان کرد لە پێشبڕکێی جیهانی هواوی و توانیان سەرکەوتنێکی گەورە بۆ هەردوو کۆلێژەکە و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و خۆیان تۆمار بکەن و پلەی دووەم لەسەر ئاستی جیهان بەدەست بهێنن.
وە لەم چاوپێکەوتنەدا بەرێز راگری کۆلێژ سوپاسی خۆی دەربری وە ئاماژەی کرد بە گرنگی ئەم سەرکەوتنەی کە قوتابیانی زانکۆکەمان ئەنجامیان داوە ، ئەمەش هۆیەکە بۆ زیاتر ناسینی زانکۆکەمان لە نێوان زانکۆکانی دەولەتانی جیهان.
ئەمڕۆ یەکشەم ٢٠٢٤/٦/٣٠ بەسەرپەرشتی یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ .م (سعدطلعت) و سەرۆک بەش و بڕیاردەری بەشە زانستیە کانی کۆلێژەکەمان کۆبونەوەی لێژنەی مەشقی هاوینەی کۆلێژەکەمان بەڕێوەچوو
رۆژی پێنج شەممە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، لەسەر راسپاردەی بەرێز پ.د.ئیدریس محمد طاهر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هەریەک لە بەرێزان پ.د.ئازاد حەسەن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی ، پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، سەردانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێریان کرد وە لەلایەن بەرێز راگری کۆلێژ پ.د. ایاد زکی صابر و بەرێز یاریدەدەری راگر م. سعد طلعت و بەرپرسی کارگێری کۆلێژ کاک احمد پێشوازیان لێکرا وە دوواتر بەژداریان کرد لە تاوتۆکردنی نامەی قوتابی خویندنی بالا/ دكتورا محمد عبد القادر سليمان له بەشی تەکنیکی ئەندازیاری میكانیك و ووزه له کولیژەکەمان به ناونیشانی
(Performance Enhancement of an Indirect Dew Point Evaporative Cooler for Buildings: Experimental and Theoretical Studies
وەلێژنەکە لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێکهاتبون
١- د. عمر محمد علي
پروفيسور
کولیژی ئه ندازیاری / زانکۆی زاخۆ
سەروکی لیژنه
٢- د. ارکان فوزی سعید
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر
کۆلێژی ئەندازیاری/ زانکۆی دهوک
ئەندام
٣- د. عمر محمد حمدون
پرفیسۆری یاریدەدەر
کۆلێژی ئەندازیاری/ زانکۆی موصل
ئه ندام
٤. د. رەنج سیروان عبدالله
بروفيسوری یاریدەدەر
ك. ت. ئەندازیاری
ئه ندام
٥. د. بانیبال ننو یەعقوب
پرۆفیسۆری یاریده ده ر
ك. ت. ئەندازیاری
ئه ندام
٦. د. احمد محمد ادهم
پرۆفیسۆر
ك. ت. ئەندازیاری
ئه ندام و سه رپەرشتیار
لەکۆتای تاوتۆکردنەکە بەسەرکەوتوی لەلایە ن لێژنەکە پەسەند کرا.